Pages

۱۳۹۱ آذر ۱۲, یکشنبه

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆکی فه‌له‌ستین



په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆکی فه‌له‌ستین

سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، جه‌نابی مه‌حموود عه‌باس!
له‌ گه‌ڵ رێز و سڵاوی گه‌رم،
پێم خۆشه‌ له‌ لایه‌ن خۆم و به‌ ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌، به‌ بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ و جێگه‌ و پێگه‌ی وڵاته‌که‌تان له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دا، گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشکه‌شی ئێوه‌ و له‌ رێگای ئێوه‌ پێشکه‌شی رێکخ

راوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی خۆراگر و مه‌ینه‌تچێشتووی ولاته‌که‌تان بکه‌م.



نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی، و گه‌لی کورد له‌ ئێران به‌ تایبه‌تی، که‌ به‌ دریژایی مێژووی هاوچه‌رخ، له‌ گه‌ڵ هێرش و له‌شکرکێشیی داگیرکه‌ران و زه‌وتکه‌رانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان، به‌ره‌وڕوو بوون و وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی خۆیان بێبه‌ش کراون، زۆر به‌ باشی هه‌ست به‌ ئازار و تاڵییه‌کانی خه‌ڵکی ئیوه‌ ده‌که‌ن. بۆیه‌ به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ سیاسی ودیپلۆماتیکیه‌ نوێیه‌ی ده‌وله‌ت و ولاتی فه‌له‌ستین، که‌ له‌ گه‌ڵ پشتیوانی و پێشوازیی جیهانی به‌ره‌وروو بووه‌، خۆشحاڵن. حیزبی دیموکراتی کوردستان، هیواداره‌ مه‌وقعیه‌تی تازه‌ی فه‌له‌ستین له‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دا، هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ری ئیوه‌ وده‌وله‌ت و خه‌لکی ئیسرائیل و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ و دوو وڵاتی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل،له‌ ته‌نیشت یه‌کتر له‌ سێبه‌ری ئاشتییه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌دا،بژین.

به‌ هیوای به‌ره‌وپێشچوونی ئیراده‌ی پێکه‌وه‌ژیانی به‌ ئاشتی ودادپه‌روه‌رانه‌ له‌ رۆژهه‌لاتی نیوه‌راست و به‌ ئاواتی سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ بنده‌ست و دابه‌شکراوه‌کانی ناوچه‌.


خالید عه‌زیزی
سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
2ی دیسامبری 2012
12


ی سه‌رماوه‌زی 1391

---------------------------------------


سەرۆكی كوردستان: جگه‌ له‌خودا ئێمه‌ چۆك بۆ كه‌س داناده‌ین


له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه‌مان كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 3-12 بڵاوده‌بێته‌وه‌، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: نوری مالیكی سیاسه‌تی چۆك پێ دادان په‌یڕه‌و ده‌كات و وا ده‌زانێت هه‌رێمی كورستان سه‌ری بۆداده‌نه‌وێنێت، به‌ڵام " جگه‌ له‌خودا ئێمه‌ چۆك بۆ كه‌س داناده‌ین."
وتیشی: "كورد هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ عیراق و ه

ۆكار نابێت بۆ پارچه‌پارچه‌بوونی، به‌غدا موڵكی هه‌مووانه‌و كه‌س ناتوانێت كوردی عیراق له‌ به‌غدا بێبه‌ش بكات".

سه‌رۆك بارزانی روونیكردووه‌ته‌وه‌: كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌دژی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیاری راسته‌وخۆی نووسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و په‌مپی راوێژكاره‌كانی بووه‌و جه‌ختی كرده‌وه‌: خه‌یاڵیان خاوه‌ ئه‌وانه‌ی واده‌زانن به‌ پڕچه‌ككردنی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و هێنانی تانك و چه‌كی قورس، كورد ناچار ببێت ته‌نازول له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی له‌ مادده‌ی 140 بكات.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "ده‌ستوور سه‌نگی مه‌حه‌كه‌و پێویسته‌ مالیكی بازی به‌سه‌ردا نه‌دات، هه‌رێمی كوردستانیش به‌ كه‌متر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ رازی نابێت، ره‌تیشی كرده‌وه‌ كورد له‌دژی دامه‌زراندنی سوپایه‌كی به‌هێز بێت بۆ عیراق، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و سوپایه‌ بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان بێت، نه‌ك یه‌ك شه‌خس.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، بارزانی په‌رۆشیی خۆی بۆ عیراق دووپاكردوته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌: وه‌ك چۆن خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانیم بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌وێت، ئاواش په‌رۆشم بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی بگاته‌ ئه‌وپه‌ڕی باشووری عیراق، په‌ژاره‌ی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی حكومه‌تی نوری مالیكی ده‌یان ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌ر ده‌دات، بێئه‌وه‌ی هیچ گرنگییه‌ك به‌ هاوڵاتیان بدات.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر