Pages

۱۳۹۱ آبان ۱۲, جمعه

د. کرمانج گوندی: ڕاگرتنی پروسه‌ی لادانی مالیکی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی عێراقه‌وه‌ خه‌تایه‌کی مێژووییه‌


د. کرمانج گوندی: ڕاگرتنی پروسه‌ی لادانی مالیکی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی عێراقه‌وه‌ خه‌تایه‌کی مێژووییه‌ دەنگی کوردی ئەمەریکا

له‌م ده‌مه‌ی پێده‌چێت دۆخی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شانده‌کانی کوردی له‌م دواییه‌دا بۆ پایته‌خت که‌ ئه‌نجامێکی باشی لێنه‌که‌وته‌وه‌ و نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسێۆنی دیجله‌ی ڕه‌وانه‌ی شاری که‌رکوك کردووه‌.


ئایا مه‌رامی مالیکی له‌م هه‌ڵوێسته‌ چیـیه‌؟ و کورد بۆ ده‌ترسێ له‌وه‌ی نه‌کا ئه‌و هێزه‌ بۆ ئامانجێکی تر به‌کاربێت؟
بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ هاوکارمان شایان پاشا گفتوگۆیه‌کی سازکرد له‌گه‌ڵ د. کرمانج گوندی پروفیسۆر له‌ زانگوی تێنیسی سته‌یت له‌ ناشڤیل له‌ ولایه‌تی تێنیسی .
د. گوندی پێیوایه‌ له‌وه‌تای نه‌وروزی ئه‌م ساڵه‌وه‌ باره‌که‌ ئاڵۆزتر بووه‌ له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی کوردستان هه‌وڵی دا سنوورێك بۆ تاکه‌‌ڕه‌وی مالیکی دابنرێت، به‌ڵام سه‌رۆکی عێراق هه‌وڵه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستانی له‌باربرد.
هه‌روه‌ها گوتی له‌ وه‌ختێك شانده‌که‌ی کوردستان به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و‌  مالیکی هێزه‌که‌ی ناردۆته‌ که‌رکوك، ئه‌و شتانه‌ به‌ به‌رنامه‌ کراون بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی پـرۆژه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی سنووری پارێزگاکانی له‌ سه‌رده‌می ڕژیمی سه‌دامدا ده‌ستکاری کرابوون له‌ په‌رله‌مان باسبکرێت، دۆخه‌که‌ ئاڵۆزبکات که‌ شانسی ئاساییکردنه‌وه‌ی دیموگرافیای کوردستان ‌نه‌هێڵێت و مالیکی که‌شێکی وه‌ها دروستبکات له‌ حوکم بمێنێته‌وه‌ و جارێکی تر عێراق به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت بباته‌وه‌.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1537658.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر