Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۱, چهارشنبه

کاک هیوا بۆتیمار لە زیندان ئازاد کرا پێرۆزە بێت لە بنەمالەکی


کاک هیوا بۆتیمار لە زیندان ئازاد کرا پێرۆزە بێت لە بنەمالەکی
هیوا بووتیمار: پێشتریش خۆم بە ئازاد زانیوە 

NNSROJ
: هیوا بووتیمار چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد، پاش ٦ ساڵ زیندان، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد كرا و پاشان لە لایەن جەماوەرێكی زۆر لەخەڵكی مەریوانەوە پێشوازیی لێكرا.

سەرچاوەیەكی نزیك لەبنەماڵەی "هیوا بووتیمار" بە ئێن ئێن ئێس رۆژی راگەیاند کە ناوبراو ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە[٢١-١١-٢٠١٢]، لەزیندان ئازاد كرا و لە لایەن ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی شارەکەی پێشوازیی لێكراو. دوابەدوای ئەمەش، پۆل پۆل هاووڵاتییان و چالاكانی مەدەنی بەمەبەستی پیرۆزباییكردن، سەردانی ناوبراو و بنەماڵەکەیان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند کە هیوا جەختی لە سەر ئەوە كردوەتەوە کە "پێشتر خۆی بە ئازاد زانیوە" و هیوای ئازادی بۆ زیندانیان و گشت گەلیكورد خواستووە و بە  خوێندنەوەی ئەو شێعرانەی كە لەزینداندا نوسیوینی، سپاسی ئەو هاوڵاتییانەی كردوەو کە پێشوازییان لێکردووە.

هیوا بووتیمار چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد لە ٢٣-١٢-٢٠٠٦ زایینی و لە كاتی سەرقاڵبوون بە كارەكانییەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی حكومەتی ئێرانەوە قۆڵبەستکرا. ناوبراو دواتریش لە ١٨-٠٧-٢٠٠٧، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی موحاربە (شەڕ لە دژی خوا) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

هیوا بووتیمار، لەدژی ئەو سزایە هاوڕێلەگەڵ "عەدنان حەسەنپور"، رۆژنامەنووسی بەندکراوی کورد، مانی لە خواردن گرت و چالاکییەکەیان لە ئاستی نێوخۆییو نێودەوڵەتیشدا كاردانەوەی بەرفراوان و سزاکەیان ناڕەزایەتی توندی لێکەوتەوە. هاوکات هەڵمەتێکی نێودەوڵەتیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانو ئازادكردنی ئەو دوو گیراوە کوردە رێكخرا.

هەڵمەتی ئاماژەپێکراو سەرنج و پشتیوانی هەژمارێكی زۆر لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی پارێزڤانی مافی مرۆڤو بەرپرسانی رۆژئاوای بە لای خۆی راکێشا و سەرئەنجام لەئەنجامدا بەهۆی پێداگری ئەو گیراوە کوردانە و گوشارە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەكان سزاکە هەڵوەشایەوەو دواتریش لە دادگای پێداچوونەوەدا، سزاکە بۆ ٩ ساڵ زیندان كەمكرایەوە و سەرئەنجام ناوبراو، پاش تێپەڕبوونی ٦ ساڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە ئازادکرا.

هیوا بووتیمار یەكێك لە دامەزرێنەرانی "ئەنجومەنی سەوزی چیا"ی مەریوان بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی دامەزرا. ناوبراو بەدرێژایی ٥ ساڵ تا كاتی قۆڵبەست و زیندانی کرانی، بەشێوەیەكی چالاكانە بەشداریی هەڵمەتەكانی نەمان ناشتن و پاككردنەوەی ژینگەی مەریوان و گۆلی زرێبار و سەیرانگاكان و هاوکات كوژانەوەی ئاگری نێو دارستان و لەوەڕگەكانی ئەو شارەی كردبوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر