دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ : مانگرتنی زیندانیانی کورد له تورکیا نیگه‌رانیه‌کی زۆری ئه‌وروپای هێناوه‌ته ئاراوه دەنگی کوردی ئەمەریکا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تورکیا ده‌ڵێت به‌شوێن چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورددایه له وڵاته‌که‌دا، به‌ڵام هێشتاش کورده‌کانی تورکیا به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئانکه‌ره.
کورده‌کانی تورکیا مان ده‌گرن.
کورده‌کانی تورکیا خۆپیشاندان ده‌که‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی سیاسی له وڵاته‌که‌دا و داوای دابینکردنی مافه سیاسیه‌کانیان ده‌که‌ن.
پێشتر حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په کرانه‌وه‌یه‌کی به‌رایی فه‌رهه‌نگی بۆ کورده‌کانی تورکیا ڕاگه‌یاند و ڕێگه‌ی دا که‌ناڵێکی حکومه‌تی ته‌له‌فزیۆنی به زمانی کوردی به‌رنامه په‌خش بکات.
له مانگی ڕابردوودا، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕایگه‌یاند هه‌موو دانوستاندنێک له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا (پارتی کرێکارانی کوردستان) ڕه‌تده‌کاته‌وه.
دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه کرد " ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وا دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئیمرالی ده‌کات" به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا.
ئایا سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا چه‌ندێک ڕژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ په‌که‌که و ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌دا بکات وه‌ک هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی تورکیا؟
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت تورکیا سیاسه‌تی (بانێکه و دوو هه‌وا) ی گرتۆته به‌ر و له لایه‌که‌وه باس له ڕێگه‌پێدان به کولتور و زمانی کوردی ده‌کات و له لایه‌کی تریشه‌وه ڕێگه له په‌رله‌مانتارانی کورد ده‌گرێت له‌ناو په‌رله‌ماندا باس له داواکانی کوردی تورکیا بکه‌ن و ده‌شڵیت ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی تورکیا هه‌رگیز یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ چاره‌سه‌رکردن به‌ڵکو ده‌بنه مایه‌ی ئاڵۆزکردنی زیاتری ڕه‌وشه‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت کاتێک به‌ڕێز ئه‌ردۆگان باس له‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیمرالی بکات، هه‌ر ئه‌وه بۆخۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی سیاسه‌تی خراپی تورکیا ده‌که‌ن تێرۆریست نین.

http://www.dengiamerika.com/content/article/1537696.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر