خۆش کۆبوونەوە...
ئێوارەتان باش بە کات وساتی پراگ؛
بە پێی هەواڵێکی سەرودڵخۆش لە پراگ چەن سنووق ئابجۆ خورا،و چەن پاروی چەورمان داگرت.ئەم چەن رۆژە من زۆر تێر بووم خوا ئاگای لێتی،قورپێنەم داوە هەتا کوردستان دەنگی داوەتەوە،بۆ نموونە هەر یەکەم رۆژ ئەوەندەم خواردبوو پێی رەشەمەس بووم،کەسێکی بێکارە هاتە لامەوە و گووتی:ئەی ئێمە،ئێمەیش هەین ئەزبەنی!ئاوەڕم دایەوە سەیر دەکەم،ناشیرێنێک کە هەتا بە ئەمڕۆ نەیزانیوە نانی گەرم و پاروی چەور چییە...
منیش بە سەرخۆشی پێیادا هەڵشاخام و گووتم ،ئەزبەنی،رەبەنی،رەندەنی،قسەی سەرخۆشی بوو،هەرچیم لە دەم دەرهات پێمگووت:بەڵام ئاگام لێ بوو ئەویش ورگی خۆی لێ رادابوو کە وەک من پاروی چەورداگرێت
بە دەور سەرمدا چۆلەکە باڵەفرکێی دەکرد،لە داخان هەستام و دووشەپم بۆ تەواو کرد،و ناردمەوە بۆ کوردستان...
ئەم دروشمانە کەی بەکەڵکی من دێت:کوردستان و نیشتمان و وڵات ،پێشکەش بەو نووسەرە خوێریلانە بێ کە تێر سک خۆیان نانیان نەخواردوە،خوا بەلای سەرەوە شاهیدە گەر ئەو نووسەر و مووسەرانەیش بووانەیە لەم قەف قەفین و گەزگەێنە ورگیان را ئەدا،من چیم داوە لە دروشم،کەی سک تێر دەکات کوردستان...
رۆژی دووهەم ،
خۆم گردکردەوە تا کۆبمەوە ،بە پێکێک سەرو دڵیان خۆش کردم و بۆی درێژ بوومەوە،ئیدی کۆبوونەوەم دوا خست ،بۆ کاتی نـــــــــادیار
رۆژی سێهەم
ماڵیان ئاوا بێت وتارێکیان نووسی و ناوی منیشیان تێ پەستاوت،ئەرکەکەم بە جێ هێناو و خلۆر بوومەوە ، کە هاتمەوە بە چەپڵەی ئەو خەڵکە سەرخۆشیم لە سەر پەڕی...
لە وتەیەک دا بۆ جەماوەر هیوام خواست کە لە ساڵدا بەردەوام لەم کۆبوونەوانە بگیرێت تا منیش وەک نوێنەر بەشدار بم ،ئای کە خۆشە پراگ ،خۆش پراگ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر