پهكهكه بۆ پاراستنی كوردستانیبوونی كهركوك هێز رهوانه دهكات
لەگەڵ گرژبوونی پهیوهندییهكانی نێوان بهغدا و ههولێر و جووڵهی سهربازی ههردوولا، کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان كه باڵی سهربازی پهكهكهیه ڕایدەگەیەنێت ئەوان خاوەنی ھێزی پاراستنی گەلن و پابەندن بەپرەنسیپی پاراستنی گەل و خاکی کوردستان.
رۆژ وڵات بەرپرسی راگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند ھیچ کەسێک ناتوانێ بڵێت کەرکووک شارێکی کوردستانی نییە، ئێستاش کە کێشەی لەسەرە دەبێت بەڕێگای ئاشتیانە کێشەکەی چارەسەر بکرێت و لە دەرەوەی چارەسەری ئاشتیانەش ھەنگاوی تر کاردانەوەی خراپی دەبێت.
وڵات وایشی " لەئەگەری ھێرش کردنە سەر کەرکووک یان ناوچەیەکی تری کوردستان، وەک پابەندبوون بەپرەنسیپی نەگۆڕمان ھەرکات ھێرش بکرێت، ئێمە ئامادەین بۆ بەرگری کردن لە گەل و خاکی کوردستان".
--------------------------
هێزی پێشمەرگە بە جەندان تانک و زرێپۆش لە جەند ناوجەیک جێگیر کراون دوێنێ شەو کە زۆر نزیکن لە سوپای عێراقی و ئێستاش لە جەندین ناوجەی ترر ئەو هێزانە دەبیندرێن و جولەی هێزی پێشمەرگە بەرەوو ئاراستەی خواری کەرکوک و گرتنی جواردەوری کەرکوک و دروست کردنی بازنەیەکی ئەمنی بەهێزە و لە ئێستادا ناوجەکانی مەخموور و دبس و رێگای کوبیان قوج و ناحیەی قەراج پرر بون لە هێزی پشتیوانیەکانی پێشمەرگە ....... سلاو لە پێشمەرگە سلاو لە خەباتیان
-----------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر