Pages

۱۳۹۱ آبان ۱۱, پنجشنبه

خانه‌قینیه‌کان: ده‌نگی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی مانگرتووه‌کانی باکوری کوردستانه‌



خانه‌قینیه‌کان: ده‌نگی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی مانگرتووه‌کانی باکوری کوردستانه‌


فه‌ره‌تر له‌ 100 ڕۆژه‌ سه‌دان له‌ زیندانیانی کورد له‌ زیندانه‌کانی تورکیادا له‌ مانگرتنی خواردندان و له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ده‌ست کراوه‌ به‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی پشتیوانیکردن له‌و مانگرتوانه‌.
زه‌ێنه‌ب ئه‌رکه‌وازی ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری سڤیل و ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ دوو رؤژه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ کاری خۆمان کردووه‌ به‌ دابه‌شکردنی به‌یاننامه‌ له‌ ناو شاری خانه‌قین و ئاگاداریمان له‌ ڕێگای فه‌ێس بوک و ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بلاو کردوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستمان به‌ هه‌ڵمه‌تێک کردووه‌ بۆ پشتێوانی له‌ کورده‌کانمان  له‌ باکور له‌ تورکیا.


سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان ده‌ڵێت ئه‌مرۆ زۆربه‌ی رێکخراوه‌ سڤیله‌کانی خانه‌قین به‌شداریان کرد له‌ ده‌ڕبڕینی پشتێوانیان بۆ داخوازی زیندانه‌ سیاسیه‌کان له‌ باکورو جه‌ماوه‌ری میلیۆنی له‌ شاره‌کانی کوردستان . وه‌ سه‌باره‌ت به‌ قسه‌کانی ئه‌ردوگان له‌ ئه‌ڵمانیا گوایه‌ ته‌نها یه‌ک که‌س له‌ مانگرتنه‌کانی تورکیا به‌شداری کردووه‌ کاک سه‌لام ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ دوگماتیزم به‌ کار دێنن ، درۆ به‌ کار دێنن بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک  وه‌ ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کی باشه‌ که‌ چۆن میدیاکان وسیاسه‌ت مه‌داره‌کان راستیه‌کان به‌ خه‌ڵک ناگه‌ێنن. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر