Pages

۱۳۹۱ دی ۱۵, جمعه

ئایا ئه‌م جاره‌ عێراق دابه‌ش ده‌بێت؟


ئایا ئه‌م جاره‌ عێراق دابه‌ش ده‌بێت؟

عێراقی هه‌میشه‌ بێ ئارام و بێ ئۆقره‌، به‌ قه‌یرانێکی سیاسی دیکه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌م جاره‌ شێوازی خۆپیشاندانی ناوچه‌ سونه‌ نیشینه‌کانی له‌ خۆ گرت، به‌جۆرێك خه‌ریکه‌ به‌ ناو به‌غدای پایته‌ختیشدا په‌ل بکێشێت.



هاوکاتی ئه‌م پێشهاتانه‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ ڕابردوودا وه‌ک ته‌ماشاوان و هه‌ندێ جار وه‌ک ناوبژی کار ڕۆڵی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا بینیوه‌. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ تێبینی ده‌کرێت ڕاسته‌وخۆ خزابێته‌ ناکۆکیـیه‌کانه‌وه‌.
هه‌ندێ له‌ جاودێران ده‌ڵێن پێ ده‌چێت ئه‌م جاره‌ پێکهاته‌کانی عێراق له‌ هه‌وڵی ده‌ستنیشانکردن و چه‌سپاندنی جوگرافیای ناوچه‌کانیان بن، واته‌ عێراق له‌ سه‌ر لێواری په‌رتبوون و دابه‌شبوونه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شوان سه‌عید له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ له‌تیف مسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان کردووه‌.

http://www.dengiamerika.com/content/article/1577816.html
//////////////////

رۆژنامه‌ی "رووداو"ی نزیك له‌ نێچیروان بارزانی به‌ هه‌مان شێوازی رۆژنامه‌ توركیه‌كان راستیه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه‌.

HANA TV
له‌ كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندانێك به‌ دروشمی " پشتیوانیكردن له‌ گه‌لی خۆرئاواو كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان"به‌ڕێوه‌ چوو، سایتی رۆژنامه‌ی "رووداو"ی نزیك له‌ نێچیروان بارزانی به‌هه‌مان شێوازی رۆژنامه‌ توركیه‌كان راستیه‌كه‌ی ئاوه‌ژوو كردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی" دژی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری رێپێوان ده‌كه‌ن"

خۆپیشاندانه‌ مه‌ده‌نیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ست پێشخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی ولاتپارێزی كوردستان سازكراوه‌و له‌ به‌رده‌م باخچه‌ی رووناكی له‌ گه‌ڕه‌كی ئیسكانی هه‌ولێر بۆ به‌رده‌م بازاڕی نیشتیمان. سایتی رۆژنامه‌ی رووداو هه‌وڵی داوه‌ راستیه‌كان چه‌واشه‌ بكات ونووسیویتی:"رێپێوانه‌كه‌ به‌ دروشمی بژی سه‌رۆك ئاپۆ..باكور باشوور رۆژهه‌ڵات ئاپۆ سه‌رۆكی وڵات به‌رێوه‌چوو " كه‌ له‌ راستیدا ئه‌مه‌ هۆتافكێشان بووه‌و دروشمی رێپێوانه‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ " پشتیوانی كردن له‌به‌رخودانی گه‌لی خۆرئاواو كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان".

ئامانج له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌مان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ له‌ دروشمه‌كه‌یاندا دیاره‌، به‌ڵام سایتی رۆژنامه‌ی رووداو ی نزیك له‌ نێچیروان بارزانی راستیه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌كردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی:"كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان PKK و لایه‌نگرانى پارتى یه‌كێتى دیموكراتى PYD دژى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاواى كوردستان رێپێوانێكیان له‌ به‌رده‌م پاركى رووناكى له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌نجام دا."

سنوره‌كانی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رووی كوردانی رۆژئاوا داخراون و چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش به‌ دركه‌زی ته‌ڵبه‌ندكران بۆ ئه‌وه‌ی رێگا بگیردرێت له‌وه‌ی كه‌ خۆراك و ئازوقه‌ به‌ ده‌ستی كوردانی رۆژئاوا بگات چاودێرانیش پێیانوایه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر داخوازی ده‌وڵه‌تی تورك به‌م كاره‌ هه‌ڵساوه‌، چونكه‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كه‌ كۆنترۆڵی رۆژئاوای كوردستانی كردووه‌ نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستانن.
-----------------------------------------------------------------
په‌یجی سه‌ره‌كی هاناتیڤی (HANA TV)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر