ئەنفال چیکان هاتنەو میدان بۆ کۆشتاری کوردان
فه‌رمانده‌یی تیرۆریستی دیجله:كارێك ده‌كه‌ین كورد به‌كارت بتوانێت بێته ناو كه‌ركوكه‌وه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: له‌یه‌كێك
له‌كۆبونه‌وه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی دیجله كه به‌سه‌رۆكایه‌تی
عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی هێزه وشكاییه‌كانی عیراق، رایگه‌یاندوووه كارێك
ده‌كه‌ین كورد به‌كارت‌و كه‌فیل بێته ناو كه‌ركوك، هاوكات، سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌ڵێت: دوای راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك، تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر
وتی: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی
ئۆپه‌راسیۆنی دیجله باسی له‌وه‌كردووه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌كارت بچنه شاری كه‌ركوكه‌وه.
وتیشی: له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، زه‌یدی وتویه‌تی، "چۆن هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب بۆ چونه
ناو هه‌رێم ده‌بێت كارتیان پێ بێت ئه‌وكات رێگه‌یان پێده‌درێت داخڵ ببن،
ده‌بێت كه‌ركوكیش وا لێ بكه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌كارت بچنه
كه‌ركوكه‌وه.
لای خۆشیه‌وه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان، راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
دیجله بڵاوده‌كاته‌وه‌و، ده‌ڵێت: به‌پێویستم زانی رای گشتی خه‌لكی
كوردستان‌و عێراق له‌وه ئاگادار بكه‌مه‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه
ئێمه پێمان وابووه دروستكردنی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دیجله هۆكاری
ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌بێت‌و، خزمه‌ت به ره‌وشی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی
140ی ده‌ستوور ناكات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی چاو‌دێر
نێردراوه، بارزانی، وتویه‌تی: نیه‌ت‌و ئامانج‌و شێوازی پێكهێنان‌و
مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دیجله دژی كورد‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و
پێكه‌وه‌ژیان‌و، ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستان
بووه.
راشیگه‌یاندووه: ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م كرد، ده‌رفه‌ت
بدرێت تا بزانرێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار
درابوون، بۆ راگرتن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله، به‌كوێ
ده‌گات، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی دیكه‌مان نه‌گرته‌به‌ر، تاكو
رێگه بدرێت له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه عه‌مه‌لیاتی دیجله
هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: ئێستا به روونی
ده‌ركه‌وتووه كه هیچ پابه‌ندییه‌ك به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه
نییه كه پێشتر درابوون، بۆ راگرتنی بڕیاری پێكهێنانی ئه‌و
فه‌رمانده‌ییه‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی
ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان.
له كۆتایشیدا، ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێ خه‌ڵكی عێراق
به گشتی‌و خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی دڵنیا بكه‌مه‌وه، كه له‌دوای
پرس‌و راوێژ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
دیكه، به جدی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوه ناده‌ستوورییه هه‌ڵوێستمان
ده‌بێت‌و هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر
سیاسه‌ت‌و هه‌نگاوو بڕیارێك كه ئامانجی سه‌پاندنی واقیعێكی ناده‌ستووری
بێت له ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستاندا.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر وتی:
هیچ كه‌سێك له‌عیراقی نوێ‌دا ناتوانێت جێگره‌وه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی
بێت كارت‌و ناسنامه‌یه‌كی تر ده‌ربكات كه هاووڵاتییان هاتووچۆی پێ بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، وتیشی: "وه‌ك كورد هه‌موو رێكارێكی یاسایی‌و ده‌ستوری ده‌گرینه‌به‌ر".
له خانه‌قین هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ڕێگری له جوڵه بازرگانییه‌كان ده‌گرن
سیروان
محه‌مه‌د : هێزه‌كانی دیجله ده‌یانه‌وێت ئه‌و جوڵه بازرگانییه‌ی
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ مه‌رزی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق
بیگوێزنه‌وه
سایتی چاو‌دێر- تایبه‌ت: سه‌رۆكی
ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك
بازرگانی شاری سلێمانی‌و شاره‌كانی دیكه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه
له‌لایه‌ن هێزی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌وه له‌سنوری خانه‌قین رێگری
له‌هاتوچۆكردن‌و هێنانی باره‌كانیان لێده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سیروان محه‌مه‌د، تایبه‌ت به سایتی چاو‌دێر
وتی: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێگرییانه‌دا ئه‌و هێزه رێگه ناده‌ن نزیكه‌ی
"700" ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر داخڵی قه‌زای خانه‌قین ببن، هه‌روه‌ها
له‌بازگه‌ی هه‌باشی كه ده‌كه‌وێته نێوان سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا
ده‌ستبه‌سه‌ر نزیكه‌ی "20" ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا گیراوه.
له‌باره‌ی بیانووی هێزه‌كه‌ی دیجله بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن‌و رێگریكردن
له‌هاتوچۆی ئه‌و ئۆتۆمبێله، وتی: هێزه سه‌ربازییه‌كه بیانویان
ئه‌وه‌یه گوایه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه پشكنینی جۆرییان بۆ نه‌كراوه‌و داوا
ده‌كه‌ن كه دووباره ئه‌وان پشكنینیان بۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه
بیانوه‌و كێشه‌كه سیاسیه، چونكه مه‌رزه‌كانی سنوری هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو
كۆمپانیادا به‌ره‌سمی گرێبه‌ستی كردووه‌و حكومه‌تی عێراقیش هه‌ر
له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌دا گرێبه‌ستی هه‌یه، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م
پسوڵه‌و پشكنینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌نجامدراوه.
وتیشی:
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی دروستكردنی ئه‌و كێشه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت
ئه‌و جوڵه بازرگانییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه بیگوێزنه‌وه بۆ
مه‌رزی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكه‌ن ئه‌وا
شاری سلێمانی‌و هه‌رێمی كوردستان زیانێكی گه‌وره ده‌كات.
راشیگه‌یاند: هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیری بازرگانی عێراق‌و یه‌كێتی ژووره
بازرگانییه‌كانی عێراقیان له‌و كێشه ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و هۆكاری
سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌یان بۆ رونكردونه‌ته‌وه كه هۆكاری كێشه‌كه سیاسیه.
روونیشیكرده‌وه: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌زوترین كات كێشه‌كه
چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ژماره‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه
به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیان هه‌ڵگرتووه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش ماوه‌ی
به‌سه‌رچونه‌كه‌یان كه‌مه‌و زوو به‌سه‌ر ده‌چن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی
زیانگه‌یاندن به‌ژماره‌یه‌ك بازرگانی شاری سلێمانی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر