Pages

۱۳۹۱ دی ۳۰, شنبه

ئه‌وانه‌ی که‌ دێنه‌ وڵاتانی ئوروپائی چه‌ند ده‌سته‌ن که‌ من تا ئێستا به‌ دو ده‌سته‌یان ئاشنا بوم


ئه‌وانه‌ی که‌ دێنه‌ وڵاتانی ئوروپائی چه‌ند ده‌سته‌ن که‌ من تا ئێستا به‌ دو ده‌سته‌یان ئاشنا بوم


ئه‌وانه‌ی که‌ دێنه‌ وڵاتانی ئوروپائی چه‌ند ده‌سته‌ن که‌ من تا ئێستا به‌ دو ده‌سته‌یان ئاشنا بوم هه‌ندێکیان له‌ پێناو خۆشه‌ویستی وڵات هه‌زینه‌یان داوه‌ و ژیانی ناوخۆیان له‌ ریشه‌ له‌ ده‌ست داوه‌ کاتێکیش دێنه‌ ئه‌وروپا هێزی خۆشه‌ویستی وڵات به‌ سه‌ر بیری خۆپه‌ره‌ستی زاڵه‌ به‌ سه‌ریاندا هه‌ر به‌و هۆیه‌ سیستمی ره‌نگاو ره‌نگی ئوره‌پا ناتوانێت له‌ ناو خۆیدا بیانتوێنێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ بائیسی ئه‌وه‌ لێره‌ش نه‌توانێت سه‌قامگیری باش بێت و ئه‌و جۆره‌ی که‌ سیاسه‌تی ئوره‌پا ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌ و ئێش وئازاره‌کانی مناڵه‌ پاپه‌تیه‌کانی کۆڵانه‌کانی وڵات له‌ بیر بکات که‌ ده‌توانێت تاثیرێکی خراپ له‌ سه‌ر بارودۆخی خۆیشی له‌ تاراوگه‌ دابنێت ، ده‌سته‌یه‌کی دی که‌ هاتنه‌ ئوروپا هه‌ر چۆن که‌وچکێک شکر له‌ ناو چاییه‌کدا حه‌ل ده‌بێت و ئه‌سه‌ری نامێنێت له‌ ناو سیستمی ئوختاپوسی ئوروپا حه‌ل ده‌بن مناڵه‌کانیان له‌ کوردی قسه‌ کردن ته‌نیا "باشم" ئه‌ویش به‌ له‌هجه‌یه‌کی زۆر قه‌بێح له‌ بیریان ده‌مێنیت و خۆشیان سه‌ری قسه‌یان و بنی قسه‌یان ده‌بێت به‌ ئاشتی خوازی و دمکرات بون و هه‌ر رۆژه‌و به‌ شێوه‌یه‌ک خۆیان ده‌نوێنن به‌ به‌رچاو خه‌ڵکی داماوی ناوخۆ که‌ بۆ کیسه‌یه‌ک برنج یان بۆ سک پر کردنی مناڵه‌کانیان هان به‌ به‌ر گوله‌ی اسلحه‌ به‌ ده‌سه‌کانی رژیمی ئێران 

تکایه‌ ئه‌گه‌ر ناتوانین ده‌ردێک له‌و خه‌ڵکه‌ قور به‌سه‌ره‌ ده‌رمان که‌ین بی ده‌نگ بین و خه‌ت و نیشان نه‌کێسین که‌ مناڵ له‌ کوردستان ده‌بێت ئاوا بێت و ئاوا نه‌بێت ،مناڵی کوردستان جه‌وی کوردستان باری ده‌هێنێت ،پێم وایه‌ ئوره‌پا نشینه‌کان حه‌قی ئه‌وه‌ نابێت به‌ خۆیان بده‌ن قه‌ڵه‌م بده‌ن به‌ ده‌ست مناڵانی کوردو یان اسلحه‌ ،شعار دان له‌ دوره‌وه‌ خۆشه‌ زۆر زۆر

مەریم فەتحی
/////////////////////

لەسەر یەکێتی و پارتی بنوسە لەلای زۆرێک لە گۆرانخوازەکان تۆ کوڕی چاکیت رۆژنامەنوسیت بوێریت، لەلای یەکێتی و پارتیەکانیش تۆ جنێوفرۆشیت رۆژنامەنووس نیت جاش و خائین و میت و ئیتڵاعاتیت و رقی شەخسی بەکار ئەهێنیت.
لەسەر گۆران بنویسە لەلای زۆرێک لە گۆرانخوازان تۆ جنێوفرۆشیت رۆژنامەنووس نیت جاش و خائین و پاراستن و زانیاریت و رقی شەخسی بەکار ئەهێنیت و ماوەیەکە نوسینەکانت لاوازبووە و لەرووی دەرونیەوە تێکچوویت. ئەمە ئەو کەلتورە ناشرینەیەی بەعسە کە بە میرات بۆ ئەو خەڵکانە ماوەتەوە، حیزبی کوردیش پەروەردەی عەقڵێتی بەعسیەکانە و نەیتوانیەوە تێپەڕێنێت، هەربۆیە بوون بە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی مرۆڤی لاواز و عەقڵ بچوک و تۆمەتچی و چەقۆکێش و کۆیلە و گەمژە و دەبەنگ و گەلحۆ و شەخس پەرست و پەلاماردەر و مرۆڤ کوژ و بیرکوژ و عەقڵ کوژ هتد..... تا خاوەنی ئەمجۆرە لە پەروەردەکردنی حیزبایەتیەبین لە کوردستانی باشور هەرگیز یەک هەنگاو لە رووی عەقڵانێتەوە ناچینە پێشەوە و هەمیشە ناعەقڵانێت خۆی ئەبدەیت ئەکاتەوە و رگی خۆی قوڵتر دائەکوتێت. 
سەباح عەلی قارەمان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر