حكومەتی توركیا فەلەكناس ئۆجا دەستگیر دەكات
وارڤین – ئامەد: بە
تۆمەتی هاوكاریكردنی زیندانییە سیاسییە مانگرتووەكانی كورد، پەرلەمانتاری
پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا (فەلەكناس ئۆجا) لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە
ئەستەمبۆڵ دەستگیر كرا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان لە توركیاوە
بڵاویان كردەوە، پەرلەمانتاری پێشووی ئەوروپا (فەلەكناس ئۆجا) كاتێك گەیشتە
دەروازەی فڕۆكەحانەی ئەتاتورك لە ئەستەمبۆڵ بەبیانووی ئەوەی كە ئەو (248)
كارتۆن حەبی ڤیتامین (B1) ی بۆ مانگرتووانی زیندانی هێناون، تۆماری فەرمیان
نییە، لەلایەن پۆلیسەكانی توركیاوە دەستگیركرا.
دوای دەستگیركردنیشی وەك سووكایەتیكردن
بە هەوڵەكانی ئەو ژنە چالاكوانە بۆ هێنانەدی ئازادی و پشتیوانیكردن لە
داوای گەلەكەی، پۆلیس (ئۆجا)ی گواستەوە بۆ كەرتی بەرەنگاربوونەوەی
قاچاخچێتی و تاوانە رێكخراوەییەكان.
زانراوە دوای ئەوە، (فەلەكناس ئۆجا)
گواستراوەتەوە بۆ كەرتی لێكۆڵینەوەی دژ بە تیرۆر و ئێستا لە ناوچەی
ئەمنییەتی (فاتیح) دەستبەسەرە.
س: ئه‌نه‌فه
----------------------
وارڤین ئاماری توندوتیژیەكانی شارەزوور بڵاو دەكاتەوە
وارڤین – شارەزوور: بەرپرسی
نووسینگەی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ژنان لە شارەزوور رایگەیاند، لە
ماوەی (10) مانگی رابردوودا، (282) حاڵەتی توندوتژی لە سنووری چوار
شارۆچكەی شارەزوور تۆمار كراوون.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)
بەرپرسی نووسینگەی شارەزووری بەڕێوبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە
ژنان (بورهان ئەحمەد) رایگەیاند، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی نوسینگەكەیان لە
بەڕێوبەرایەتی و بنكەكانی پۆلیسەوە دەستی كەوتوون، لە ماوەی (10) مانگی
رابردووی ئەمساڵدا، (282) حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوون.
گوتیشی: "لە كۆی ئەو حاڵەتانە (4)
حاڵەتی خۆكوژی و (22) حاڵەتی سووتان و (2) حاڵەتی كوشتنی ئەنقسەت
تۆماركراوون و بەشێك لە حاڵەتەكانیش دەستدرێژی سێكسین و لێدان و هەڕەشەش لە
پلەی یەكەمی توندوتیژییەكانە.
هه‌روه‌ها گوتی: "لە رووی جوگرافییەوە
دابەشبوونی حاڵەتەكان بەم شێوەیە بووە (سەیدسادق - 87 حاڵەت)، (هەڵەبجەی
تازە - 71 حاڵەت)، (هەڵەبجه - 69 حاڵەت) و له (پێنجوێن - 30 حاڵەت)
تۆمار كراوون".
(بورهان ئه‌حمه‌د) روونیشیكردەوە، زۆرینەی حاڵەتەكانی سووتان ژیانیان لەدەستدا و زۆرینەشیان سكاڵایان تۆمار كردووە.
لە بارەی كردنەوەی نوسینگەی
بەدواداچوونی توندوتیژی لە شارۆچكەكانی ناوچەكە، ئەو بەرپرسەی حكومەتی
هەرێم گوتی: "چەند جارێك داوا كراوە لە هەر چوار شارۆچكەی (هەڵەبجە،
پێنجوێن، سەیدسادق، هەڵەبجەی تازە) نووسینگە بكرێتەوه، بەڵام تا ئێستا
نەكراوەتەوە.
هەروەها گوتی: "كۆی گشتی حاڵەتەكان لە بنكە و بەڕێوبەرایەتییەكانی پۆلیسەوە وەرگیراوون".
ئا: ئ.ح
------------------------------
هێزه تاریکه‌کان
نوسینی: زاهیر باهیر...
سیسته‌می سه‌رده‌م ، سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری ، که تا ئێستا دوا قۆناغێکه که به‌شه‌ریه‌ت به‌خۆیه‌وه
دیتبێتی سه‌رجه‌می کون و که‌له‌به‌ره‌کانی ژیانمانی وه‌کو هزر، وه‌کو
تارمایی ، وه‌کو واقییع، گرتۆته‌وه له سه‌رتاپای په‌یوه‌ندی کارکردن و
هه‌موو بواره‌کانی تری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانماندا، ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه.
کارێکی هێنده گران نییه تاکو
بزانین ئه‌م سیسته‌مه به‌م هه‌موو دڕهندایهتییهوه ، به‌م نه‌رێت و
سروشتی شهڕهنگێزێتیهوه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ ، به‌رامبه‌ر به
گیانله‌به‌ران و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کان، به‌رامبه‌ر به ژینگه بۆچی بۆ ئه‌م
ماوه زۆره توانیوێتی وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد زاڵببێت
به‌سه‌رماندا و پاوانی ژیانمان بکات.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی زیاتر له
هۆکاره‌کانی تر مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی ههبوونوو مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی
ده‌سته‌به‌رکردوه ئه‌م ده‌سگه زه‌به‌لاحانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م : ماسمیدیای لیبراڵ:
هه‌موو به‌شه‌کانی میدیا له ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، ڕادویۆ، ڕێکلامه‌وه
تا ده‌گاته ته‌له‌فزیۆن هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌ن کۆمپانیا گهوهکانهوه،
ده‌وڵه‌ته‌وه، یا که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه ، قۆرخکراون. هه‌موو
ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش سوود و به‌رژه‌وه‌ندیان له به‌رده‌وامبوون و
به‌رقه‌راربوونی سیسته‌مه‌که‌دایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه که
وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی میدیا به‌گشتی ده‌بێت له خزمه‌تی
سیسته‌مه‌که‌دا بێت. دیاره نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی که که‌سانی چه‌پ و
سه‌ربه‌خۆ و خه‌ڵکانی باشیش له‌م بواره‌دا، هه‌ن و کارده‌که‌ن، به‌ڵام
ئه‌مانه که‌من و ناتوانن سنوریی هه‌لومه‌رجی گرێبه‌ستی سه‌ر کاری
نێوانی خۆیان و کۆمپانییه‌کانی که کاری بۆ ده‌که‌ن، ببه‌زێنێنن. ئه‌مه
جگه له‌وه‌ش ناوبه‌ناو ده‌بینین که به‌رنامه‌یه‌کی باش، فلیمێکی باش
نیشانده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش به‌گشتی نابێت به ته‌واوی سنوریی یاسا
ببه‌زێنن و هانده‌ر و نیشانده‌ری به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بن.
ڕۆڵی میدیا‌و پاگه‌نده‌ی میدیا له
هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا ده‌وری خۆیان هه‌بووه و ئیدی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدا بووبن یا دژ به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام تا ئێستا به‌شه‌ریه‌ت میدیای
ئاوا به‌هێز ، وه‌ک میدیای لیبراڵی نه‌بینیوه، ئه‌میش هه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌ی که به‌بێ میدیا و به‌بێ پاڵپشت و پاگه‌نده‌ی میدیا
هه‌رکارێک بکرێت سه‌رکه‌وتنی یا ته‌واوکردنی یا کارایی و کاردانه‌وه‌ی
کاره‌که، ده‌که‌وێته خانه‌ی مه‌حاڵه‌وه .
کاریگه‌ری ماسمیدیا نه‌ک هه‌ر
له‌سه‌ر ئێمه‌ی گه‌وره‌ته‌مه‌ن هه‌یه ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر منداڵانمان ،
منداڵه ساواکانیشمان ، ئه‌و کاریگه‌رییه به زیاده‌وه داده‌نێت و
مێشکیان به ئاسانی ئاماده ده‌کات به شۆرینه‌وه‌ی ده‌ماخیان له گرنگیدان
به بزنس و که‌ره‌سه و کاڵا و ماتریاڵی سه‌رده‌م ، خۆتهریکگرتن و
بایاخدان و به‌دووکه‌وتنی ده‌سته‌واژه‌ی " خۆت یه‌که‌م و ئه‌وانی تر
دووهه‌م" ، به‌هێزکردنی ڕۆحی ململانێیه‌کی شه‌ڕه‌نگێزانه له‌گه‌ڵ هاوپۆل و
هاوهڵهکانیانا، ملکه‌چبوون و خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به پڕۆگرامی خۆێندنه‌وه
که زیاتر بره‌و به توانا و پاڵه‌وانێتی و ده‌ستپێشکه‌ری تاک له نێو
کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌دات، ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و دین و مه‌زهه‌ب به‌هێزده‌کات،
بواری دیمۆکراسی- لیبراڵ و سیاسه‌تی لیبراڵ و حکومه‌ته‌کانی ، پان و
به‌رینتر ده‌کات، ئه‌مانه و گه‌لێکی تر تا له خویندنگاباڵاکاندا و
زانکۆکان‌دا هه‌موو ئه‌مانه ته‌واوده‌کرێن ، تاکو مرۆڤه ساواکه که
گه‌وره بوو له گیانی مرۆڤانه‌ی خۆی ڕوتبکرێته‌وه و ببێته هه‌ڵسوڕاوێکی
چالاکی پارێزه‌ری سیسته‌مه‌که.
به کورتییه‌که‌ی هێزی میدیا، یا
دروستتدهکات یا تێکتده‌شکێنێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر
تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه هه‌یه که ده‌توانن ڕه‌شیان لێبکه‌ن به سپی، باش
به خراپ، ڕاستی به ناڕاستی، چه‌پ به ڕاست، کاپیتاڵیزم به سۆشیالیزم،
پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر ڕاسته. بۆیه لامان سه‌یر نییه له‌کاتی
هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سهرهکشالیارێکدا، سهرهککۆمارێکدا، پارتێکدا، قسه و
پێشبینییه‌کانی میدیا سه‌د ده‌ر سه‌د ڕاست ده‌ر ده‌چن.
میدیا به‌ماوه‌یه‌ک پێش
داگیرکردنی عێراق ، هه‌ر زوو ده‌ستی کرد به کێڵانی زه‌مینه‌ی دروستکردنی
جه‌نگی ناوخۆ و به‌هێزکردنی ڕۆحی سکتاریانه و باس له ناکۆکی نێوان و
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژوی ناکۆکی و دووژمنایه‌تییه‌ی نێوانی شیعه و
سوونه، کورد و عه‌ره‌ب، تورک و کورد، عه‌ره‌ب تورک، هه‌ربۆیه له دوای
داگیرکردنی عێراق، جگه له‌وه‌ی که میدیا وتی، به‌داخه‌وه، ئێمه‌ش شتێکی
ترمان نه‌بینی.
یاخود له " به‌هاری عه‌ره‌بی دا"
میدیا چ پاگه‌نده‌یه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌و ناڕه‌زایی و ڕاپهڕیننانهی خه‌ڵک
له‌و وڵاتانه‌دا که خاوه‌ن میدیا حه‌زی به‌گۆڕینی ده‌مووچاوه‌کانه ،
سیاسه‌ته‌که‌یانه، به‌ڵام نه‌ک سیسته‌مه‌که‌یان. چۆن کار له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌کات که بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا ( دیاره مه‌به‌ستم له هێڵی گشتی و دیاری
بزوتنه‌وه‌که‌یه) به بزوتنه‌وه‌یه‌ک بناسێنێت که خه‌ڵکی ته‌واوی ئازدی و
سه‌رفرازی خۆیان له‌گه‌ڵ نان و کار و خوێندن و چاره‌سه‌ری به‌لاش و
خانووبه‌ره‌ی باش ، به ئاکامی یا سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه،
گرێبده‌نه‌وه.
دووهه‌م: کۆمپانییه گه‌وره‌کان و بانقهکا ن و دهسگهدراوییهکانی تر:
ده‌وری ئه‌م که‌ڵه کۆمپانیانه‌ش نه‌ک هه‌ر که‌متر نییه له ڕۆڵی میدیا،
به‌ڵکو یه‌ک ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تریانه، ئه‌وان میدیایان دروستکردوه و
په‌روه‌رده‌کردوه ، میدیاش به‌ده‌وری خۆی ڕۆلی خزمه‌تکه‌ر و خزمه‌تکارێکی
به‌ئه‌مه‌کی ئه‌وان، ده‌بینێت و ده‌زانێت. به‌ژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایان
به‌ڕاده‌یه‌ک تێهه‌ڵکێش بووه که له‌یه‌کدی جیابوونه‌وه‌یان، مه‌حاڵه.
کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان له
هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌ستیان سووره به‌خوێنی ملیۆنه‌ها له
خه‌ڵکانی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش و ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ر و ژینگه‌دا،
بهچهوساندنهوهیان، بهڕاگوێزانیان ، بهبهتاڵانبردنی سه‌ره‌وت و
سامانی میللیان و سروشتیان، به زه‌وتکردنی خاک و نیشتمانیان ،
به‌هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌هلی و دینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و هتد.
ئه‌م کۆمپانیا گه‌ورانه له چه‌شنی جیاجیادا هه‌ن : هه‌ر له کۆمپانیای
جلوبه‌گ و دروستکردنی پۆشاک و ڕێگاوبان دروستکردن و بیناکردنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه و "Nation Building " ، نه‌وت و غاز و به‌نزین و کاره‌با و
سه‌رتاپای سه‌رچاوه‌کانی وزه، کۆمپانیای دروستکردنی سه‌یاره و
که‌ره‌سه‌و ئامرازه‌کانی سوپایی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و کۆمپانیای
داووده‌رمان ، پاراستن و ئاسایش وه‌کو کۆمپانیای G4S ، هێڵه
ئاسمانییه‌کان و فڕۆکه و ...تا ده‌گاته سه‌ده‌ها جۆر له سوپه‌رمارکێتی
گه‌وره گه‌وره و گه‌لێکی تر له‌مانه. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی
زیادکردن و که‌ڵه‌که‌کردنی زیاتری سه‌رمایه‌دایه، هه‌میشه‌ش لای ئه‌وان
سوود و قازانج پێش به‌های مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌وێت.
هه‌رچیش بانق و ده‌سگه
دراوییهکانیشن سه‌روبنی یه‌کترین له‌گه‌ڵ هه‌موو کۆمپانیا گه‌وره‌کاندا،
نه ئه‌مان به‌بێ ئه‌وان ده‌یانکرێت نه ئه‌وانیش به‌بێ ئه‌مان،
گه‌شه‌کردن و تۆکمه‌بوونی زیاتری ئه‌مان ، گه‌شه‌کردن و قه‌به‌بوونی زیاتری
ئه‌وی تریانه ، به‌هاری ئه‌مان به‌هاری ئه‌وانه و پایزیشیان ، پایزی
ئه‌وان. ئه‌مان ده‌سگه‌یه‌کی دراوین و سه‌رچاوه‌ی قهرزوقۆڵهن به‌وان ،
ئه‌وانیش به‌بێ پاره‌ی ئه‌مان ناتوانن نه ده‌سه‌ڵاتیان فراوانتر بکه‌ن و
نه سه‌رمایه و قازانجه‌کانیشیان زیاتر بکه‌ن. هه‌ر بۆیه سه‌رکه‌وتنی
ئه‌مان سه‌رکه‌وتنی ئه‌وانه و نوشستیشیان نوشستی ئه‌وانه.
ده‌سگه دراوییه‌کان به
بانقه‌کانه‌وه یه‌کێکن له هه‌ره شهرایتهکانی بوونی ژیان له سای ئه‌م
سیسته‌مه‌دا. بانقه‌کان پاوانی ژیانی سه‌رجه‌می تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یان
کردووه، ئه‌مڕۆ بوونی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه، یانی بوونی 'ژماره‌یه‌کی
بانقی' یا کۆدێکی ئه‌و، که تۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ت نه‌بێت نه ده‌توانیت کار
بکه‌یت، نه سلفه‌ی عه‌قار وه‌رگریت ، نه قه‌رز بکه‌یت و نه قه‌رز
بده‌یته‌وه، نه سه‌فه‌ر بکه‌یت، نه شتێکی گرانبه‌ها بکڕیت، ته‌نانه‌ت
نا‌توانیت هیچ جۆره بیمهیهک وه‌رگریت، گه‌ر تۆ حسابێکی بانقت نه‌بێت.
ده‌سگه‌ی بانق له‌پاڵ سه‌پاندنی خۆیدا به‌سه‌ر ئێمه‌دا، واخۆشی سه‌پاندووه
به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، بووه به به‌شێک له ده‌وڵه‌ت ، ده‌وڵه‌تیش
ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ببێت، بۆیه له‌م قه‌یرانه ئابورییه‌دا زووزوو
ده‌بینین که فڵان بانق و فیسار بانق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستگرۆیی
ده‌کرێت تاکو هه‌ره‌س نه‌هێنێت. له پاساوی ئه‌م یارمه‌تی دانه‌دا
ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت: بانق شیرازه‌ی ژیان و کۆمه‌ڵگه‌ی ڕاگرتوه ، که ئه‌و
شیرازه‌یه بچڕا ئیدی شیرازه‌ی هه‌موو شتێک له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بچڕێت.
گه‌ر پێشتر له‌لای هه‌ندێکمان
ڕۆڵی ده‌سگه دراویه‌کانی وه‌کو سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانقی جیهانی و
بانقی ناوه‌ندی ئه‌وروپی ، له ڕاووڕوتکردنی وڵاتانی تر و بردنی سامانیان
به سه‌پاندنی ده‌یه‌ها هه‌لومه‌رجی خۆیان له‌ژێر ناوی جیاجیادا له‌کاتی
پێویستی داواکردنی قه‌رزدا له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ، به‌تایبه‌ت
وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکای لاتین و هه‌ندێک له وڵاتانی تری
به‌ده‌ر له‌وان، ئه‌وا ئێستا له سه‌رده‌می ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌دا ،
ئه‌وه به‌باشی ده‌بینین. به‌تایبه‌تی گه‌ر ته‌ماشای مه‌رجه‌کانیان که
له‌سه‌ر یۆنان و ئیسپانیا و پورتوغال و ئیرله‌نده و ئیتالیا، له پێدانی
قه‌زدا، دایان ناوه، که چۆن ستانده‌ری ژیانیان له دوانیاندا: یۆنان و
ئیسپانیادا وا هێناوه‌ته خواره‌وه که نزیکه له ژیانی خه‌ڵکی عێراق و
ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه.
له هه‌قه‌تدا ئه‌مانن، ئه‌م
کۆمپانیا و ده‌سگه دراوییانهن که فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن و سیاسه‌تی
ده‌وڵه‌تانیان له ده‌ستدایه، ئه‌مانه تا ئه‌و ڕاده‌یه به ده‌سه‌ڵاتن،
دیاره ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش ده‌سه‌ڵاتی ئابورییانه.
سێهه‌م: دوڵه‌ت و سه‌رجه‌می ده‌سگه‌کانی:
ده‌وڵه‌ت که وه‌کو برایه‌کی گه‌وره یا پاساوانێکی به‌توانا له
پارێزگاریکردن و هێڵانه‌وه‌ی موڵکیه‌تی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندی
به‌رهه‌مهێنانی مه‌وجود، له سه‌ری سه‌ری هه‌ره‌مه‌که‌وه به خۆیی و
هه‌موو ئامرازه سه‌رکوتکه‌ره‌کانییه‌وه ، هه‌ر له په‌ڕله‌مان و دائیره‌ی
داد‌و دادوه‌ری ، سه‌روه‌ری یاسا، هێزی سوپا و پۆلیس و تۆڕه
سیخوڕییه‌کانی له‌پاڵ چاودێریکردنی هاوڵاتیانه‌وه له ڕێگای کامیرا و
ته‌له‌فون و کۆمپیته‌ر و ئامێره ئه‌لکترۆنیه‌کانی تره‌وه، که‌نیسه‌و
مزگه‌وت و دین و مه‌زهه‌ب، سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌کردن،
په‌یڕه‌ویکردنی سیسته‌می بیرۆکراسی هیراشی له سه‌رجه‌می ده‌سگه‌کانی
ده‌وڵه‌تدا، سیسته‌می باج و.....هتد، ڕاوه‌ستاوه.
په‌ڕله‌مان و ئه‌ندامانی
په‌ڕله‌مان که له لوتکه‌ی ئه‌و ڕێکخستنه هیراشییهدان و به ده‌نگی
خه‌ڵکی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه، به‌لام له هه‌قه‌تدا ئه‌مان پارێزه‌ر و
به‌رگریکه‌ری سیسته‌می کاریکرێگرته و جه‌نگ و به‌تاڵه و نه‌بوونی و
هه‌ژاری و بێلانه و بێخانویهتین، نه‌ک نوێنرایه‌تی ئه‌وانه‌ی
هه‌ڵیانبژاردون. ئه‌م به‌رگریکردنه‌ش له سیسته‌مه‌که و نوێنه‌رانی
سیسته‌مه‌که له ڕێگای مه‌هزه‌له‌ی ده‌نگدانه‌وه و ملکه‌چێتی بۆ یاسای
لیبراڵ و سه‌روه‌رێتی ئه‌و یاسایه‌یه. ئه‌مان هه‌ڵگرانی ئه‌و
خاکهنازانهن که به‌به‌رده‌وامی به‌ناوی یاسا و پاراستنی یاسا و ئاسایشی
وڵاته‌وه، خۆڵده‌که‌نه چاوی خه‌ڵکییه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن که خه‌ڵکی له
مافه‌کانی خۆیان که له‌لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کی زۆر که‌مه‌وه زه‌وتکراوه
، بێئاگابن و به‌ڕوی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتدا ههڵنهگهڕینهوه. ئه‌مان
ئه‌و داروده‌سته‌ن که له‌پاڵ پایه‌کانی تری ده‌وڵه‌تدا بڕیاره گرنگه‌کان
سه‌باره‌ت به ژیانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه، هه‌ر هه‌موومان، ده‌ده‌ن.
ئه‌مانن ڕا له‌سه‌ر نه‌خشه‌کێشراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و تاکتیک و
ستراتیجیه‌کانی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، ده‌ده‌ن، که هه‌ر هه‌مووشی
ده‌بێت له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌وان و پته‌وکردنی زیاتری
ده‌وڵه‌ت و ئه‌و پایانه‌شی که ده‌وڵه‌تیان ڕاگرتوه، ببێت.
ده‌وڵه‌ت وه‌کو ڕێکخه‌رێکی
کۆمه‌ڵگه و پارێزه‌ری باروودۆخی هه‌نوکه‌یی، ئه‌رکه‌کانی هه‌ر له‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا کۆتایی نایه‌ت ، به‌ڵکو کارئاساییه‌کی زۆر گه‌وره بۆ کۆمپانیا
و بانقه‌کان و بزنسمانه گه‌وره‌کان و توێژاڵی ده‌سته‌بژێر، ده‌کات به
گرتنه ئه‌ستۆی گه‌لێک ڕۆڵی گرنگ که له توانای خودی ئه‌وان خۆیاندا نییه،
چونکه نه وه‌ختیان هه‌یه و نه پاره‌ش له‌وانه‌دا سه‌رف ده‌که‌ن، بۆ
نموونه: به‌ندیخانه، نه‌خۆشخانه، په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن، دادگا،
دانانی یاسا، په‌یوه‌ندی بازرگانی و بزنسی نێوده‌وڵه‌تان، سوپا، پۆلیس ،
تۆڕه سیخوڕییه‌کان...هتد هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تیدا، له سای ده‌وڵه‌تی دیمۆکراسی و بیرۆکراتیدا ، زه‌رورن هه‌م بۆ
په‌روه‌رده‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی تاکه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
تایبه‌تییه‌ی که بزنس به‌گشتی، هه‌یه‌تی، هه‌م بۆ سزادانیشیان له کاتی
سه‌رپێچیکردنیان له یاسا یاخود هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌ڕوی یاسادا، ئیدی یاسای
کار و بزنس بێت، یاسای سه‌ربازی بێت، یا یاساکانی تری ده‌وڵه‌تی، بێت.
ئابه‌م شێوه‌یه ده‌بینین که چ
په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و به‌رژه‌وه‌ندخوازی له نێوانی ئه‌م سێکوچکه‌یه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه. ئه‌م سێکوچکه‌یه‌ش سێ هێزی تاریکن ، سێ هێزی ڕه‌شن
که به‌هه‌موو تونای خۆیانه‌وه له‌پاڵ هێزه‌کانی تردا ئه‌م سیسته‌مه‌یان
ڕاگرتوه و به‌رده‌وامیش پارێزگاری لێده‌که‌ن و له هه‌وڵی مانه‌وه‌یدان.
http://penusakan.com/didaw-terwanin/9468-2012-11-15-17-58-28.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر