نه‌تنیاهو: ئیسرائیل ئاماده‌یه په‌ره به هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی بۆ سه‌ر غه‌ززه بدات
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره به هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی خۆی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس بدات.
ئه‌م لێـدوانه‌ی نه‌ته‌نیاهو له کاتێـکدا دێت که به ده‌یان تانک و هه‌زاران سه‌ربازی ئیسرائیل له نزیک سـنووره‌کانی غه‌ززه گردبوونه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕه بۆردومانی نێوانیان چووه‌ته ڕۆژی پـێنجه‌میـیه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئیسرائیل چه‌ندین هێرشی ئاسـمانی و ده‌ریایی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی له غه‌ززه‌وه موشه‌کی لێ ده‌گرنه ئیسرائیل. له‌و نێوه‌دا 3 منداڵیش کوژراون.
هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ش به‌رکه‌وتوون که ئۆفیس و ڕۆژنامه‌وانانی بیانیـیان لێـیه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 3 ڕۆژنامه‌وان برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لۆران فابیۆس ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ڕێـکه‌وتووه بۆ ئۆرشه‌لیم به مه‌به‌ستی هه‌واڵدان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـک.
هاوکات ولیه‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاگاهی داوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ربێت و ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی بکاته سه‌ر غه‌ززه، ئه‌وا هاوسۆزی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌سـتده‌دات.
فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌ڵێن له‌وه‌تای له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه توندوتیژیـیه‌کان ده‌سـتیانپـێکردووه به لایه‌نی که‌م 45 که‌س له غه‌ززه کوژراون. ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت 3 ئیسرائیلیش کوژراون.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1548337.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر