Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۲۸, یکشنبه

پانۆراما : مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کوردی تورکیا


پانۆراما : مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کوردی تورکیا


زیندانیانی سیاسی کورد له‌ تورکیادا رۆژی 12ی نۆ  ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن کرد.

سه‌ره‌تا ته‌نها 64 زیندانی سیاسی کورد بڕیاری ئه‌و مانگرتنه‌یان دا، به‌ڵام ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ژماره‌ی مانگرتوان ڕوو له‌ زیادبوون بوو و ئێستا وه‌ک له‌ زۆرێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵدا باس ده‌کرێت هه‌زاران که‌سن له‌ زیندانه‌کاندا و مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و بڕیاریش وایه‌ تا ئه‌و ده‌مه‌ی داواکانیان به‌جێده‌گه‌یه‌نرێن مانگرتن نه‌شکێنن.

داواکانی مانگران بریتین له‌ ئازادکردنی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی کورده‌کانی تورکیا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و هه‌بوونی مافی داکۆکی له‌ خۆکردن به‌ زمانی دایک له‌ دادگاکانی تورکیا و هه‌روه‌هاش مافی خوێندن به‌ زمانی دایک.

پشتیوانی بۆ زیندانیانی مانگرتوو دیوار و ته‌لبه‌ندی به‌ندیخانه‌کانی تورکیاشی به‌زاندووه‌ و سنوری وڵاته‌که‌شی تێپه‌ڕاندووه‌.

​​

چه‌ند ساڵیک له‌مه‌وبه‌ر حکومه‌تی تورکیا پرۆسه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند به‌ ناوی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی له‌ تورکیادا که‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ وڵاته‌که‌دا بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بوو، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و چه‌ندان ساڵه‌ هیچ هه‌نگاوێکی کۆنکریتی وه‌ک کورده‌کانی تورکیا ده‌ڵێن له‌و وڵاته‌دا نه‌بینرا بۆ چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌ درێژخایه‌نه‌ی ناو ئه‌و وڵاته‌ی هه‌وڵی به‌ ئه‌ندام بوون ده‌دات له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپادا.

عادل کورت ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیایه‌ له‌سه‌ر لیستی به‌ده‌په‌ و ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زیندانیانی سیاسی کورد له‌ تورکیادا ئه‌نجامی ده‌بێت.

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ ده‌مێکدایه‌ وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن که‌ کێشه‌کانی نێوان ئانکه‌ره‌ و دیاربه‌کر به‌ شه‌ڕ و به‌کارهێنانی هێزی چه‌کدار کۆتایی نایه‌ت.
هێمن میرانی شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت پارتیه‌ سیاسیه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌کانی کورد له‌ تورکیادا هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی هێنانه‌ ئارای خه‌باتێکی سیڤیڵیانه‌دان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان.

هێمن میرانی ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ له‌ تورکیادا هه‌وڵ ده‌درێت گوێ له‌ هیچ داوایه‌ک نه‌گیرێت.

فه‌رزانه‌ عه‌لی ، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌ سیڤیلیه‌کان له‌و بڕوایه‌دایه‌ هه‌موو هه‌وڵێکی ڕژد  له‌ تورکیادا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ وڵاته‌که‌دا جێی خۆی ده‌گرێت و ئه‌م مانگرتنه‌ی زیندانیانی سیاسی کوردیش به‌ هه‌وڵێکی گرنگ به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ناودێر ده‌کات.

فه‌رزانه‌ عه‌لی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ته‌نها هۆکارێک سه‌باره‌ت به‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌چوونی ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی داکۆکی له‌ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیه‌کان ده‌که‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ که‌مته‌رخه‌می ئه‌و ڕێکخراوانه‌.

​​







به‌لای نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی حسێن عومه‌ر له‌ کوردستانی سوریا هه‌وڵی زیندانیانی سیاسی کورد 





له‌ تورکیادا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی نێو کۆمه‌ڵگای کوردی و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه.


حسێن عومه‌ر ده‌شڵێت هه‌رگیز ناکرێت وه‌ک بزاوتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و هه‌نگاوه‌ی زیندانیانی مانگرتوو بڕوانرێت، به‌ڵکو ئه‌مه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ و کاردانه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌که‌ی تورکیایه‌.


تا ئاماده‌کردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی پانۆراماش هێشتا حکومه‌تی تورکیا وه‌ڵامی داواکانی مانگرتوانی نه‌داوه‌ته‌وه‌ و مانگرتنیش به‌رده‌وامه‌.
عادل کورت، نوێنه‌ری کورد له‌  په‌رله‌مانی تورکیادا پێمان ده‌ڵێت بۆ حکومه‌تی تورکیا هێشتا هیچ وه‌ڵامێکی نییه‌.

زۆرێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌ په‌یامه‌کانی مانگرتوان کردووه‌ و ده‌ڵێن له‌ نامه‌ و تۆماره‌ تایبه‌ته‌کانی زیندانیان ده‌ینێرن بۆ که‌س وکار و پارێزه‌ره‌کانیشیان هه‌روادێ و ڕه‌وشی ته‌ندروستی زیندانیانی مانگرتوو له‌ خواردن به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، به‌ڵام ده‌شڵێن به‌رده‌وام ده‌بن تا داواکانیان جێبه‌جێده‌کرێن، هه‌رچه‌نده‌ش تا ئێستا حکومه‌تی تورکیا هیچ وه‌ڵامێکی بۆ ئه‌و داوایانه‌ نه‌بووه‌.

ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما:

پانۆراما 16 ی یازده‌ی 2012
http://www.dengiamerika.com/content/article/1547656.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر