شلێر باپیری: له هه‌رێمی کوردستان توندوتیژی به دژی ژنان زیاتر بووه
مۆعته‌به‌ر شێروانی
به پێی بڕیاری 134/54 له 17 مانگی دوازده‌ی ساڵی 1999، ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی 25 مانگی 11ی به ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به دژی ژنان ده‌ست نیشان کرد و داوای له حکومه‌تان، ڕێکخراوهناونهتهوییهکان و ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان کرد له‌م ڕۆژه‌دا، کاروچالاکی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕێکبێخن . له وه‌تای 1981وه، چالاکوانانی بواری مافه‌کانی ژنان 25ی مانگی یازده وه‌ک ڕۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی یاد ده‌که‌نه‌وه. مێژووی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوژرانی دره‌ندانه‌ی 3 خوشکی چالاکوان(خوشکانی میرابال) له 1960 له کۆماری دۆمێنیکن.
له 25 مانگی 11، هه‌ڵمه‌ت به‌دژی توندوتیژی جێنده‌ر ده‌ست پێده‌کرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا 10ی مانگی 12 که ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤه.
له په‌یامی به بۆنه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌دژی ژنان، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کیمون داوای له حکومه‌تان کرد به‌ڵێنه‌کانیان به جێ بگه‌ینن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو شێوازه‌کانی توندوتیژی به دژی ژنان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به کۆتایی بێت.
شلێر باپیری ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی بواری مافه‌کانی ژنان له گفتوگۆی له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا دا ده‌ڵیت گرنگ ئه‌وه‌یه که وڵاتانی واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌کانیان کردووه که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دایناون بۆ مافی هه‌رتاکێک، تاچه‌ند پابه‌ندی واژۆی خۆیانن!
باپیری ده‌ڵێت به گشتی حکومه‌تی هه‌رێم تائاستێکی باش هه‌نگاوی ناون به‌ڵام به پێی پێویست نه‌بووه چونکه ئاماره‌کان پێمان ده‌ڵێن توندوتیژی به‌دژی ژنان زیاتر بووه.

وتووێژ له‌گه‌ڵ شلێر باپیری
http://www.dengiamerika.com/content/article/1552762.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر