تیروری ئه‌شره‌فی حسه‌ین په‌نایی، تاوانێكی دیكه‌ی هێزه‌كانی ئیتلاعات
نووسه‌ر : هاورێكی ته‌شكیلاتی نه‌هێنی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی لهێلاخ
نزیك به چه‌ند ساڵ له مه‌وبه‌ر له ئاوایی قوڕیچیا سه‌ر به ناوچه‌ی له‌یلاخ هیزه‌كانی ئیتلاعات ده‌ستیان دا
یه گرتنێكی به‌ر فراوان و توقاندن و زێندانی كردن، بارمته گرتن و ته‌نانه‌ت كوشتن له‌م ئاوایه دا. چه‌ند ساڵ لهمهوپێش مێرمندالاَنی ئاوای قوریچیا به هۆی گرت
نی جه‌ژنی نهوروزهوه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی قوروه به‌تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به‌سه‌ر كران. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای پیلانێكی نوێ و شوومی دیكه‌ی رژیم بوو بۆ چاوترسێن و سه‌ركوتكردن و تووقاندنی خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌كه رۆژ له گه‌ڵ رۆژ تێكۆشان و چالاكی سیاسی تێیاندا په‌ره‌ی سه‌ندوو و ده‌سێنی به‌تایبه‌ت له نێو لاوان‌دا. له درێژه‌ی ئه‌م پلانه‌یاندا چه‌ند لاوی دیكه به تۆمه‌تی هاوكاری كردن له گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان بۆ ماوه‌ێك ده‌ستگیر كران، كه دواتر به دانانی بارمته ئازاد كران ، بهلاَم چالاكی سیاسی تاده‌هات زیاتر په‌ره‌ی ده‌سه‌ند . لاوان به‌ره‌و خه‌بات ده‌رۆیشتن، رۆیشتن بۆ پێشمه‌رگایه‌تی به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ست بوون به پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌ناوچه‌كه و له ئاوایی قورویچیا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند. له‌م چالاكیانه و گه‌شه‌ی خه‌باتی سیاسی له ناوچه‌كه و رۆیشتن و په‌یوه‌ست بوون به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، كاك ئه‌شره‌فی حسه‌ین په‌ناهی ده‌ور و رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌گێڕا كه نهدیدهتوانی له چاو مه‌ئموران و هێزه‌كانی ئیتلاعات دوور بێ. ئه‌شره‌فی حسه‌ین په‌ناهی لاوێكی تێكۆشه‌ر و جێگای متمانه‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و لاوانی ناوچه‌كه بوو. به‌تایبه‌ت لهسالاَنی رابردوو پاش ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵه له ساڵی 1379له حیزبی كۆمونیست هاته‌ده‌ر، له ناوچه‌ی له‌یلاخ جموجوڵی سیاسی و لاینه‌گری له كۆمه‌ڵه په‌ره‌ی ده‌سه‌ند كه كاك ئه‌شره‌ف زۆر زۆر چالاكانه له‌م بواره‌دا كاری ده‌كرد. هه‌ربۆیه هێزه‌كانی ئیتلاعات له بیانوو بوون كه به جۆرێك ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن. هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرد. گرتنی ئه‌نوه‌ری حوسین په‌ناهی وئه‌رسه‌لانی ئه‌ولیایی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ێك له تاوانه‌كه‌یان بخه‌نه روو ناوبراوانیان به تۆمه‌تی هه‌وڵ بۆ تێكدانی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، دژایه‌تی كردنی ئیسلام وهاوكاری له گه‌ڵ حیزبه كوردیه‌كاندا له لایه‌ن ئیتلاعاتی قوروه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و پاشان گوسترانه‌وه بۆزێندانی ئیتلاَعاتی قوروه‌و دواتر بۆ زێندانی شاری سنه. ئه‌نوه‌ری حوسین په‌ناهی كه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی دا چه‌ند جار به هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارانهیكه خراوه‌ته سه‌ری هه‌روه‌ها بۆ ئاشكرا كردنی بێ تاوانیهكهی، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. به‌ڵام ئه‌م مانگرتنانه‌ی كاك ئه‌نوه‌ر نه‌ته‌نیا له لایه‌ن رژیمه‌وه له به‌رچاو نه‌گیرا به‌ڵكوو حوكمی ئێعدام‌یان له دادگایه‌كی ناڕه‌وا به‌سه‌ردا سه‌پاند. كه ئێستاكه‌ش به‌رانبه‌ر به‌و حوكمه ناڕه‌وایه له گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد ماوه‌ی پتر له 35رۆژه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن. بنه ماڵه‌ی ناوبراو رایانگه‌یاندووه كه له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئه‌نوه‌ر وتویه‌تی كه نینوكهكانیان كێشاوه‌و له بارودوخی ناله‌باردا به سه‌ر ده‌بات ئه‌مه‌ش نێگهرانیكی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ومنداڵانی هیناوه‌ته پێشه‌وه. گرتنی ئیسمائیل حوسین په‌ناهی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له زێندانی قوروه كه دواتر به بارمته‌ی 40میلیونی ئازاد كرا، هیشتاكه له چاوه‌روانی حوكمی دادگا دایه.
له كاتێكدا كه نزیك به‌سه‌دان كه‌س بۆ ناره‌زایه‌تی به حوكمی ئێعدامی ئه‌نوه‌ری حوسین په‌ناهی له به‌ر دادگوسته‌ری سنه‌دا كۆبوونه‌ویه‌كیان وه‌رێخست، هیزهئهمنیهتیهكان چه‌ندین كه‌سیان به‌هۆی حازر بوون له‌و كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌دا ده‌ستبه سه‌ر كرد كه بوَماوهێك بێسهرو شوێن بوون و دواتر له ئیتلاَعاتی قوروه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئاگادار كرانه‌وه كهشهمسهدین، فه‌ردین ومه‌سعوود حوسین په‌ناهی لێره ده‌ست به‌سه‌رن.
شهمس ا‌لدین ومهسعوودبه بارمته‌ی 70میلیون تمه‌نی كه ماوه‌ێك له‌مه‌و پێش له زێندان ئازاد كران، جه‌سته‌ی ناوبراوان ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكی زۆری پێوه دیاره و هه‌روه‌ها به‌هۆی گوشاری ده‌روونیه‌وه تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی هاتوون. جێگای ئاماژه پێكردنه كه مه‌سعوود به‌هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارانه‌وه له بارودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌رده‌بات.
له درێژه‌ی ئه‌م گرتن و دهستبهسهركردنهدا هێزه‌كانی ئێتلاَعات چهندجارههرٍهشهی راسته و خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ری حوسین په‌ناهی كردووه و به تایبه‌ت براكه‌ی " ئه‌شره‌ف". چوون ئه‌شره‌ف ته‌نیا كه‌سێك بوو له‌و بنه‌ماڵه‌یه كهبهدوای په‌روه‌نده‌كه‌ی ئه‌نوه‌ره‌وه بوو. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕان كه تۆڵه‌ی خۆیان له ئه‌شره‌ف به‌هۆی چالاكی سیاسی چه‌ندساڵه و هه‌روه‌ها تۆڵه له بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری حسه‌ین په‌ناهی بكه‌نه‌وه كه له ناوچه‌كه رۆڵی دیار و به‌رچاویان ده‌گێڕا. به ئه‌شره‌فیان راگه‌یاندبوو، له ئه‌گه‌ری به دوادا چوونی په‌روه‌نده‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر، دهیكۆژین و له ناویده‌به‌ین . به‌تایبه‌ت پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی زۆر سه‌باره‌ت به حوكمی ئێعدامی ئه‌نوه‌ر برای كاك ئه‌شره‌ف، كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی ئیتلاعات كه بۆیان هاسان نه‌بوو ئه‌نوه‌ر ئێعدام بكه‌ن، كه‌وتنه پیلان گێڕان دژی كاك ئه‌شره‌ف و ده‌ستیان به كوشتنی ئه‌شره‌ف هه‌م تێكۆشه‌رێكی سیاسی له ناوبرن كهسالاَنێكه به شوێنیه‌وه‌ن و هه‌م تۆڵه له بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری ناوچه‌كه بكه‌ن كه رۆڵه‌كانیان چ وه‌ك پێشمه‌رگه و چ وه‌ك تێكۆشه‌ری سیاسی ناوچه‌كه، رۆڵێكی گه‌وره‌یان له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو. به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئه‌شره‌ف حسین په‌ناهی كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی په‌ره‌وه‌نده‌ی براكه‌ی ده‌یویست به‌ره‌و شاری سنه بڕوات له‌رووداوێكی نادیار و گومانئاویدا كه پێده‌چێت ده‌ستی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی تێدا بێت، زه‌ربه‌یه‌كی كاریگه‌ر له مێشكی ناوبراو ده‌ده‌ن كه تووشی وه‌ستانی مێشك ده‌بێت، له قه‌راخ جاده‌ی نێوان ئاواییه‌كانی قوریچیا و تاته‌ڕه‌شی فڕێ ده‌ده‌ن و دوای ماوه‌یه‌ك كه پێده‌زانن ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت له شاری سنه و بهلاَم به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و زه‌ربه كاریگه‌ره‌وه گیانی ئازیزی له ده‌ست دا. ته‌رمی كاك ئه‌شره‌ف له نێو ئاپۆڕی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌وه به‌ره‌و گورستانی ئاواییه‌كه‌ی و شوێنی له‌دایك بوونی واتهئاوای قوروچیا به‌ڕێ كرا و له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆر به‌شداربوواندا نێژرا. ئه‌مه‌ش یهكێكیتر له جینایه‌ته شوومه‌كانی كۆماری ئیسلامیه به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له كوردستان. رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌م جینایه‌تانه‌ی ده‌یهه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت لاوان له خه‌بات و خوڕاگری دژی ئه‌و رژیمه چاوترسێن بكات.بهلاَم جینایه‌تانه‌ی رژیمی سه‌ره‌رۆی كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا خه‌ڵك و لاوانی كوردستان چاوترسێن ناكات، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی رق وتووڕهیهكی زۆرتر له‌م رژیمه و ده‌بێته‌و هۆی بڵێسهدارتركردنی كوره‌ی خه‌بات و شۆڕش له كوردستان. له كۆتاییدا پرَبه دڵ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین. یادی ئه‌شره‌ف و ئهشرهفهكان به‌رز راده‌گرین
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر