بایدن بۆ مالیكی : پێشمەرگە هێڵی سوورە
18/11/2012
رووداو - ئاژانسەكان
سەرچاوەیەكی كورد لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەیەكی كوێتی ئاشكرای كردووە جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەنامەیەكی هەڕەشە ئامێزدا هۆشداری داوەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپێكدادانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەو پێیراگەیاندووە " پێشمەرگە هێڵی سوورە".
رۆژنامەی (السیاسە)ی كوێتی ئەمرۆ یەكشەممە لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی خۆیدا رایگەیاندووە " لەگەڵ پەرەسەندنی كێشەو قەیرانەكانی حكومەتی ناوەندی عێراقی بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، دیپلوماتكارەكانی ئەمریكا خەریكی ناوبژیوانیكردنی هەردوو لایەنن بۆ روونەدانی پێكدادان لەنێوانیان".
ئەو رۆژنامەیە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی كوردییەوە ئاماژە بەوە دەكات كە "هاوكات جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆمار خەریكی دانووستاندنء ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی نیشتمانییە بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكانء دەربازبوون لەو قەیرانە". سەرچاوەكە كە ناوی لەرۆژنامەكەدا نەهاتووە دەڵێت " یەكێك لەو پێشنیارانەی دیبلۆماتە ئەمریكیەكان خستۆیانەتە بەردەم بەرپرسانی عێراقی ء هەرێم بڵاوەپێكردنەوەی سوپای ئەمریكایە لەناوچە جێناكۆكەكان".
مالیكی لەلایەن خۆیەوە ئەو داواییەی رەتكردووەتەوەو پێداگیری لەوە دەكاتەوە دەبێت سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ء فرۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی كوردستان لەژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقی ء دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی بێت.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە جەخت كردنەوەی مالیكی لەكۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆ فشارەكانی رژێمی ئێرانء سوریاوە دێن، تاوەكو دەسەڵاتء فراوانی توركیا‌و وڵاتانی كەنداو لەهەرێمی كوردستان بكەن كە ئێستا لەنێو خاكی كوردستان پەرەدەستێنێت.
ئەو سەرچاوەیە گووتویەتی "واشنتۆن ئامادەیی تێدایە هێزەكانی لەناوچەكانی جێناكۆكەكان بڵاوەبكاتەوە، هەر هەموو لایەنەكانی كێشە رەزامەندبوونء، جۆ بایدن تایبەتمەندە بەكەیسی ئەمنی عێراق دەیەوێت هیچ شەڕو پێكدادانێك روونەدات". لەبارەی جموجۆڵەكانی سوپای عێراقی كە بەناوی ئۆپەراسیۆنی دیجلەوە كار دەكەن بایدن هۆشداری داوەتە مالیكی لەهەڵگیرسانی شەڕ دژی پێشمەرگە چونكە ئەو هێزە بەلای ئەوانەوە "هێڵی سوورە".
بەمالیكیشی گووتبوو "بەروودانی هەڕ شەڕێك لەگەڵ پێشمەرگە دەست بەجێ دێنە ناو خاكی عێراقەوە".
سەركردەكانی ئێران لەلایەكی دیكەوە فشارەكانیان بۆ سەر تاڵەبانی زیاتر كردووەو لەهەوڵی ئەوەدان ڕەزامەندی ئەوەی لێوەربگرن تاوەكو سلێمانی كەپێگەی خۆیەتی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەكانی حیزبەكەی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) بخاتە ژێر دەسەڵاتی نوری مالیكی، ئەویش سوپاكەی بەرەو سلێمانیء فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی شارە جێگر بكات.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باسكرد كە " ئەوان پێیان وایە بەئەنجامدانی ئەو كردەوەیە بارزانی بەتەنیا دەمێنێتەوەو دەبێتە كەسێكی لادەرو لەرێگەی سوپای ناوەندییەوە لەناو دەدرێت".
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشداوە مالیكی هۆكارێكی دیكەی ئەو كردەوانەی بۆ نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانء دەرخستنی هێزە بۆ پێكهاتەی سوننە كەئەوان پشتگیری لەدەوڵەتێكی ناوەندی بەهێز دەكەن.
لەلایەن خۆیشیانەوە لیستی عێراقیە كەزۆربەی پێكهاتەكانی سوننەیە، دژی جموجۆڵەكانی مالیكی بەرامبەر كوردستان بوونەو هەروەها موقتەدا سەدر سەركردەی ڕەوتی سەدر سەركردەكانی كوردی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی مالیكی ئەو كارانەی بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنەو تاران فشاری زۆری لەپێكهاتەی شیعە كردووە بۆ ئەوەی پابەندی پرۆژەكەی مالیكی بن بۆ دژایەتی كردنی بارزانی.
سەرچاوەكەی (السیاسە)ی كوەیتی لەلێدوانەكەشیدا ئەوەشی روونكردەوە كەپرۆژەی مالیكی بریتیە لە "داگیركردنی كەركووك ء دەكردنی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش لەشارەكە، بەڵام سەركردەكانی كورد پلانی تۆكمەو بەهێزیان داڕشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ملهورییەك مالیكی بیكاتە سەر هەرێم".
ڕۆژنامه‌یه‌ک: ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر کورد هوشیاری داوه‌ته سه‌رۆک وه‌زیری عێراق
حاڵه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق و هێزی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتان مه‌ترسی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕی لێـده‌کرێت و سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردیش به ڕۆژنامه‌ی سیاسه‌تی کوه‌یتی ڕاگه‌یاندووه، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هۆشیاری داوه‌ته مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پـێشمه‌رگه و به تایبه‌ت له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان.
بایدن له‌و په‌یوه‌ندیـیه تهلهفونیـیهدا مالیکی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ریکا بێ ده‌نگ نابێت و ده‌ستوه‌رده‌دات له‌و کێشه‌یه.
هاوکات سه‌رچاوه‌ی زانیاری ڕۆژنامه‌ی سیاسه‌تی کوه‌یتی ئه‌وه‌شی بڵاوکردووه‌ته‌وه که ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا پـێی وابووه جموجۆڵه سهرهبازیـیهکانی مالیکی هه‌وڵدانه بۆ خۆسه‌پاندنی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتاندا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به پـشـتیوانی ئێران و سوریا ئه‌نجام ده‌دات.
شایه‌نی باسه ئه‌م زانیاریانه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یانـنامه‌ی په‌رله‌مانتارێـکی ده‌وڵه‌تی یاسا بوو که داوای له نوری ئه‌لمالیکی کرد فه‌رمانده‌ی باکوری عێراقیش دروسـتبکات و باره‌گاکه‌شی له هه‌ولێر بێت تاوه‌کو کۆنتڕۆڵی ته‌واوی ناوچه‌که بگرێته‌ده‌ست.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله له ئێسـتادا بووه‌ته خاڵی مه‌ترسی شه‌ڕوپـێـکدادانی چه‌کداری، به‌ڵام زۆر بێ باکانه و بێ گوێدانه هۆشیاری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی له مه‌ترسیـیه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی هانی زیاتری ده‌ده‌ن که له هه‌ڵوێسـته‌که‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه.
له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا عه‌بدول ئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ده‌ڵێت:
" من پـیاوێـکی سه‌ربازیم و هیچ پهیوهندیـیهکم به سیاسهیتهوه نیـیه و خواستیشم نیـیه سیاسی بم. من که‌سێـکی سه‌ربازیم و له پـێناو عێراق و دابینکردنی ئاسایش و ئارامیدا کارده‌که‌م و مه‌به‌ستیشمه دڵۆپـێـک خوێنی عێراقی بێ تاوان نه‌ڕێژرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه ئه‌ترسم و نه شه‌رم ده‌که‌م و نه مهترسیشم هه‌یه له‌و پـێگه سه‌ربازیـیه‌ی ئێسـتا هه‌مه."
جێگه‌ی ئاماژهپـێکردنه له پاش ئه‌و پـێـکدادانه چهکداریـیهی که کوژراوێـک و 10 برینداری لێـکه‌وته‌وه قه‌زای دووزخورماتوو به زۆرینه دانیشـتوانی کوردی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، ئێسـتا هێزێـکی گه‌وره‌ی پـێشـمه‌رگه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپـرسـانی سه‌ربازی هه‌رێمی کوردسـتان گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه.به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی بڵاوبوونه‌ته‌وه، له دوێنێ شه‌ممه‌وه وه‌زیری پـێشـمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌یان هه‌زار پـێشـمه‌رگه له سـنووری حه‌مرین نزیـک بوونه‌توه. ئه‌مڕۆش سه‌رۆکی هه‌رێم گهشـتووهته ناوچه‌که.

ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق
----------------------------
من ئەیلول
من گوڵان
من راپەڕین
من پێشمەرگە
من سەنگەری خاک و نیشتیمان ئازادی
من کۆڵنەدان تاهاتنەدی خەونی گەورەی سەربەخۆیتانم
وەرن لەنێو دڵی چیای من لەسەرشە پۆڵەکانی رووباری من بحەسێنەوە
دەسا سڵاوی ماملێ و جزیری و زیرەک و مەردان و حەیران ودەلالۆ دەلالۆی کوردستان بۆ ئێوە پێشمەرگە
سڵاوی ساز‌و سەنتورو دەف و بلورومزگەوت ومەعبەدوکلێسای کوردستان بۆ ئێوە پێشمەرگە
سڵاوی نالی و مەحوی وخانی وهێمن و بێکەس وهەردی و گۆران وهەژاری کوردستان بۆ ئێوە پێشمەرگە
من پارتی دیموکراتی کوردستانم
سەری بەرزم لەزۆر بەرزان بەرزترە
بۆیە تائەبەد و هەژار ئاسا دەیڵێینەوە
تۆشارەزاو ڕێشاندەری لاوانی،لەکوردستان تۆمان هەبیت بەسمانی
بۆ پێشەوە پێشمانکەوە بارزانی
ئومید خۆشناو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر