Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲, پنجشنبه

بارزانی فەرمانی تەقەكردن بۆ پێشمەرگە دەردەكات



بارزانی فەرمانی تەقەكردن بۆ پێشمەرگە دەردەكات

دڵشاد ئەنوەر

مەسعود بارزانی بڕیاری تەقەكردن بۆ هێزی پێشمەرگە دەردەكات ئەگەر لەلایەن سوپای عێراقەوە هێرشیانكرایەسەر، ئەوەش دوای ئەوەهات لەبەغداوە سوپا‌و چەكی قورس رەوانەی حەمرین‌و كەركوك كران.


بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم هاوكات بووە لەگەڵ جوڵاندنی سوپا‌و فەرمانێكی مالیكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشمەرگە، بڕیارەكەش لەرێگەی ئەنوەری حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاراستەی هێزەكان كراوە، هەرچەندە پێشتر ئەو هێزانەی رەوانەی ناوچە جێناكۆكەكان كرابوون، ئاگاداركرابوونەوە خۆیان لەشەڕی سوپای عێراق بەدووربگرن.

لەبارەی بڕیارەكەی بارزانییەوە، جەعفەر شێخ مستەفا وەزیری پێشمەرگە، بەهاوڵاتی وت”پێشمەرگە دیفاع لەخۆی دەكات‌و لەحاڵەتی پەلاماردانی سوپادا پێشمەرگە دەستەوەستان نابێت”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبڕیارەكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بەهاوڵاتی وت “بارزانی بەئەنوەری حاجی عوسمانی راگەیاندووە ئەگەر سوپا لەهەر جێگەیەك چوونە سەر پێشمەرگە دەستەوەستان نەبن‌و تەقە بكەن”.

هاوڵاتی چەندنجارێك هەوڵیدا پەیوەندی بەئەنوەری حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەوە بكات، بەڵام هەوڵەكان بێ‌ ئاكام بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی كەوتوون، دوای بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە هێزی زیاتری رەوانەی دووز‌و ناوچەدابڕاوەكان كردووە، لیوای پێنجی شارەزو رەوانەی سنوری دووز كراوە‌و لەئێستاشدا پێشمەرگە لەبەرزاییەكانی دەوروبەری دووز بڵاوەیانپێكراوە.

لەپاڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا، زۆربەی حیزب‌و لایەنەكانی تری كوردستان ئامادەن لەحاڵەتی هەڵگیرسانی شەڕدا چەك هەڵبگرن.

رۆستەم بازیانی، سەركردەی سەربازی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ هاوڵاتی جەختی لەوەكردەوە ئەگەر پێكدادان لەنێوان پێشمەرگە‌و سوپادا رووبدات، ئەوا “چەكدار كۆدەكەینەوە‌و دەچینە پێشەوەی جەبهە‌و شەڕ دەكەین”.

بازیانی پێیوایە هەموو كوردێك “غیرەتی بجوڵێت دەبێت شەڕبكات” لەسەر ناوچەجێناكۆكەكان، چونكە ئەو ناوچانە وەكو ئەو وتی “هی پارتی‌و یەكێتی نیە، هی خەڵكە”.

ئەو سەركردە سەربازییەی گۆڕان، رەخنەی لەیەكێتی‌و پارتی گرت‌و وتیشی “ئەمەی ئێستا قوڕوچڵپاوی سەركردایەتی یەكێتی‌و پارتی خەڵك دەیشێلێت، كاتی خۆی ئەوان حكومەتی عێراقیان دروستكرد‌و ئێستا لێی دەپاڕێنەوە”.

زانیاری لەسەر موشەكەكەی هێزی پێشمەرگە

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی عێراقی زانیاری لەبارەی چەكەكانی هێزی پێشمەرگەوە نییە و نازانێت كە ئێمە موشەكی پێشكەوتومان هەیە.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بە جۆری موشەكەكاندا و گوتی: تەنها موشەكی (TOW RF)و (TOW 2A) Hyper Velocity Anti-Tank Missile HATM و A6) بەسە بۆ ئەوەی هەموو دەبابەكانی مالیكی پارچە پارچە بكەین.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵ پرێس ئەمجۆرە موشەكە بچوك و بەهێز و كاریگەرە و لەسەر ئوتومبێلی سەربازی تایبەت دادەنرێت، لەبەر ئەوەی بە ئاسانی دەگوازرێتەوە لە نێو سوپای ئەمریكی زۆر بایەخی هەیە، هەروەها سوپای ئیسرائیلی و سوپای كۆریای باشور بەكاریدەهێنن و نرخیشی گرانە.
پسپۆرێكی سەربازی رایگەیاند: حكومەتی عێراقی ئەمجۆرە چەكەی نیە، بەڵام هێزی پێشمەرگە 29دانەی هەیە، ئەمجۆرە موشەكە بەرهەمی كۆمپانیای رایسونی ئەمریكیە و دەتوانێت لە دوری 5كم ئامانجی خۆی بپێكێت لەماوەی تەنها 2چركە.
------------------------

ئەرێ بیستووتانە ئێران دەیەوێ چ بكات؟


رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەبارەی عێراق و سوریا هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە، بە هەق سەربەقوڕ بە پێكەنین دێنێ، چونكە بە پێچەوانەی خواستی ئەوان ئەو دوو وڵاتە، لە سایەی ئەو ریمۆتكۆنترۆڵ و دوو رۆبۆتەی بەڕێوە دەبرێن لە ژێر هەڕەشەی هەڵوەشانەوە دان، ژمارەیەك دەوڵەتی ناوچەكە (قەتەر، سعوودیا، توركیا و تارادەیەك میسر) یش لاگیری لەو چارەنووسە دەكەن و بەو قەناعەتە گەیشتوون بە دابەشكردنی ئەو دوو وڵاتە نا هۆمۆجینە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا دێتەدی.
لە هەنگاوێكدا، كە لەرووی كات و سرووشتییەوە مایەی سەمەرەیە، ژمارەیەك پسپۆری سووری و عێراقی(قوتابیە حەلقە لە گوێكانی ویلایەتی فەقی لە تاران) لەبەر گەڵاڵەكردن و تاوتوكردنی پێشنیاری یەكگرتنی هەردوو وڵاتی هاوسێ دان.
بەپێی رۆژنامەكە هۆكاری ئەو پێشنیارە بۆئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو ژمارە پسپۆرە بەو قەناعەتە گەیشتوون، لە ژینگەی هەرێمییدا هەردوو وڵات روبەرووی هەڕەشەی هاوشێوە هاتوونەتەوە. لە پێناو سەرپێ خستنی ئەو پێشنیارە نەزۆكە پەیوەندی و هاتووچۆی نێوان ئەو پسپۆرانە بەردەوامە، بە قەولی خۆیان لە پێناو رووداوە گەورەكەدا، كە خۆی لە راگەیاندنی یەكێتی نێوان سوریا و عێراقدا دەبینێتەوە. چونكە بە بۆچوونی ئەوان دامەزراندنی ئەو یەكگرتنە لە فۆرمی فیدراڵی یا كۆنفیدراڵی باشترین چارەسەرە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانە.
ئەو بیرۆكە زڕانەش هەمووی لە بن سەری ئێران دایە بۆئەوەی گوشارەكانی سەری خاوبكاتەوە یا شەڕی ئیسرائیل(بە پێی هەواڵەكان بێت بەرنامەی لێدانەكەشی ئامادەیە و تەنها سەعاتی سفری ماوە) لە خۆی دووربخاتەوە.
پێدەچێ هۆكارێكی دیكەی ئەو پێشنیارە نەزۆكە كاركردن بێت بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە ناوچەكەدا، چونكە ئەگەر ئەو پێشنیارە لەسەر زەوینەی واقیع بووە راستییەك، ئەوە دەبێتە رووداوێك و واقیعی هاوكێشەی هەرێمیی لە سەرتاپای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانكاری بەسەر دادێت، بە تایبەتی لەرووی ژیۆپۆڵەتیكەوە، ئەگەر ئەوە بە ئەنجام گەیشت، بە هۆیەوە عێراق جێپێیەكی لە دەریای ناوەڕاست دەبێت و سوریاش لە شەتولعەرەب دەروازەیەكی بۆ دەكرێتەوە، هاوكێشەی وزە و رێگەی گەیاندنی بە جیهانی دەرەوە گۆڕانكاری بەسەر دادێت. بەم گۆڕانكارییەش وڵاتی سەرپەرشتیاری ئەو بیرۆكەیە دەست كراوەتر دەبێت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی.
هەرچەندە لە دایكبوونی ئەو یەكێتییە زیاتر لە خەیاڵ دەچێت و هاتنەدیشی لەم بارودۆخەی ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێ لە مەحاڵ، مەحاڵترە، چونكە دەبێتە مەترسی بۆ وڵاتانی هەرێمیی و جیهان و بە هیچ كام لە توركیا و ئەمەریكا و دەوڵەتانی كەنداویش قبوڵ ناكرێ. بۆیە لە پێناو لە گۆڕنانی ئەو پێشنیارە باشترین چارەسەر پەلەكردنە لە دابەشكردنی هەردوو وڵات.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر