سه‌ركرده‌یه‌كی پژاك: خۆمان ئاماده‌كردووه بۆ رودانی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ناوخۆی ئێران
خه‌ندان-
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) ئاشكرایده‌كات كه پارته‌كه‌یان ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ هه‌ر گۆرانكاریه‌ك كه له ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران روبدات.
رێزان جاوید ئه‌ندامی كوردناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك ) به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك حزبێكی‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڕوایان به‌یه‌ك پارچه‌ی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی چالاكیه‌كانیان له كوردستانی ئێران چركردۆته‌وه و به‌ئاشكراش دژایه‌تی خۆیان بۆ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته راگه‌یاندووه.
وتیشی: "دوای شه‌ڕوكوشتارێكی زۆر له‌هه‌ردوو لا ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌هه‌وڵی سه‌ركرده‌كانی باشور ئاگر به‌ستی نێوان پژاك - كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌يه‌ندراوه ئه‌و ئاگربه‌سته‌ش ته‌نها چالاكیه‌كانی سه‌ربازی وه‌ستاندوه نه‌وه‌ك سیاسی.
رێزان جاوید ئاشكراشیكرد، كه‌ئه‌وان له‌ئێستادا ئاماده‌ن بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران رووبدات ئه‌و گۆرانكاریه‌ش به‌دوور نازانن، چونكه گه‌یشتۆته چه‌ند وڵاتێكی نزیكی ئێران.
ده‌شڵێت: جه‌ماوه‌رو كادیرانی پژاك چاودێری وردی گۆرانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن سود له ئه‌زموونی ئه‌و حزبه شۆڕشگێرانه وه‌ربگرن كه توانیان دیكتاتۆر له‌وڵاته‌كه‌یان بروخێن.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی په‌ژاك هێماشی بۆ وڵاتی توركیا كرد‌و وتی"ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بوایه، توركیا دووچاری گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابوری ده‌بوو، چونكه له‌ئێستادا زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی توركیا له‌كوردستانی باشور به‌تایبه‌ت له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك كار ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش سه‌رمایه‌كی گه‌وره ده‌به‌نه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
رێزان جاوید وتیشی: ئێمه وه‌كو پژاك پێمان باشه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران و توركیا پته‌وتربكات
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر