Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۲, پنجشنبه

هەوالەکانی ناوچە جی ناکۆکیەکان ئەوپراسیۆنی هیزی دجیلە کە خەریکن دوەر تا دوەری کەرکوک داگیر دەکن


هەوالەکانی ناوچە جی ناکۆکیەکان ئەوپراسیۆنی  هیزی دجیلە  کە خەریکن دوەر تا دوەری کەرکوک داگیر دەکن 

ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە حەوت بازگە لە چواردەوری كەركوك دادەنێت


بەپێی‌ 10 بەڵگەنامەی‌ نهێنی‌ فیرقەی‌ 12ی‌ سوپای‌ عێراق كە ‌سەر بەهێزی‌ ‌ دیجلەیە،‌ بەپاساوی بەقاچاخبردنی‌ نەوت‌و جوڵەی‌ بازرگانی‌ هەرێمی‌ كوردستان، لەهەوڵی‌ دانانی‌ حەوت بازگەیە بە چوار دەوری‌ شارەكەدا.


بەپێی‌ ئەو بەڵگەنامانە كە ماڵپەڕی (سبەی‌) سەر بەكۆمپانیای ووشە بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی‌ شیكاری‌ هەواڵگری‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ئاسایش‌و هەواڵگریی‌ فیرقەی‌ 12ی‌ سوپای‌ عیراق، هۆكارەكانی‌ دانانی‌ حەوت بازگەی‌ سەربازی‌ لەتەواوی رێگە سەرەكییەكانی‌ شاری‌ كەركوك دیاریكردووەو لەو بازگانەش زۆرترینیان لەنێوان كەركوك‌و شارەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستاندا دەبێت.
هاوكات بۆ دانانی‌ بازگەكانیش، ماڵپەڕەكە بڵاویكردووەتەوە كە دەزگای‌ هەواڵگریی‌ پێشتر بەوردی‌ چاوێری‌ ئەو بازگانەی‌ كردوە كە ‌لەئێستادا لەدەستی‌ پۆلیسدان و هەروەها ئاماژە بەكەمتەرخەمی‌ و لاوازی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس لەو بازگانەشدا كراوە.
لەبەشێك لەبەڵگەنامەكاندا، ئاماژە بە قاچاخبردنی‌ نەوت بەرەو پارێزگاكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان كراوەو جوڵەی‌ كۆمپانیا توركی‌ و بیانیەكانیش باسكراوەو ” كە لە حكومەتی‌ ناوەندی مۆڵەتیان نییە، بەڵام بە ئاسانی‌ و بەبێ هیچ كۆسپێك بەشاری‌ كەركوكدا هاتوچۆ دەكەن.”
ئەو هەوڵەی هێزی دیجلە لە كاتێكدایە كە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەزۆرینەی دەنگ بوونی ئەو هێزەیان لەپارێزگای كەركوك رەتكردووەتەوە، بەڵام عەرەبەكانی ئەنجومەن لەگەڵ رەتكردنەوەی هێزەكە نەبوون.
كەركوك ناو
ش.خ


بەرپرسێکی سەربازی سه‌ر به‌یه‌کێتی : ئێمە عەبدولئەمیر زەیدیمان دەستگیر دەکرد بەڵام لەدوواچرکەکانی جێبەجێکردنیدا مام جەلال نەیهێشت .....!

پێموایه‌ تاڵه‌بانی ئه‌م براده‌ره‌ی بۆ ڕۆژی ته‌نگانه‌ هێشتبێته‌وه‌ ....!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر