Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آبان ۳۰, سه‌شنبه

من، کەرکوکیم و لەکەرکوك دەمێنمەوە. ئەگەر هێزەکانی تریش بەرگری نەکەن. من، تا مردن بەرگری دەکەم". هەروەها ووتویەتی" ئێمە، وەك بزوتنەوەی گۆڕان، تاسەر ئێسقان، بەرگری لەم خاك و خەڵکە دەکەین".


من، کەرکوکیم و لەکەرکوك دەمێنمەوە. ئەگەر هێزەکانی تریش بەرگری نەکەن. من، تا مردن بەرگری دەکەم". هەروەها ووتویەتی" ئێمە، وەك بزوتنەوەی گۆڕان، تاسەر ئێسقان، بەرگری لەم خاك و خەڵکە دەکەین".

لەکەرکوکەوە مام ڕۆستەمیش هاتە سەر خەت: تا دەمرم بەرگری لەم خاك و خەڵکە دەکەم

ێنوسەکان...
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پێنوسەکان کەوتووە، مام ڕۆستەم، پێشمەرگەی دێرین و سەرکردەی دیاری نێو شۆڕشی نوێی خەڵکی کورد، و ئەندامێکی دیار و ناسراوی ناو بزوتنەوەی گۆڕان،  لەکەرکوکەوە و لەناو کۆمەڵێك خەڵکەوە، ڕایگەیاندووە" من، کەرکوکیم و لەکەرکوك دەمێنمەوە. ئەگەر هێزەکانی تریش بەرگری نەکەن. من، تا مردن بەرگری دەکەم". هەروەها ووتویەتی" ئێمە، وەك بزوتنەوەی گۆڕان، تاسەر ئێسقان، بەرگری لەم خاك و خەڵکە دەکەین".
لەزانیاریەکاندا هاتووە" مام ڕۆستەم، بۆ پشتیوانی خەڵکی کەرکوك و بەرگریکردن لەشاری کەرکوك، چۆتە ئەوێ".
----------------------------

هێزەکانی عێراق لەشەش قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەجێناکۆکەکان

پێنوسەکان...
بەپێی ئەو زانیاریانەی هەرئێستا بەدەستی پێنوسەکان کەوت" پاش ئەوەی لەلایەن کۆمەڵێك چەکداری سەربە خێڵەعەرەبە سوننەکانی ناوچەکانی دەوروبەری تکریت، هێرش کرایە سەر قافڵەی هێزەکانی فیرقەی ٩ ی سەربە هێزی پیادەی عێراق و زیانێکی زۆریان پێگەیاندن. هێزەکانی عێراق، لەشەش قۆڵەوە هێرشیان کردۆتە سەر ناوچە جێناکۆکەکان و بەرەو قوڵایی دێن".
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پێنوسەکان کەوتووە" پاش ئەوەی، هێزی ئاسمانی عێراق، کەپێك هاتبوون لە نزیکەی ١٦ هەلیکۆپتەر، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەی تکریت و پاشان، بەفەرمانی ڕاستەوخۆی مالکی، لەشەش قۆڵەوە، دەستیانکرد بەپێشڕەویکردن بۆ ناوچە جێناکۆکەکان".
لەزانیاریەکاندا هاتووە" هێزەکانی عێراق، بەهەزاران سەرباز و تانك و تۆپی دوورهاوێژ و هەمەر و هەلیکۆپتەری جەنگیەوە، لەقۆڵی خورماتوو و مەخمور و کەرکوك و قەرەتەپە و سەعدیە و عوزێمەوە، سنووری ناوچە جێناکۆکەکانیان شکاندووە و بەرەو قوڵایی دێن".
لەزانیاریەکاندا هاتووە" ئەمریکا، لەسەر خەتە بۆ وەستاندنی هێرشەکانیان".
لەلایەکی دیکەوە، بەپێنوسەکانیان راگەیاند" ئەگەر نەوەستن، ئەوا، پێشمەرگە، لەهەموو قۆڵێکەوە لێیان دەدەن".
------------------------

لەدوولاوە شەڕ دەستیپێکرد و پەلاماری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دیجلە دراو دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پێنوسەکان...
هێزی پیادەی فیرقەی ٩ ی سەربەسوپای  عێراق، کە لە ژمارەیەکی زۆری سەربازو دەیان تانك و تۆپی دوورهاوێژ و هەمەر و بارهەڵگری جەنگی، بەفەرمانی نوری مالکی،  لەبەغدادەوە، بەرەو خورماتوو هاتوون و لەدوولاوە، هێرشیان کرایە سەر و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و هەمەرێك تێکشکێنراوە و سێ بارهەڵگری سەربازیش سوتێنران.
بەپێی زانیاری پێنوسەکان، لەدووکاتی دووابەدووای یەکدا، لەناوچەی عەجیل و ناو تکریتدا، پەلاماردراون و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانیش کەلەناوچەکەوە گوێزراونەتەوە، ژمارەی کوژراوانی سوپای عێراق، ١٧ کەسن و ٢٣ برینداریشیان هەیە کەهەندێکیان برینەکانیان سەختە.
هەروەها هاتووە" سوپاکە، لەجێگاکەی خۆیدا وەستاوە و داوای هاوکاری لەناوەندی سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنەکە کردووە کە بچن بەهانایانەوە و کوژراو و بریندارەکانیش نێردراون بۆ نەخۆشخانەی تکریت".
لەزانیاریەکاندا هاتووە" ئەوانەی هێرشیان کردۆتە سەر سوپای عێراق، سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە نەبوون و کۆمەڵێك چەکداری خێڵەعەرەبەکانی ئەو دەوروبەرە بوون و داوای هاوکاریان لەهێزەکانی پێشمەرگە کردووە کە پشتیوانیان لێبکەن لەئەگەری هەر دژەهێرشێکی سوپای عێراقدا. بەڵام، هێشتا وەڵام نەدراونەتەوە".
هەر بۆ ئەو مەبەستە و بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هاوکاریان بۆ نەنێرێت،  تەواوی ڕێگاکانی ناوچەجێناکۆکەکان و ناوەند، داخراون و هاتوچۆکردن  و جم و جوڵ قەدەغە کراوە.
-------------------------

ئەمریکا: بەمەرجێك پشتیوانی کورد دەکەین کە دەستپێشخەر نەبن لە هەڵگیرسانی جەنگدا

پێنوسەکان...
سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی کورد، لەهەرێمی کوردستان، وێڕای هەوڵەکانی خۆیان، پەنا دەبەنە بەر بەرپرسانی ئەمریکا لەعێراقدا، تاکو بەربەهێرشەکانی مالکی بگرن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پێنوسەکان کەوتوە" بەرپرسانی کورد، بەردەوام لەپەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، لە هەولێر و بەغداد و کەرکوك، تاکو لەڕێگایەوە، بەر بەهێرشەکانی مالکی بگرن، کەلەڕێگای ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەوە، دەیەوێت ناوچەجێناکۆکەکان کۆنترۆڵ بکات".
لەزانیاریەکاندا هاتووە" لەڕێگای کۆمەڵێك دیدارەوە، لەهەولێر و کەرکوك و بەغداد، بەرپرسانی کورد، داوایان لە بەرپرسەسەربازیەکان و قونسوڵگەری ئەمریکا کردووە، هەنگاوی زیاتر بهاوێژن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و پێکهێنانەوە لەگەڵ مالکیدا و ئەوانیش، ڕایانگەیاندووە، لەهەوڵدادەبن. بەومەرجەی، هێزەکانی کورد، دەستپێشخەری هیچ جۆرە شەڕێك نەکەن. بەگشتیش، قسەی کورد، لەپرسی دەسپێشخەریدا یەك بووە و بەڵێنیان داوە، دەستپێشخەری نەکەن".
لەزانیاریەکاندا هاتووە" ئەمریکا، بەڵێنی داوە، پشتیوانی کورد بکات. بەو مەرجەی دەستپێشخەری نەکەن لەهەڵگیرساندنی جەنگدhttp://penusakan.com/ا".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر