وتووێژی حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا
حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوی کوردی زیندانکراو له وتووێژدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیار ماون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا هه‌تا چه‌ند حکومه‌تی تورکیا ئاماده‌یه چاکسازی پێویست بکات بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردنی سه‌رهه‌ڵداوان تاوه‌کو چه‌که‌کانیان دابنێن، له‌و ده‌مه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که‌دا له په‌ره‌سه‌ندندایه. دۆریان جۆنس له ئیسته‌نبووڵه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
یالچین ئاکدۆگان که ڕاوێژکارێکی باڵای سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیایه ئه‌وه‌ی پشتڕاستکرد که ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگه‌ری تورک ده‌ستیان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKکردووه.
یالچین: " ئامانجه‌که چه‌ک داماڵینی په‌که‌که‌یه. تۆ ناتوانی به ڕێگای خه‌باتی چه‌کداری سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنیت. ده‌بێت تاکتیکی دیکه به‌کاربهێنیت که دانوستاندن یه‌ک له‌و ڕێگایانه‌یه."
پارتی کرێکارانی کوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1984 وه شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌کات و ئه‌و شه‌ڕه بۆته مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی نزیکه‌ی 40 هه‌زار که‌س. ئاکدۆگان ئومێدی ده‌ربڕی که‌وا سه‌رهه‌ڵداوان بتوانن به‌زووترین کات، هه‌تا به‌هار چه‌که‌کانیان دابنێن و ڕێبه‌ره‌کانیان ڕازی بن بچنه تاراوگه و له‌وێ بژین.
به‌ڵام شاره‌زای په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سۆلی ئۆزال له زانکۆی(کادیر هاس) گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئایا حکومه‌تی تورک ئاماده‌یه ئه‌وه‌ی که پێویسته بیدات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجێکی وه‌ها.
سۆلی ئۆزال: " ئامانجی هه‌موو ئه‌مه له پێناو ته‌ئکیدکردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌که‌که چه‌ک دابنێت، که شتێکی باشه، به‌ڵام ئێمه هه‌روه‌ها گیروگرفتی سیاسیمان هه‌یه به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی تورکیا که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی گیروگرفتی هاووڵاتیبوونه. ئێمه ئه‌وه نازانین که حکومه‌ت خواستی چییه و وڵاته به‌ره‌و کوێ ده‌بات و هه‌روه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌وا ئێمه سه‌رقاڵین به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2014 ، له ڕاستیدا من وای نابینم که حکومه‌ت به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته بڕوات، که له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی توڕه‌کردنی هه‌ندێ له ده‌نگده‌ره کۆنه‌پارێز و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌کان که پشتیان پێ‌ده‌به‌ستێت. "
چاودێران هوشداری ده‌ده‌ن که په‌که‌که دووره له‌وه‌ی ئاماده‌بێت واز له خه‌باتی چه‌کداری بهێنێت. له ساڵی ڕابردوو توندوتیژی گه‌ڕایه‌وه ئاسته‌کانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان که له ئه‌وپه‌ڕیدابوو.
سه‌رهه‌ڵداوان خه‌باتی چه‌کداری ده‌که‌ن بۆ خودموختاری و مافی که‌لتوری زیاتر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ساڵێکی دیکه ئه‌نجام ده‌درێن، (سینان ئولگوین) سه‌رۆکی ئنستتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئاده‌م بنکه له ئسته‌نبوڵ له‌و باوه‌ڕه‌دایه ده‌رفه‌تێک له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ حکومه‌ت دانواندن بکات.
سینان ئولگوین: " ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نه و پله به پله ده‌بێت. من پێموایه لێره‌دا دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگ هه‌ن. بێگومان یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه حکومه‌ت چه‌ند ئاماده‌یه شتێک پێشکه‌ش بکات. به دڵنیاییه‌وه هه‌ر ئه‌و شته ئێستا دا‌نوستاندنی له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام دووه‌میان به‌ڕاستی مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕی و متمانه‌یه. و لێره‌دا پرسیاره‌که زیاتر له‌سه‌ر باوه‌ڕی و متمانه‌ی حکومه‌ته‌که‌یه به‌و له‌یه‌نانه‌ی که دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌هاش باوه‌ڕی و متمانه‌ی ئه‌ندامانی په‌که‌که‌یه به حکومه‌تی تورک که‌وا به‌ڕاستی ئاماده‌بێت جێبه‌جێی بکات.
سینان ئولگوین: " ئۆجه‌لان زیاتر له ده ساڵه له لایه‌نگرانی دابڕێنراوه، له‌و ده‌مه‌ی که له دوڕگه‌ی ئیمراڵی له زینداندایه. هێشتا پرسیار له گۆڕێدایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا چه‌ند ئه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌که‌که هه‌یه."
چاودێرانی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ساڵی ڕابردوو متمانه‌ی پشتبه‌ستن پێی بته‌ویی به‌خۆیه‌وه بینی کاتێک حکومه‌تی تورک ڕووی له‌و کرد بۆ یارمه‌تیدان بۆ کۆتاییهێنان به مانگرتن له خواردنی درێژخایه‌ن له لایه‌ن کورده سه‌رهه‌ڵداوه زیندانیکراوه‌کانه‌وه.
شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان سۆلی ئۆزال ده‌ڵێت ئه‌مه ڕه‌نگه باشترین ده‌رفه‌ت بێت بۆ حکومه‌ت هه‌تا نیشانی بدات که به‌ره‌و کورده‌کان هه‌نگاو ده‌نێت.
سۆلی ئۆزال: " بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له ڕووی هه‌رێمه‌وه خه‌ریکه بوونی له‌سه‌ر شانۆی جیهانیدا ده‌سه‌لمێنێت و ده‌ناسێنێت. کوردستانێکی نیمچه سه‌ربه‌خۆ له عێراق و ناوچه کوردییه‌کانی سوریا له باکوردا به شێوه‌یه‌کی خودموختاری به‌ڕێوه‌ده‌برێن، هه‌روه‌ها کوه‌ده‌کانی تورکیا پێده‌چێت دوواکه‌وتبن له هه‌موو ئه‌و هاتنه‌کایه‌وانه‌دا."
شایه‌نی ئاماژه پێکردنه دووا وتووێژه‌کانی نێوان ئۆجه‌لان و حکومه‌تی تورک دوو ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر شکستی هێنا. سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و گفتوگۆیانه په‌ره‌سه‌ندنێکی به‌رچاوی شه‌ڕکردنی به‌خۆوه بینی، که‌وا هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. چاودێران ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تورکیا به‌ره‌و ڕووی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رۆکایه‌تی و گشتییه له ساڵی2014 و 2015 ، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورده‌کان بۆی هه‌یه باشترین ده‌رفه‌ت به‌ڕه‌خسێنێت بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ چه‌ندان ساڵی ئاینده.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1577655.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر