له‌ماوه‌ی ساڵێکدا 97 ژن له هه‌رێمی کوردستان کوژران و خۆیان کوشتووه
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
له باشورى کوردستان دیارده‌ى توندوتیژى سه‌ر ژنان هه‌موو سنوره‌کانى تێپه‌راندوه و کۆمه‌لگه‌ى خستۆته دۆخێکى مه‌ترسیداره. دیارده‌که بۆته پرسى سه‌ره‌کى کۆمه‌ڵگه و تا ئیستاش چاره‌سه‌رێکى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. دیارده‌که ، به‌هۆى کێشه ئابورى ، خێزانى ، ناموس و شه‌ره‌ف پارێزى ، به‌شودان به زۆر ، تا ده‌چێت له هه‌ڵکشان دایه. به پێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، له ساڵی 2012دا له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و گه‌رمیان (45) ژن کوژراون و (52) ژنیش خۆیان کوشتووه .
له‌و ئاماره سامناکه‌دا هاتووه که له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له هه‌رێمی کوردستاندا (45) ژن کوژراون و (52) ژنیش خۆیان کوشتووه، هه‌روه‌ها (168) حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ژنان هه‌بووه و سێ هه‌زار و (356) سکاڵاش به‌هۆی توندوتیژی دژی ژنانه‌وه تۆمار کراوه. هه‌ر به پێی ئاماره‌که، کۆی گشتی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ساڵی رابردوودا دژ به ژنان تۆمار کراوه له هه‌رێمی کوردستان، گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و (715) حاڵه‌تی توندوتیژی جۆراوجۆر.
پێشتریش دواى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوانى ئاژانسێکى هه‌واڵ، ئاشکرابوبوو که له باشوورى کوردستاندا له‌ماوه‌ى زیاتر له (4) ساڵدا نزیکه‌ى (2) هه‌زار و (400) ژن په‌نایان بۆ خۆکوشتن بردووه له‌وانه (399)یان کوژراون و خۆیان کوشتووه و به‌ڕووداوه‌کانى توندوتیژى دژى ژنان ژیانیان له‌ده‌ستداوه .
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسى دیجله ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌کانى راگه‌یاندبوو و به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى ئاژانسه‌که بڵاوى کردبووه‌وه له ماوه‌ى (4) ساڵ و (7) مانگ دا (2) هه‌زار و (385) ژن به هۆکارگه‌لێکى جودا په‌نایان وه‌به‌ر خۆکوشتن بردوه و لانى که‌م (399) ژن ژیانیان له ده‌ست داوه و یان کوژراون.
به‌گوێره‌ى لێکۆلینه‌وه‌ى ئاژانسه‌که ، له پاریزگاکانى هه‌ولێر ، دهۆک ، سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان ، له نیوان سالانى 2008 تا 2012 ، ئه‌شکه‌نجه و لێدان ، سوتاندن و ده‌ستدرێژى سێکسى سه‌ر ژنان زیادى کرده‌وه ، که‌م به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته روو:
رۆژانه ژنێک خۆى سوتاندوه و یان کوژراوه .
هه‌ر سێ ڕۆژێک ژنێکى ده‌ستدرێژى سێکسى کراوه‌ته سه‌ر .
هه‌ر چوار رۆژێک ژنێک کوژراوه یان خۆى سوتاندوه .
ئاژانسى هه‌واڵى دیجله ، ئامارى توندوتیژییه تۆمارکراوه‌کانى سه‌ر ژنانى له پاریزگاکانى هه‌رێمى کوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌خاته روو .
پارێزگاى سلێمانى له‌ریزى پێشه‌وه‌ى شاره‌کانى دیکه‌وه‌یه له توندوتیژى سه‌ر ژنان دا
به‌و پێیه:(108) ژن کوژراون، (275) ژن ڕووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێکسى بوونه‌ته‌وه (6) هه‌زار و (790) ژن ڕووبه‌ڕوو توندوتیژى بونه‌ته‌وه .
هه‌ولێریش به پله‌ى دووه‌م دێت به‌م شێوه‌یه :
(6) هه‌زار و (778) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه (178) ژن به خۆکوشتن یان به کوشتن ژیانیان له ده‌ست داوه. ده‌ستدرێژى سێکسى کراوه‌ته سه‌ر (112) ژن .
پاریزگاى دهۆک له توندوتیژى سه‌ر ژناندا له پله‌ى سێهه‌م دا دێت و به‌م شێوه‌یه:
(2) هه‌زار و (967) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه (93) ژن کوژاون یان خۆیان کوشتووه (65) ژنیش ده‌ستدرێژى سێکسى کراوه‌ته سه‌ریان.
ئیداره‌ى گه‌رمیانیش له پله‌ى چواره‌ى ڕیزبهندهیهکه دا دێت که به‌م شێوه‌یه:
(900) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه. (24) ژن کوژراون و (10) ژنیش رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێکسى بوونه‌ته‌وه .
له پارێزگاى که‌رکوکیش ، دیارده‌ى توندوتیژى سه‌ر ژنان زۆر مه‌ترسیداره.
له ماوه‌ى (7) مانگى ساڵى 2012 دا لانى که‌م (118) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونته‌وه .
جێگاى ئاماژه‌یه ، ئه‌م ئاماژه ته‌نها ئه‌و توندتیژیانه ده‌گرێته‌وه که لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه تۆمار کران ، چونکه رێژه‌یه‌کى زۆر له توندوتیژیه‌کان له لایه‌ن بنه‌ماله‌کان و به‌رپرسانه‌وه له ژێر په‌رده‌ى شه‌ره‌ف و ئابروچوونى بنه‌ماڵه دا ده‌شاردرێنه‌وه و په‌رده‌پۆش ده‌کرێن .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دیارده‌که له‌و ئاسته مه‌ترسیداره دایه و زۆرێک له بکوژان و ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌کانى دژ به ژنان ئاشکرا و دیارن ، به‌ڵام تا ئیستا که‌مترین که‌س سزادراون و زۆربه‌ى جار تاوانباران وه‌ک به‌رزه‌کى بان بۆ ده‌رده‌چن و به‌دیار چاوى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و ده‌زگاى دادوه ده‌سوڕێنه‌وه .
ANF

------------------------------
کەسوکاری ئەنفالکراوان داوا دەکەن، حیزبەکان ئەنفالچییەکان رادەستی یاسا بکەن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه‌سوكاری شههیدانو ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانیان كرد‌و داوای راده‌ستكردنی ئه‌و جاش و موستهشارانهیانكرد، كه له لایه‌ن حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه داڵده دراون.
هێرش سه‌ردار، جێگری لێپرسراوی ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران، رایگه‌یاند: له‌چه‌ند حاڵێكدا داوایان له په‌رله‌مانتاران كردوه هاوكاریانبن، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جاش و موسته‌شارانه بن، كه لای خۆیان داڵدهیانداوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: یاسای ژماره 9ی ساڵی 2007 كه باس له‌ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات، لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٢ەوە له‌به‌شی یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی له په‌رله‌مان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پرۆژه یاسایه نهچوەته په‌رله‌مان و سستی لهناردنیدا به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوای ئه‌وه‌شی كرد، له‌كاتی ناردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه پۆ په‌رله‌مان ره‌چاوی نه‌هێشتنی نایه‌كسانی بكرێت له‌پێدانی موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و نه‌هێشتنی مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ واریسی شه‌هیدان و جیاوازیش نه‌كرێت له‌نێوان موچه‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالدا.
لای خۆشیه‌وه رازاو مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاریهداین و ده‌بێت دادگا كێشه‌كه‌یان یه‌كلابكاته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانبارن با دادگا تاوانه‌كه‌یان بسه‌پێنێت به‌سه‌ردا و سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر بێ تاوانیشن با هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت بێ‌تاوانیان بسه‌لمێنرێت.
له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی كه‌سوكاری شههیدانو ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌دواداچونی كردوه بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه‌و له‌نزیكه‌وه داواشیكردوه ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌موار بكرێت، چونكه ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی ده‌درێت به كه‌سوكاری شه‌هیدان وه‌ك پێویست نییه.
زمناكۆ ئیسماعیل

-----------------------
ئه‌مڕۆ (31) سه‌رباز و تا ئێستا (60) سه‌ربازی سوریا خۆیان راده‌ستی YPG ده‌که‌ن
گرکێ له‌گێ -
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (31) سه‌ربازى که‌تیبه‌یه‌کى (200) که‌سى سوپاى رژێمى سوریا له گوندى گرێ زیرۆی سه‌ر به ناوچه‌ی گرکێ له‌گێ که ماوه‌ى (11) رۆژه له‌ژێر گه‌مارۆى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPGدایه، خۆیان راده‌ستى یه‌کینه‌کانى YPG کرد .
پێشتر خه‌ڵکى ناوچه‌که چه‌ندین جار داوایان له‌و هێزه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د کردبوو که ناوچه‌که بهجێبهێڵن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌درابووه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش یهکنهکانى YPG گه‌مارۆى ئه‌و هێزه‌یان دابوو و دواى پێکادانێکیش ئه‌و هێزانه‌ى رژێم ناچارى پاشه‌کشه‌کردن ببوون، له ئه‌نجامی دوا پێکاداندا (4) سه‌رباز رژێم برینداربووبوون و تا ئێستاش گه‌مارۆکه به‌رده‌وامه .
به خۆڕادهستکردنهوهى ئه‌م (31) سه‌ربازه‌وه له‌ماوه‌ى (11) رۆژى رابردوودا (60) سه‌ربازى ئه‌و که‌تیبه‌یه خۆیان راده‌ستى یه‌کینه‌کانى YPG کردووه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت رۆژ به رۆژ ئه‌و ژماره‌یه زیاتر ببێت.
جێگای ئاماژه‌یه هه‌تاکو ئێستا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG هیچ لێدوانێکیان نه‌داوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست که‌وتوون چاوه‌ڕێ ده‌کرێت فه‌رمانداری YPG سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێکادانه‌کانی سه‌رێکانی و گه‌مارۆی که‌تیبه سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌سه‌د، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو بکاته‌وه .

---------------------------
بەتاڵانبردنی بودجەی گشتی بەردەوامی هەیە و ئەمجارە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی گرتەوە.
به‌بڕی زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلار،40 ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كڕدرێت
20/01/2013
خه‌ندان ـ ئیسماعیل حهمهڕهحیمسهرچاوهیهك لهناوئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه 40 ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كڕدراوه‌و بڕی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاریان پێدراوه.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتوونه‌ته شاری سلێمانی و هیچ ئه‌ندامێكیش لاریی له‌وه‌رگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه نییه.
وتیشی: "ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری تۆیۆتا فۆرتچنهر-ن".
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته (خه‌ندان) په‌یوه‌ندیی كرد به هه‌ریه‌ك له كنێر عه‌بدوڵا و هۆشیار ره‌سوڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پرێزگای سلێمانی و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه.
به‌وته‌ی ئازاد حه‌مه‌كه‌ریم، شاره‌زای بواری ئۆتۆمبێل نرخی یه‌كێك له‌و ئۆتۆمۆبێلانه( تۆیۆتا فۆرتچنهری مۆدێل 2013) نزیكه‌ی 30هه‌زار دۆلاره‌و كۆی گشتیی ئه‌و پاره‌یه‌شی به‌و ئۆتۆمبێلانه دراوه زیاتره له یه‌ك ملیۆن دۆلار.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر