Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۳, جمعه

پەیامی ئیمە بۆ نۆری مالکی درۆزن پیاوەی ئیران ئاگادار بە دەست دریژی نەکێت بۆ سەر کوردستان دەستت دەشکینین



پەیامی ئیمە بۆ نۆری مالکی درۆزن پیاوەی ئیران ئاگادار بە دەست دریژی نەکێت بۆ سەر کوردستان دەستت دەشکینین
پەیامی ئیمە بۆ نۆری مالکی  پیتان دەلێن ئیمە گەنجانی کورد لە سەرتاسەر ی دۆنیا ئامدێن بۆ دیفاع لە هەرێمی کوردستان لە 
هەرکۆیی ئەم جیهانە بێن دین بۆ پاراستنی گەلەکەمان خۆینی خۆمان فیدای گەل و نیشتمان دەکێن و با دۆژمنانی گەلی کورد باش بەزانن جاریکی دیکە ئیجازە نادێن کورد رۆبەرۆی ئەنفال جینۆساید بە بیتەوە بە دەستی داگیر کرانی کوردستان  ئیستا 
رۆلەکانی کورد هۆشیارانە لە میدانی خەباتدان.   لە گەل ریز سۆپاسمدا سامۆئیل کرماشانی

------------------

بەئاڵای کوردستان خورماتوو دادەپۆشرێت

محەمەد ئەحمەد/ تایبەت بەپێنوسەکان/ خورماتوو...
لەپاش روداوەکانی شاری خورماتوو, ھاوڵاتییانی شارەکە ھەستی نەتەوایەتییانزیاتر جوڵایەوە و ھەر کۆمەڵێک و لە شوێنی خۆیەوە بەرھەر شێوەیەک بێتشتێکی دروست کرد بۆئەوەی سیامای کوردایەتی زیاتر بە شارەکەی ببەخشێت, بۆیە کۆمەڵێک گەنجی کورد, لە گەڕەکی کۆماری,  ھەستان بەدروستکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر چیای ھەنجیرە و ھەروەھا چەندەھا کەسی دیکەیش لەلای خۆیانەوە لە رێگا سەرەکیەکانی خورماتوو چەندین ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە.
یەکێک لەو ھاوڵاتییانە ووتی: ئێمەی کورد ئەوەی ئەمرۆ پێمان دەکرێت لەسەرکوردبوونمان بووە, بۆیە ئەوانە دڵنیا دەکینەوە کە تاکو دوا دڵۆپەی خوێنی گیانی خۆمان بەرگری لە مافە رەواکانی گەلی کورد دەکەین تا سنوری کوردستان ( حەمرین ) دیاری دەکەین و ئاڵای غەیرە کوردی لێ پاکدەکەینەوە.
http://penusakan.com/hawal/9685-2012-11-23-20-19-44.html
-----------------

مالکی: پێنج هەزار سەربازی عێراقی دەروازەی خورماتویان بەرەو ناو شار بڕی

پێنوسەکان...
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پێنوسەکان کەوتووە، نوری مالکی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندووە" پێنج هەزار سەربازی عێراق، سەر هێزەکانی دیجلە و لەژێر فەرمانی عەبدولئەمیر زەیدیدا، دەروازەی شاری خورماتوویان بڕی، بەرەو ناوشار".
هەر لەو بارەیەشەوە، پێگەی سەرەکی نوری مالکی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوك، بڵاوی کردۆتەوە" سوپای عێراق، چوونە ناو ساری خورماتووەوە".

لەزانیاری پێنوسەکاندا، هاتووە" مالکی ڕایگەیاندووە، هێشتا سوپای عێراق، لەپێشڕەویدان بەرەو ناو شار و لەیەکەم پرسگەی لێپرسینەوەدا وەستاون".
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس، لەناو هێزی پێشمەرگەوە و لەخورماتوو، بەبێ ئەوەی ڕێگای بڵاوکردنەوەی ناوەکەی بدات، ووتی" هیچ هێزێکی سوپای عێراق، نەهاتوونەتە ناو شارەوە و ئەو هەواڵە، تەنها بۆ ئیستیبزاز کردنەو دوورە لەڕاستیەوە. تەنها ئەوەندە نەبێت بەرەو خورماتوو، جوڵەیان کردووە. لەئەگەری نزیکبوونەوە لەدەروازەی شار یان لەئەگری جوڵەیان بەرەو ناو شار. بەدڵنیاییەوە تووشی ڕوبەڕو بوونەوە دەبنەوە".
هەر بۆ ئەو مەبەستە، پەیامنێری پێنوسەکان، محەمەد ئەحمەد، لە دوز خورماتوو، رایگەیاند" ئەو هەواڵە، دوورە لەڕاستیەوە و بەهیچ شیوەیەك هێزەکانی دیجلە لە خورماتوو نزیك نەبوونەتەوە و تەنانەت لەپاشەکشێشدان".
هەروەها ووتی" هێزەکانی پێشمەرگە، کە هەزاران کەس دەبن، تەواوی دەوروبەری خورماتوویان تەنیوە و لەچیای هەنجیرە، کەبەسەر تەواوی خورماتوودا دەڕوانێت، جێگیرکراون".
ئەمەی خوارەوە، وێنەی هێزەکانی پێشمەرگەیە لە چیای هەنجیرەی خورماتوو:

http://penusakan.com/hawal/9670-2012-11-22-20-16-37.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر