چەتەکانی بە ناو سۆپای ئازادی سوریا کە هەر هەموویان ئەندامی ئیخۆانە تیرۆریستەکانن سەر بە رژیمی داگیرکری تورکیان دەستیان کرد بە کورد کۆشتن
ئیخۆانە مرۆڤ کۆژەکانی بەناو سۆپای سوریای ئازاد هیچ جیاوازیەکیان نییە لە رژیمی ئەسد نەسبەت بە مەسەلی کورد
چەتەکانی سپای سوریەی بە ناو ئازاد دوبارە دەستە چڵکن و پیسەکانیان سور کردن بە خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتیمانی کورد.
دوبارەو سێبارە هێڕش دێنن بۆ سەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای نیشتیمان، بێ ئەوەی ئێمەی کورد هیچ دژایەتیێکمان کردبن، ئەوان زۆر بێ ڕوحمانە و بێ ئینسافانە دەکەونە گیانی خەڵکی بێگوناح و ژن و منداڵی کورد.
دیارە ئێمەی کورد دەزانین کە ڕاستەو خۆ، دەوڵەتی فاشیستی تورک جێبەجێ کەر و داڕێژەری ئەو پلانانە پیس و چەپەڵانەیە، هەر وەک چۆن لە باشوری کوردستان سەدان ڕۆڵەی کوردی بە بۆمبارانی فرۆکە و بۆمبی ناپاڵم کردوتە قوربانی، هەر چۆن سەدان و هەزاران لاوی باکوری نیشتیمانی ڕەوانەی بەندیخانە کردوە، بە هەمان شێوەش خەریکی پلان داڕشتنەو ڕۆژ نیە ڕۆڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نەکاتە قوربانی.
بۆیێ تورکیەی فاشیست تەنیا دوژمنی کوردی پارچەیێکی کوردستان نیە، و سنورو ئێخلاقی نیە بۆ کوشتنی هەر کوردێک لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، پێویستە گەلی کوردیش لە هەر شوێنێکی جیهان و هەر بەشێکی کوردستان ئەوە بزانن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بە گەوروترین دوژمن دێتە ئەژمار و دژایەتی هەر دەستکەوتێکی گەلی کوردە لە هەر بەشێکی کوردستان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر