پانۆراما: کۆنفرانسه‌که‌ی ئێرانیه‌کان له پراگ
له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له پراگ پایته‌ختی کۆماری چیک کۆنفرانسێک سه‌باره‌ت به دیموکراسی و پرسی مافی نه‌ته‌وه‌کان کرا.
له‌گه‌ڵ به‌شێک له لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی ئێران و که‌سایه‌تیه ئێرانیه‌کاندا چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی کوردی ئێرانیش به‌شدار بوون.
له کۆنفرانسه‌که‌دا تاووتوێی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و مافی که‌مایه‌تیه‌کان کرا و هه‌روه‌هاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیسته‌می فێدراڵیزم بۆ ئایندهی ئێران.
هه‌رچه‌نده وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له‌ناو کۆنفرانسه‌که‌وه ئاماژه‌یان به یه‌کده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردیه‌کانی به‌شداری ئه‌و کۆنفرانسه ده‌کرد و باسیان له‌و گه‌شبینیانه ده‌کرد که سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنێکی باشتر و گونجاو تر هه‌بوون له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێران، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆنفرانسه‌که مشت و مڕێکی زۆری به دوای خۆیدا هێنا چونکه وه‌ک زۆرێک له به‌شداربووان ئاماژه‌یان پێکردووه ڕێک پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌نجامه‌کانی کۆنفرانسه‌که بووه.
له‌و ڕاگه‌یاندنی کۆتاییه‌دا وه‌ک زۆرێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش ئاماژه‌یان پێکردووه به‌ها و بوونی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێران ڕه‌تکراونه‌ته‌وه و هه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی له‌ناو ده‌سته‌واژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا تواندۆته‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له ده‌مێکدایه که دانانی ستراتیژیه‌تێک بۆ مافی چاره‌نووس و سه‌لماندنی بوونی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک زۆرێک له چالاکوانانی سیاسی و داکۆکیکاران له مافه‌کان جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ته‌نها ڕێگه‌یه‌که بۆ ژینگه‌ی دیموکراسی له ئێرانی داهاتوودا.
جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه و ڕه‌خنه‌ی هه‌یه له‌و کۆنفرانسه‌ی پراگ.
به‌ڕێز ئازادی‌خا ده‌شڵێت هه‌موو لایه‌نێک مافی خۆی هه‌یه بۆ به‌شداریکردن له هه‌ر کۆنفرانسێکدا و دیاری کردنی ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیان، به‌ڵام جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی پێویسته مه‌رج هه‌بن بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریکردن.
به پێچه‌وانه‌ی ڕاکانی جه‌لیل ئازادیخاوه، گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی، چالاکوانی سیاسی و سیڤیڵی که یه‌کێک بووه له که‌سایه‌تیه‌کانی به‌شداری ئه‌و کۆنفرانسه ده‌ڵێت ده‌شێت هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و جۆره ڕه‌خنانه ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆنفرانسه‌که بێت که ناکرێت وه‌ک ڕاگه‌یاندنێکی فه‌رمیانه لێی بڕوانرێت.
خانم شه‌ره‌فکه‌ندی ده‌شڵێت به ڕوانینی خۆی گرنگی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی پراگ له هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی به‌شداربووانی کورددا بووه.
به‌شێکی کێشه‌کان و ئه‌و مشت و مڕه‌ی پاش کۆنفرانسی پراگ، وه‌ک زۆرێک له به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که ده‌ڵێن ڕێکخراوێکی ئێرانیه به ناوی یه‌کێتی کۆماریخوازانی ئێران یان (ئیتحادی جمهوری خاهان).
دکتۆر حسێن خه‌لیقی ، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له ستۆکهۆڵم تایبه‌ت بۆ به‌رنامه‌ی پانۆراما باس له‌و ڕێکخراوه و سیاسه‌ته‌کانی ده‌کات.
دکتۆر خه‌لیقی ده‌شڵێت ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌وێته‌وه، نه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک بێت لایه‌نێک یان دووانی ئۆپزسیۆن بتوانن پلاتفۆرمی خۆیان بسه‌پێنن.
له هه‌مان ده‌مدا دکتۆر به‌هزاد خۆشحاڵی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دایه به‌شداری کوردی کوردستانی ئێران له‌و کۆنفرانسانه‌دا گرنگه و خاڵێکی تریش هه‌یه وه‌ک ده‌ڵێت له‌وه گرنگتره.
دکتۆر خۆشحاڵی ده‌شڵێت ئا لێره‌وه گرنگی بوونی ستراتیژیه‌تێکی ڕوون ئاشکرا بۆ کورد گرنگه که به‌چه‌ند خاڵیکی دیاریکراوه‌وه به‌شداری له‌و کۆنفرانسانه‌دا بکات و هه‌ر که زانراش خواستی پێچه‌وانه به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایانه هه‌ن و یانیش به مه‌به‌ست ته‌گه‌ره ده‌خرێته به‌رده‌میان ئه‌وا پێکڕا هۆڵی ئه‌و کۆنفرانسه جێبهێڵن.
جه‌لیل ئازادی‌خوا ده‌ڵێت له‌و جۆره کۆبوونه‌وانه‌دا هه‌ست ده‌کرێت که زۆرێک له لایه‌نه ئێرانیه‌کان مه‌یلیان به‌لای دیموکراسیدا نییه و هه‌وڵی تریش ده‌ده‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه:

پانۆراما 23 ی یازده‌ی 2012
---------------------------
کۆنفرانسی پراگ، کۆنفرانسی مه‌شروعیه‌تدان به کۆماری ئیسلامی بوو
شه‌ماڵ به‌شیری
له رۆژانی 17 و 18 نۆڤامبردا کۆنفرانسێک له ژێر ناوی یه‌کگرتن له پێناو دیموکراسیدا به‌رێوه چوو. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که چه‌ند تێبینیه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م کۆنفرانسه بخه‌مه ڕوو.
ئه‌م ریزه کۆنفرانسانه له ناو قه‌یرانێکی قووڵدا به‌رده‌وامی به‌خۆیی ده‌دات و هه‌ر جاره به سه‌قه‌تی و ئه‌م جاره‌ش به مردوویی له دایک ده‌بێت. هۆکاره‌کانی بۆ دوو مژاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که ئه‌م کۆنفرانسه له سه‌ره‌تاوه به ده‌ستی ناوه‌ندی ئۆلۆف پاڵمه ساز ده‌درێت. وڵاتانی ئامریکا و ئه‌وروپا به مه‌به‌ستی نه‌وروژاندنی هه‌ستی دژه رۆژئاوایی گه‌لانی ئێران و به‌شێک له ئۆپۆزیسیۆن، هه‌وڵیاندا که ئه‌م کاره له رێگای ناوه‌ندێکی به‌ناو مه‌ده‌نی وه‌ک ئۆلوف پاڵمهوه بکه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌م ناوه‌نده بۆ په‌رده‌پۆشکردنی راستینه و ناوه‌رۆکی ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌ڵبژێردرا. لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریه که به سه‌رۆکایه‌تی غه‌لیونی سازدرا هه‌ر له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه هاته ئاراوه و ته‌نانه‌ت کاتێک که عهبدوڵباسیت سه‌یدا بۆ خوڵی سێهه‌م هه‌ڵبژێردرایه‌وه دیسان هه‌ر له لایه‌ن ئه‌م رێکخراوه‌وه ئه‌نجامدرا. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئێمه ئاگاداری هه‌ڵوێست و نزیکایه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له به‌رامبه‌ر به پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له رۆژئاوای کوردستان و سوریه‌دا هه‌ین.
به پێی ئه‌م پێشکه‌وتنه سیاسیانه و ئه‌و ترافیکه دیپلۆماسیه ئاشکرا و شاره‌وه‌یه‌ی که له ئارادایه، ده‌رکه‌وتووه که وڵاتانی رۆژئاوا به گشتی و ئامریکا به تایبه‌تی خوازیاری گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی یانخود هێرشێکی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر ئێران نین. به پێچه‌وانه خوازیاری ئه‌وه‌ن که له‌ناو خۆی سیسته‌مدا گۆڕانکاری ساز بکه‌ن و کۆماری ئیسلامی مه‌جبوور بکه‌ن که زه‌مینه و ده‌ره‌تانی هاتنه کایه‌ی ریفۆرمخوازان ته‌یار بکه‌ن. به‌ڵام بۆ زه‌خت سازکردن و مه‌جبووری کردنی کۆماری ئیسلامی، رۆژانه هه‌وڵ ده‌درێت که ئابلۆقه‌ی ئابووری و سازکردنی ئۆپۆزیسیۆنێکی ده‌ره‌کی وه‌ک که‌ره‌سه‌ی گوشار به‌کار بێنن. ئه‌م کۆنفرانسه‌ی که له ژێر ناوی "یه‌کگرتن له پێناو دیموکراسیدا" ساز ده‌درێت، به‌شێکه له‌و سیاسه‌ته و ته‌نها رۆڵیشی بوون به که‌ره‌سه‌ی ئه‌م ستراتێژیهیه... هه‌ر بۆیه رۆژانه نه هیچ ئامانج و ستراتێژیه‌ک له‌م کۆنفرانسانه‌دا به‌دی ده‌کرێت و نه ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی جدی لێ ده‌بینرێت.
له لایه‌کی تره‌وه, ئه‌م کۆنفرانسانه له بازنه‌ی باوی ئیستبدادی ئێرانی‌دا ده‌خوڵێته‌وه. هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه تاراوگه‌نشینه، پێداگری له‌سه‌ر چه‌مکی ناوه‌ند و په‌راوێز (حاشیه) ده‌کات و سه‌ره‌وه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی له پاراستنی ناوه‌ندگه‌رێتی و دوور هێشتنه‌وه‌ی په‌راوێز (حاشیه) له به‌شداری سیاسی و گه‌یشتن به مافه‌کانیدا ده‌بینێته‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش، رۆژانه هه‌وڵی پارچه پارچه‌کردنی حاشیه ده‌دات. سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌دات که ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌ب و به‌لوچ و ئازه‌ری سنووردار بکات و زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م کۆنفرانسانه بهێڵێته‌وه. له‌م کۆنفرانسه‌دا ته‌نها یه‌ک لایه‌نی به‌لوچ به‌شداری کردوه و ئه‌ویش وه‌ک میوان و بێ ئه‌وه‌ی که مافی ئاخاوتنی پێدرابێت. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌یکه ئه‌م کۆنفرانسانه مۆرکی فارس بوونی پێوهنهنرێت، کورد وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆشه‌گیرکردنی نهتهوهکانیتر به‌کار ده‌هێندرێت.
به‌ڵام له‌ناو کوردانیشدا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. به‌رێوه‌به‌رانی دیموکراسیخواز له هه‌ر خوڵه‌ی کۆنفرانسهکانیاندا هه‌وڵی پارچه‌کردنی کورد ده‌ده‌ن. واته چه‌مکی کوردی باش و کوردی خراپ یانخود کورد مطلوب و کورد نامطلوب په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. ئه‌و کوردانه‌ی که کراوه‌ن بۆ به‌شداری بێ شه‌رت و بێ مه‌رج له‌و چه‌شنه کۆنفرانسانه و به هه‌مان شێوه ئاماده‌ی مه‌شروعیه‌تدان به هێزه‌کانی ناوه‌ندگه‌ران، وه‌ک کوردی باش و ئه‌و کوردانه‌ی که راشکاوانه مافی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیکی گه‌لی کورد وه‌ک شه‌رتی به‌شداری له‌و کۆنفرانسانه و رووداوه‌کانی ئێران داده‌سه‌پێنن و باوه‌ڕیان به مافی چاره‌ی خۆنووسین هه‌یه وه‌ک کوردی خراپ و نامطلوب ناوه‌زه‌د ده‌که‌ن.
لێره‌دا ئاماژه کردن به قسه‌کانی مهران براتی نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوه. له پانێلێکدا دانیشتووه که زۆربه‌یان کورد و سه‌رۆکایه‌تی چه‌ند لایه‌نێک ده‌که‌ن و له‌م پانێله‌دا مه‌شروعیه‌ت ده‌داته کۆماری ئیسلامی و داوا له‌م ره‌ژیمه ده‌کات که په‌ژاک له‌ناو به‌رێت و داوا له سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبانه‌ش ده‌کات که له دوای نه‌مانی په‌ژاک جێگای ئه‌و پڕ بکه‌نه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که مهران براتی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که له دژی هاوپه‌یمانێتی دوو لایه‌نی موهته‌دی و هیجری تۆماری ناسیۆنالیستانی ئێرانی واژۆ کردبوو و یه‌کێک له‌و که‌سانه‌شه که رایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پارچه‌بوونی ئێران ئاماده‌یه له ریزی سوپای پاسداران‌دا چه‌ک هه‌ڵبگرێت. هه‌بوونی که‌سانی به‌م چه‌شنه که له پانێلی ئه‌و که‌سانه‌دا دهدوێندرێن و مه‌شروعیه‌تی کرداری به شه‌ڕ و قه‌ڵاچۆکردنی ئێران دژ به گه‌لی کورد ده‌ده‌ن خاڵی داڕمانی ئه‌م کۆنفرانسه و هه‌وڵه‌کانی گه‌یشتنیان به دیموکراسیهکهیانه.
لێره‌دا من له‌و بڕوایهدامه که ئه‌گه‌ر رای وشیاری کۆمه‌ڵگای کوردی و راوه‌سته‌ی هیندێک له ماڵپه‌ڕ و که‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه نه‌بایه قه‌ت لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو لێدوانیان نه‌ده‌دا و ته‌نانه‌ت لێدوانی کۆتایی ئه‌م کۆنفرانسهشیان قه‌بووڵ ده‌کرد. به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئیدعایه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌م لایه‌نانه له راگه‌یاندنی ئه‌م لێدوانه‌دا بێده‌نگ بوون و هه‌تا تهشیرنهکران بێده‌نگ مانه‌وه.
لایه‌نه‌کانی کورد پێویسته ئه‌م پلاتفۆڕمانه ته‌نها به مه‌به‌ستی "اعلان موجودیت" واته ئێمه هه‌ین چونکه له کۆنفرانس‌دا به‌شدارین، به‌کار نه‌هێنن و نه‌هێڵن که له‌م پلاتفۆڕمانه‌دا پێگه‌ی کورد لاواز و پرسی کورد هه‌رزان فرۆش بکرێت.

http://nnsroj.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر