Pages

۱۳۹۱ آبان ۳۰, سه‌شنبه

بەڕێزان، بەشێک لە دێموکڕاتەکان و کۆمەڵە، ڕەخنەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە سەر مەسەلەی پراگ،

حیزبە کلاسیکیەکانی کوردستان کە من وەک ناوچەگرا دیان ناسم یان وەک حیزبە ناوچەگراکان ناسراوەن  بە ئاسانی دەتوانن کورد بەفرۆشن  بە راژکاوانە ناویان دەهینم  وەک کومەلی مۆهتەدی  حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران جا ئیمە باندیکی کوردفرۆشمان بۆ چیە کە بۆ برژەوندی حیزبایەتی خۆیی حازەر بێت براکوردەکانی دیکەی بفرۆشیت؟

بەڕێزان، بەشێک لە دێموکڕاتەکان و کۆمەڵە، ڕەخنەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە سەر مەسەلەی پراگ، بە هێرشی ناڕەوا دادەنێن بۆ سەر حیزبەکەیان، بەڵام من وەک خۆم چە ڕەخنە وە چە هێڕشی ئەو کەسانە لەو بارەوە بە چاو کراوەیی و وشیاری نەتەوەیی وە غەمغۆری گەلی کورد دەزانم. 


‌باشە گەر ڕەخنە نەگرن و هێرش نەکەن، چۆن دڵنیا بن لۆزانێکی ترتان بۆیان نەڕێساوە، چۆن قبوڵ بکەن کە ئێوە ئیمزاتان لە سەر لۆزانێکی تر کردوە.
‌من دڵنیام ئەگەر لە ئیمزای ئەو بەیاننامە پەشیمان نەبونایەوە، گەلی کورد بێوەڵامی نەدەهێشتنەوە، وە ئێستاش دەبێ باجی هەڵە گەورەکەتان بدەن.
‌باشە کاتێک تۆ خۆت بە نوێنەری گەلێک داناوە، وە چیت پێخۆش بێت دەیکەی، وە بەرژەوەندی نەتەوەیت بە بابۆڵە چەورێک داناوە، چە چاوەروانیێکت لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەیە بۆت بکەن و بۆت بڵێن؟
‌باشە کاتێک پاساو دێنیتەوە کە تۆ دژی ئەو بەیاننامەو، خاڵەکانی دژەکوردانە بوی کە بۆیان داڕشتوی و هیچ حیسابێکت بۆ ناکەن، بۆ، بۆچی کۆنگرە جێ ناهێڵیت؟
‌هەمو حیزبەکانی کوردستان دەبێ وشیار بن، لە هەر کۆنگرەو کۆنفرانسێک، کە خۆیان دەکەنە وەکیلی خەڵکی کوردستان، دەبێ داوای خواستەکانی گەل بکەن، وە هەڵەی جەرگ بڕیش مایەی قبوڵی خەڵکی کوردستان نیە.

////////////////////////

دواین زانیاری لەسەر کوژراوانی بەکرێگیراوی تورک و بەناو سوپای ئازاد 
یەپەگە ١٤تەرمی رادەستی گروپە چەکدارەکان کردو چەندین تەرمی تر لەشارەکەماون دواتر رادەست دەکرین
پەیجی قەڵەم/،،،،تەواوی بابەتەکە لە قەڵەم بخوێنە

دوابه‌دوای هێرشه‌که‌ی دوێنێ که‌ له‌ شاری سه‌رێکانی له‌ دژی گه‌ل ئه‌نجامدرا و له‌ ئاکامدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سه‌رێکانی عابید خه‌لیل و گه‌نجێکی تر ژیانیان له‌ ده‌ستدا و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) وه‌ڵامی گرووپه‌ چه‌ته‌کانیان دایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک له‌م گرووپه‌ له‌ لایه‌ن YPG وه‌ کوژران. YPG ته‌رمی ئه‌ندامانی گرووپه‌ چه‌ته‌کان که‌ له‌ ده‌ستیان دابوو، راده‌ست کرده‌وه‌. به‌ڵام ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌ (12) ته‌رمی تر ماوه‌ که‌ راده‌ست بکرێنه‌وه‌.


رۆژی 19 ی تشرینی دووه‌م له‌ شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی که‌ به‌شداری رێپێوانێک ببوون که‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای کوردانه‌وه‌ رێکخرابوو و ده‌چوونه‌ شاری سه‌رێکانی، له‌ کاتی ده‌ربازبوونیان بۆ ناو شاره‌که‌ له‌لایه‌ن گرووپه‌چه‌ته‌کانه‌وه‌ ئاسته‌نگ کران. له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش هێزه‌کانی ئاسایش و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که‌ عابید خه‌لیل چوونه‌ شوێنی رووداوه‌که‌. عابید خه‌لیل و هاوڵاتیان داوایان له‌ گرووپه‌ چه‌ته‌ کرد که‌ رێگا بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام گرووپه‌ چه‌ته‌که‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌یان گوله‌باران کرد و و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که‌ ''عابید خالید'' و گه‌نجێکی تر که‌ ناوی نه‌زانرا، ژیانیان له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها (5) ئه‌ندامی ئاسایشیش بریندار ببوون. به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان، له‌ رێبه‌رانی گرووپی گورابا ئه‌لشام ''عه‌لی ئاکسود، مه‌جید عه‌بدولڵا و فایر حاجی ره‌حیم'' کوژراون. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا که‌ شاره‌که‌ له‌ گرووپه‌ چه‌ته‌کان پاک کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ کۆلانه‌کانی شاره‌که‌ هیچ ئه‌ندامێکی گرووپه‌ چه‌ته‌کان نه‌ماوه‌. هێزه‌کانی YPG (14) ته‌رم که‌ له‌ ده‌ستیاندابوو، شه‌وی رابردوو راده‌ستی گرووپه‌ چه‌ته‌کانی کردبووه‌. به‌ڵام ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌ له‌ شاره‌که‌دا گه‌لێک ته‌رمی گرووپه‌ چه‌ته‌کان ماوه‌ته‌وه‌ و هێزه‌کانی YPG ئه‌و ته‌رمانه‌ دواتر راده‌ست بکاته‌وه‌.

(2) ئه‌ندامی YPG و ئه‌ندامێکی ئاسایش ژیانیان له‌ ده‌ستدا

ده‌ستنیشانکرا که‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌روپێکادانه‌کاندا (2) ئه‌ندامی YPG به‌ ناوه‌کانی ''خالید عومه‌ر حه‌مۆ'' له‌ ساڵی 1981 له‌ شاری سه‌رێکانی له‌ دایکبووه‌ و ''ساڵح عه‌یۆ شێخۆ'' ساڵی 1972 له‌ شاری سه‌رێکانی له‌ دایکبووه‌ و باوکی (3) مناڵه‌ و به‌ ره‌چه‌له‌ک یه‌زیدییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکی هێزی ئاسایشیش به‌ ناوی '' سلێمان سینۆ'' له‌ ساڵی 1984 له‌ دربه‌سی له‌ دایک بووه‌، ژیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌و گرووپه‌ چه‌تابه‌ که‌ باسیان لێوه‌ ده‌کرێت، له‌ رۆژی (8) ی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ که‌وتبوونه‌ شاره‌که‌وه‌. له‌ دوای که‌وتنی ئه‌و گرووپه‌ چه‌تانه‌ که‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ پشتیوانیان لێوه‌ ده‌کرێت، هێزه‌کانی رژێمی سوریاش هه‌رێـمه‌که‌یان بۆردومان کردبوو. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا له‌ سه‌رێکانی (10) هاوڵاتی مه‌ده‌نی ژیانیان له‌ ده‌ستدا، (70) که‌س بریندار بوو، (50) ماڵ هه‌ڵوه‌شا و زیاتر له‌ (11) هه‌زار که‌سیش کۆچبه‌ر بوون.

///////////////////////


له‌ شه‌مزینان و شرناخ 42 سه‌رباز کوژران کۆپته‌رێکیش به‌ 20 سەربازەوە تێکشکێنرا
2012-11-20
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بەلێدوانێكی نوسراو زانیاری لەسەر چالاكی گەریلاكان لەباكوری كوردستان بۆ رای گشتی بڵاو كردەو رایگەیاند لەشەمزینان 38سەربازی تورك كوژراون و كۆمپتەرێكیش بە 20سەربازەوە تێكشێنراوە، لەشرناخیش چوار سەربازی تورك كوژراون.
هەپەگە رایگەیاند:' له‌ رۆژی 16 ی مانگ له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی جوله‌مێرگ سوپای تورکی داگیرکه‌ر له‌دژی چیای گۆڤه‌ند و گردی سلۆرگ ده‌ستی به‌ ئۆپه‌راسیۆنێک کردوه‌. له‌ دژی سه‌ربازانی دوژمن که‌ خۆیان له‌ گردی سڵۆر جێگیر کردبوو، له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ چالاکییه‌ک ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێک کوژراوه‌. ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ له‌و هه‌رێمه‌ له‌ رۆژی 17 ی مانگ پاشه‌کشه‌ی کردوه‌. له‌ دوای پاشه‌کشه‌ی، سوپای تورک تا ئێوارێی هه‌مان رۆژ هه‌رێمه‌که‌ی به‌ هاوه‌ن و ئۆبیس تۆپباران کردوه‌، شه‌ویش به‌ فرۆکه‌ی جه‌نگی به‌ خه‌ستی و بێ ناوبه‌ر هه‌رێمه‌که‌ی بۆمباران کرد

وه‌'.
هەپەگە راشی گەیان" رۆژی 18 ی مانگ له‌ دژی یه‌کینه‌کانی دوژمن که‌ ویستویه‌تی به‌ شاراوه‌یی بکه‌وێته‌ هه‌رێمی خاپوشکا، له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه‌ چالاکییه‌ک ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌که‌دا(17) سه‌رباز کوژراون، (3) چه‌کی جۆری مه‌له‌زی HK33، چه‌کێکی M16، چه‌کێکی قه‌ناس، (2) جانته‌ی پشت و گه‌لێک ئامرازی تری سه‌ربازی له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر دا گیراوه‌. تا ئێوارێ هه‌مان رۆژ له‌ نێوان سه‌ربازانی دوژمن که‌ ویستویانه‌ ده‌ستێوه‌ردانی شه‌ڕوپێکادانه‌که‌بکه‌ن و گه‌ریلاکانماندا شه‌ڕوپێکادان روویداوه‌، هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌که‌ به‌ کۆپته‌ری جه‌نگی کۆبرا، هاوه‌ن و ئۆبیس به‌ خه‌ستی بۆمباران کراوه‌'.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا هەپەگە رایگەیاند كۆپتەرێكی سكۆرسكی بە 20سەربازەوە تێكشكێنراوەو هەموو سەربازانی ناو كۆمپتەرەكە كوژراون، و هەروەها كۆپتەرێكی تریش گورزی بەركەوتوە.
هەپەگە راشی گەیاند لەئەنجامی ئەو شەڕو پێكدادانانەدا دووهەڤاڵمان بەشێوەیەكی قارەمانانە شەهید كەوتون و وتی لەداهاتویەكی نزیكدا دوای روونبوونەوەی ناسنامەكانیان بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.
لە لێدوانێكی تردا هەپەگە زانیاری لەسەر چالاكی گەریلاكان لە شرناخ داو رایگەیاند 4سەربازی تورك كوژراون.
لەوبارەیەوە هەپەگە ئەم زانیاریانەی بڵاو كردەوە:"رۆژی 19 ی تشرینی دووه‌م له‌ ناوچه‌ی قلابانی شڕناخ له‌ نێوان گونده‌کانی ئاروش و ئه‌له‌مون، له‌ دژی کاروانێکی سه‌ربازی سوپای تورک له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ چالاکییه‌ک ئه‌نجامدراوه‌. له‌ ئه‌نجامی چالاکییه‌که‌دا ئۆتۆمبێلێی زرێپۆش تێکشکێنراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ پێی زانیارییه‌کان (4) سه‌ربازی تورکیش کوژراون و (3) سه‌ربازیش که‌ ره‌وشی (2) یان سه‌خته‌، بریندار بوونه‌. سوپای تورکی داگیرکه‌ر به‌ کۆپته‌ری سکۆر‌سکی (3) جار کوژراو و برینداره‌کانی خۆی له‌ هه‌رێمه‌که‌ دوور کردوته‌وه‌.

/////////////////////////////


YPG له‌ سه‌رێکانی (14) ته‌رمی راده‌ست کرده‌وه‌ 
ANF
20 تشرینی دووەم 2012 
سه‌رێکانی - 
دوابه‌دوای هێرشه‌که‌ی دوێنێ که‌ له‌ شاری سه‌رێکانی له‌ دژی گه‌ل ئه‌نجامدرا و له‌ ئاکامدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سه‌رێکانی عابید خه‌لیل و گه‌نجێکی تر ژیانیان له‌ ده‌ستدا و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) وه‌ڵامی گرووپه‌ چه‌ته‌کانیان دایه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک له‌م گرووپه‌ له‌ لایه‌ن YPG وه‌ کوژران. YPG ته‌رمی ئه‌ندامانی گرووپه‌ چه‌ته‌کان که‌ له‌ ده‌ستیان دابوو، راده‌ست کرده‌وه‌. به‌ڵام ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌ (12) ته‌رمی تر ماوه‌ که‌ راده‌ست بکرێنه‌وه‌.


رۆژی 19 ی تشرینی دووه‌م له‌ شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی که‌ به‌شداری رێپێوانێک ببوون که‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای کوردانه‌وه‌ رێکخرابوو و ده‌چوونه‌ شاری سه‌رێکانی، له‌ کاتی ده‌ربازبوونیان بۆ ناو شاره‌که‌ له‌لایه‌ن گرووپه‌چه‌ته‌کانه‌وه‌ ئاسته‌نگ کران. له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش هێزه‌کانی ئاسایش و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که‌ عابید خه‌لیل چوونه‌ شوێنی رووداوه‌که‌. عابید خه‌لیل و هاوڵاتیان داوایان له‌ گرووپه‌ چه‌ته‌ کرد که‌ رێگا بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام گرووپه‌ چه‌ته‌که‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌یان گوله‌باران کرد و و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که‌ ''عابید خالید'' و گه‌نجێکی تر که‌ ناوی نه‌زانرا، ژیانیان له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها (5) ئه‌ندامی ئاسایشیش بریندار ببوون. به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان، له‌ رێبه‌رانی گرووپی گورابا ئه‌لشام ''عه‌لی ئاکسود، مه‌جید عه‌بدولڵا و فایر حاجی ره‌حیم'' کوژراون. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا که‌ شاره‌که‌ له‌ گرووپه‌ چه‌ته‌کان پاک کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ کۆلانه‌کانی شاره‌که‌ هیچ ئه‌ندامێکی گرووپه‌ چه‌ته‌کان نه‌ماوه‌. هێزه‌کانی YPG (14) ته‌رم که‌ له‌ ده‌ستیاندابوو، شه‌وی رابردوو راده‌ستی گرووپه‌ چه‌ته‌کانی کردبووه‌. به‌ڵام ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌ له‌ شاره‌که‌دا گه‌لێک ته‌رمی گرووپه‌ چه‌ته‌کان ماوه‌ته‌وه‌ و هێزه‌کانی YPG ئه‌و ته‌رمانه‌ دواتر راده‌ست بکاته‌وه‌.

(2) ئه‌ندامی YPG و ئه‌ندامێکی ئاسایش ژیانیان له‌ ده‌ستدا

ده‌ستنیشانکرا که‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌روپێکادانه‌کاندا (2) ئه‌ندامی YPG به‌ ناوه‌کانی ''خالید عومه‌ر حه‌مۆ'' له‌ ساڵی 1981 له‌ شاری سه‌رێکانی له‌ دایکبووه‌ و ''ساڵح عه‌یۆ شێخۆ'' ساڵی 1972 له‌ شاری سه‌رێکانی له‌ دایکبووه‌ و باوکی (3) مناڵه‌ و به‌ ره‌چه‌له‌ک یه‌زیدییه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکی هێزی ئاسایشیش به‌ ناوی '' سلێمان سینۆ'' له‌ ساڵی 1984 له‌ دربه‌سی له‌ دایک بووه‌، ژیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌و گرووپه‌ چه‌تابه‌ که‌ باسیان لێوه‌ ده‌کرێت، له‌ رۆژی (8) ی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ که‌وتبوونه‌ شاره‌که‌وه‌. له‌ دوای که‌وتنی ئه‌و گرووپه‌ چه‌تانه‌ که‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ پشتیوانیان لێوه‌ ده‌کرێت، هێزه‌کانی رژێمی سوریاش هه‌رێـمه‌که‌یان بۆردومان کردبوو. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا له‌ سه‌رێکانی (10) هاوڵاتی مه‌ده‌نی ژیانیان له‌ ده‌ستدا، (70) که‌س بریندار بوو، (50) ماڵ هه‌ڵوه‌شا و زیاتر له‌ (11) هه‌زار که‌سیش کۆچبه‌ر بوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر