هه‌موو روداوه‌که، رووداوێک که له قه‌ساوێکی ساده‌وه، پاسدارێک و له پاسدارێکیشه‌وه قه‌ساوێکی مرۆڤ کوژ دروست ده‌بێ. هاوینێکی گه‌رمی سالی 1354ی هەتاوی ئه‌م چیرۆکه ده‌ست پێ ده‌کات. من ئه‌و کاته له قهه‌دریجان بووم ، گوندێکه له نزیک نه‌جه‌ف ئاباد له پارێزگای ئیسفه‌هان، له دووکانی قه‌ساوی باوکم کارم ده‌کرد.
نێوی باوکم جه‌واد بوو، خه‌لکی ئه‌و گونده پێیان ده‌گوت: که‌ربه‌لای جه‌واد، ناوبراو 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر له‌و گونده‌دا مرد، من له‌و کاته‌دا هێشتا هه‌ر پاسدار و پاریزه‌ری سه‌ید مهدی هاشمی بووم، به‌و بۆنه‌وه به بڕیاری ئیمام جومعه که ئاخوندێکی زۆر ستمکار بوو ، ناسراو به‌ئایاتوولا تاهریی، باوکمیان وه‌کوو " شه‌هید" حیساب کرد.
ئه‌ویان هه‌ر له گوندی نه‌جه‌ف ئاباد به خاک سپارد، رەنگە هیچ که‌سێک به قه‌ده‌ر باوکم که به‌و نێوه‌وه به خاکیان سپارد بێزار نه‌بوو.باوکم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گوند بوو خوێنه‌واریشی نه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه نێوێژ و رۆژی له بیر نه‌ده‌کرد. به‌ڵام له کاتی منداڵی مندا هه‌موو کات پێ ده‌گووتم: جه‌عفه‌ر! له سه‌گی هار، دیواری رووخا‌و، ژنی سۆزانی و ئاخوند! خۆ بپارێزه. من ئه‌و سێ قسه‌ی پێشینیانم زۆر جار له‌م لاو له‌و لا بیستبوو، به‌ڵام هی" ئاخوند" یه‌که‌م جار بوو که له زاری باوکم بیستم.
به هه‌ر حاڵ با له‌وه گه‌رێن. ده‌مویست بڵێم: که هه‌موو رووداوه‌که له ئێوارانێکی گه‌رمی هاوینی ساڵی 1354 ده‌ست پێ ده‌کات.له رۆژگاره‌دا قه‌ساویه بچووکه‌که‌ی ئێمه له گوندی قه‌دریجان ده‌رامه‌تێکی زۆر باشی هه‌بوو. خه‌ڵکی زۆر که‌یفیان به گۆشتی سارد نه‌بوو، ئه‌و به‌شه گۆشته،که‌مه‌ش که له‌رێخراوی گۆشتی ئیسفه‌هان ده‌هات بۆ قه‌ساوخانه‌ی ئێمه زۆر که‌م بوو ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که به‌شی ته‌وای خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌ی ئێمه‌ی نه‌ده‌کرد.
ئاخونده‌کان گوتبوویان " که گۆشتی سارد کراو حه‌رامه و به شێوه‌ی ئیسلامی شتکانی ئه‌نجام نادرێ، به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵکی قه‌دریجان، ده‌رچه پیاز ، نه‌جه‌ف ئاباد، و هه‌روه‌ها شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ری که زۆریش مه‌زهه‌بی بوون له کرینی گۆشتی سارد کراو خۆیان ده‌پاراست، هه‌ر بۆیه گۆشتی گه‌رم که‌م ده‌ست ده‌که‌وت. باوکم جار و بار که کاتی هه‌بوایه ده‌چوو بۆ فریدن یان سه‌دی شاه عه‌باس له ئیسفه‌هان چه‌ند سه‌ر مه‌ڕی ده‌کڕی و ده‌هێنایه‌وه بۆ قه‌دریجان ، خۆمان مه‌ڕه‌کانمان سه‌ر ده‌بری و به نرخێکی گران به خه‌ڵکیمان ده‌فرۆشت.
نه‌مانزانی کام شیر پاک خۆرێک بوو، که هه‌والی هاوردنی گۆشتی قارچاخی ئێمه‌ی به کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی له ئیسفه‌هان دابوو. رۆژێکیان مه‌هه‌ندیس گوڵزار سه‌رۆکی سازمانی گۆشتی ئیسفه‌هان که ناوبراو بۆ خۆی خه‌ڵکی شاری یه‌زد بوو له‌گه‌ڵ که‌سێکی دی به نێوی ده‌ره‌خشه‌نده وابزانم سکرتێری بوو هاتن بۆ قه‌دریجان، ڕاست له‌و کاته‌ی که من خه‌ریکی سه‌ربرین پێنجمین مه‌ڕ بووم. منیان دەست بە سەر کرد.
من ئه‌و کات نه‌مده‌زانی بهداشت چییه؟ ئه‌گه‌ریش ده‌مزانی ئه‌وه‌نده بۆم گرینگ نه‌بوو، گرینگیشم پێ نه‌ده‌دا. به‌هه‌ر حاڵ منیان برد بۆ نه‌جه‌ف ئاباد له‌وێ راده‌ستی دادگایان کردم و، پاشان به ده‌ستوری دادگا سزای 4 مانگ زیندانیان به سه‌رمدا سه‌پاند. من ئه‌و کات ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو سزای 4 مانگ زیندانیش بۆ من ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو. به‌ڵی به ناچاری 4 مانگم له زینداندا بەسه‌ربرد و، پاشان به دڵێکی پڕ له قین و کینه له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و رێژیمی پاشایه‌تی له زیندان ئازاد کرام.
ئێستا ئیدی ترسم له زیندانی کردن نه‌مابوو، هه‌روه‌ها رێگه‌شم بۆ کار و کاسپی دۆزی بووه‌وه، به باوکمم ووت: " تۆ ته‌نیا له نێو دوکانه‌دا بمێنه‌ره‌وه و کارت به کاره‌کانی دی نه‌بێ. برێک پاره و ماره‌م به قه‌رز وه‌رگرت و یه‌ک ماشێنی وانت باری مازدام کری. ئێواران به وانت باره‌که‌وه ده‌که‌وتمه رێگه بۆ خۆراسکان له نزیک شاری ئیسفه‌هان،له‌وێ چه‌ند سه‌ر مه‌ڕم ده‌کری و،ده‌مه و ئیواران له بیاوانێک دا سه‌ریانم ده‌بری و پاشان گۆشته‌که‌یانم ده‌هێنایه‌وه بۆ قه‌دریجان.
من مشته‌ریه‌کانی خۆم باش ده‌ناسی یان گۆشته‌که‌م ده‌برده به‌ر ده‌رگای ماله‌کانیان یان خۆیان ده‌هات له دووکان به‌شه گۆشتی خۆیان وه‌ر ده‌گرت. یه‌کێک له باشترین موشته‌ریه‌کانی ئێمه به‌رێز سه‌ید مهدی هاشمی بوو، ناوبراو، یه‌کێک له که‌سایه‌تیه گه‌وره و به رێزه‌کانی قهدریجانه. به هۆی دارشتنی به‌رنامه‌ی کوشتنی ئایاتوولا شه‌مس ئابادی ده‌ستگیر ده‌کرێ و به دوو جار ئێعدام مه‌حکووم ده‌کرێ و، پاشان له به‌یانی ڕۆژی 22 ی به‌همه‌ن، ئابا و عه‌مامه‌وه له‌به‌ر ده‌کات، ده‌بێ به سه‌رۆکی ده‌فته‌ری ئایاتووڵا مونته‌زری .
ئێستاش به هاوکاری براکه‌ی به نێوی سه‌ید هادی که زاوای ئایاتوولا مونته‌زریه، کاروباری ترۆره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و رێکخراوه ئازادیبخشه‌کانی وه ئه‌ستۆ گرتووه و چاودێرییانی ده‌کرد. به‌ڵام ناوبراو ئه‌و رۆژانه پیاوێکی کوت و پانتۆڵ له‌به‌ر بوو ، هه‌روه‌ها هێشتا مه‌سله‌ی کوشتنی ئایاتووڵا شه‌مس ئابادی نه‌هاتووبوه پێش. ده‌بێ له ئێره ئه‌مه‌ش بڵێم " که سه‌ید مهدی هاشمی، شه‌وانی هه‌ینی و رۆژانی ماته‌مینی له قه‌دریجان به لیباسی تایبه‌تی خۆیەوە ده‌چووه سه‌ر سه‌کۆی مزگه‌وت، به‌راستیش مرۆڤێکی پێکه‌وتوو بوو.
ئه‌و رۆژه گه‌رمه‌ی هاوێنی سالی ی هەتاوی1354، که هه‌موو رووداوه‌کان هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌ید مهدی هاشمی هاته به‌رده‌رگای دووکانه‌که‌مان، له‌و کاته‌ی که من خۆم جه‌موجۆر ده‌کرد که بۆ کرینی مه‌ڕوماڵات به‌ره‌و خوراستگان برۆم، بانگی کردم و ووتی: ئاقای جه‌عفه‌ر ! خۆت باش ده‌زانی که من ئه‌وه چه‌ندین ساڵه هه‌ر مشته‌ری دوکانه‌که‌ی باوکتم و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامم و له شیوه‌ی ره‌فتار وکاری تۆ و باوکت رازیم.
من بۆ ماوه‌ی دوو هه‌وتوو کۆمه‌ڵێک میوانی زۆر به‌رێزم' له پیاوه ماقوولان و مه‌لایانی دینیم لا میوان ده‌بێ. هه‌ر وه‌ها له‌وانه‌ش، کۆمه‌ڵێک له ئایاتوولاکانی مه‌رجه‌یی ته‌قلییدن، پییان خۆشه له دوو به‌یانیه‌و بیێن بۆ ئییسفه‌هان. باخی حاجی تۆراب ده‌رچه‌ی که ده‌زانی له کوێیه؟ووتم: به‌ڵێ!! ووتی: ئه‌م دوو هه‌وتوویه ئه‌وێ به ئیجار ده‌گرین.
ئه‌م 20 هه‌زار توومانه‌ت با پێ بێت، تا ئه‌و شته‌کانی دییت پێ بڵێم" سه‌ره‌تا ده‌بێ که‌س به‌م میوانداریه‌ی ئێمه نه‌زانێ. دووهه‌م " ئه‌م دوو هه‌وتوویه، جنابت ده‌بێ شه‌و و رۆژ هه‌ر له‌وێ بی، سێهه‌م ، ئه‌و پاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که جنابت برۆی 15 تا 16 سه‌ر مه‌ڕی باشمان بۆ بکڕی و شه‌وانه بیبه‌ی بۆ نێو باخه‌که‌ی حاجی تۆراب ده‌ریچه‌یی. کاری تۆ، له ماوه‌ی ئه‌و دوو هه‌تووه یه‌دا سه‌ر برینی مه‌ڕه‌کان و برژاندنی که‌باب و لێنانی که‌له کەللەوپاچه‌یه بۆ میوانه به‌رێزه‌کانم. ئێستا پێم بڵێ ده‌توانی یا نه؟؟!
من زۆر سه‌ید مهدی هاشمیم خۆش ده‌ویست. وامده‌زانی که پیاوێکی زۆر خوێنده‌وار ماقووڵه، هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که‌ش هه‌ر وه‌کوو من بیریان له‌و پیاوه ده‌کردوه. ئه‌وه‌ش با بڵێم: من تا ئه‌وه کاته به یه‌کجار 20 هه‌زار توومانم به چاو نه‌بینیبوو. منیش به‌و شێوه‌یه وڵامم دایه‌وه" گه‌وره‌م ، به‌رێزت ته‌نیا ده‌ستوور بده. گه‌وره‌م ئه‌گه‌ر ده‌ستوری کوشتنی هه‌ر که‌سێکیش بده‌ی، من ناڵێم نه!!! ئێمه هه‌موومان خزم و که‌سی یه‌کترین به‌رێز هاشمی!!
به‌رێز هاشمی، کاتی که به‌ڵێنی منی وه‌رگرت، نه‌ختێک له سه‌ر کار و باری ئه‌و چه‌ند رۆژه قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم ، ووتی : ده‌بێ به‌یانی، تا به‌ر له خۆر ئاوا بوون هه‌موو مه‌ڕه‌کان سه‌ندرابن و له ناو باخه‌که‌ی حاجی تۆرابیدا بن، منیش ده‌بێ به باوکم و دایکم بڵێم: که بۆ ماوه‌ی دوو هه‌وتوو برۆن بۆ مه‌شهه‌د! . سه‌ید مهدی هاشمی رۆی و منیش که 20 هه‌زار تومانم له گیرفاندایه نه‌م ده‌زانی له خۆشیان دا چی بکه‌م، له باتی ئه‌وه‌ی که برۆم بۆ خۆراستگان چووم بۆ دارا فه‌رید، له‌وێ 18 سه‌ر مه‌ری په‌روارم کڕی به 8400 توومان. به‌یانی به‌ر له‌وه‌ی خۆر له کێوه‌کان سه‌ر ده‌ر بێنێ من خۆم گه‌یانده باخه‌که‌ی حاجی تۆراب له ده‌ریچه پیاز.
سه‌ید ئه‌بولفه‌زل، باخه‌وانی حاجی تۆراب بوو. ناوبراوم ده‌ناسی. ناوبراو ده‌رگاکه‌ی لێ کردمه‌وه مه‌ڕه‌کانمان له جێگه‌یه‌کی نێو باخه‌که جێ کردوه. برێکیش گیا و ده‌خڵ و دانم بۆ هێنابوون خستمه به‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی برسییان نه‌بێ.
داوام له سه‌ید ئه‌بوولفه‌زل کرد که کاتژمێر 10 ی به‌یانی به ماتۆره‌که‌یه‌وه، له رووبه‌رووی مه‌یدانی شه‌شوومی به‌همه‌ن چاوه‌روانم بێ که له‌گه‌ڵ خۆی دا منیش بۆ ناو باخەکە بهێنێ
کاتژمێر 7 ی به‌یانی گه‌یشتمه‌وه ماڵی خۆمان. باوکم زۆر ناره‌حه‌ت دیار بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من دوێنێ شه‌و نه‌هاتبوومه‌وه بۆ ماڵ. پێموت " که دوێنێ شه‌و کارێکێم بۆ پێش هات، له‌به‌ر ئه‌وه ناچار بووم شه‌و له ئیسفه‌هان بمێنمه‌وه. ئێستاش جارێکی دی ناچارم بگه‌رێمه‌وه بۆ ئیسفه‌هان بۆ کڕینی بلیت، له‌وێشه‌وه بڕۆم بۆ مه‌شهه‌د بۆ زیاره‌تی ئیمامی ره‌زا و به‌رپێ ماچ که‌م. باوکم عاده‌تی به‌م کاره نه‌شیاوانه‌ی منه‌وه گرتبوو و هه‌ر بۆیه خۆی ناره‌حه‌ت نه‌ده‌کرد، له کۆتاییدا بانگی داود، شووی خۆشکه‌که‌م کرد و کلیلی نیسان باره‌که‌م پێ دا و پێموت: له کاتێکدا که من له ئێره نیم کاره‌کانی من جێ به جی بکات، تا کاره‌کانی دووکانه‌که په‌کی نه‌که‌وێ.
پاشان 2000 هه‌زار توومانم به باوکمم دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بزانی که ئه‌چم بۆ مه‌شهه‌د که‌م و کۆریم له پاره‌دا نییه. پاشانیش به‌و شێوه‌یه خۆم نیشان دا که من کاتژمێر 9 و نیم گه‌رامه‌ته‌وه بۆ نه‌جه‌ف ئاباد. له کۆتاییدا به داودم ووت: بگه‌رێته‌وه بۆ ماڵ، هه‌رچی داوای کرد که من بگه‌یه‌نی به ئیسفه‌هان، قه‌بووڵم نه‌کرد.
له کاتژمێر10ی به‌یانی چووم بۆ مه‌یدانی شه‌شوومی به‌همه‌ن، به شێوه‌یه‌کی کوت و پڕ و له ناکاو له باتی سه‌ید ئه‌بوولفه‌زلی باخه‌وان، سه‌ید مهدی هاشمیم بینی که له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ری په‌روه‌رش، له چاوه‌روانی مندا بوون. ئه‌م به‌رێز کاک عه‌لی ئەکبەری په‌روه‌رشه پاشان بوو به وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی رێژیمی خومه‌ینی، به‌ڵام ئه‌و کات مامۆستای ( هنرستان صنعتی) ئیسفه‌هان بوو.
هه‌ر دووکیان له نێو په‌یکانێکی سپی‌دا بوون کاتی منیان بینی، په‌روه‌رش ده‌رگاکه‌ی بۆ کردمه‌وه و خۆی چووه دوای ماشێنه‌که دانیشت. چوومه پشتی فه‌رمان و به‌ره‌و باخی حاجی تۆرابی به رێ که‌وتین. پێویستی به خۆناساندن نه‌ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێز په‌روه‌رش یەکێک له موریده‌کانی به‌رێز سه‌ید مهدی هاشمی بوو.هه‌موو کات له پشتی ئه‌وه نێویژی ده‌خوێند.
به درێژایی ئه‌و رێگه‌یه تا گه‌یشتینه باخی حاجی تۆرابی قسه و باسمان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که چۆن پێشوازی له میوانه‌کان بکه‌ین.باخی حاجی تۆراب له سه‌ر ئه‌و جاده‌یه که له‌م ده‌وایه‌دا قیر کراوه که ده‌که‌وێته نێوان دوو گوندی ده‌رچه پیاز و فلاوه‌رجان. ئه‌و رۆژه تا ئێواره من و سه‌ید ئه‌بوولفزل و کوره‌کانی خه‌ریکی کار کردن بووین.
خۆر که ئاوا بوو په‌روه‌رش چوو، به‌ڵام تا 12ی شه‌و شه‌ش 6 جاری دی سه‌ردانی کردین و هه‌ر جاره‌ی چه‌ند لاف و دۆشه‌ک و سه‌رین و برێک وه‌سایلی چێشتخانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنا. نیو کاتژمێرێک له نیوه شه‌و تێپه‌ری که به‌رێز سه‌ید عبدوڵا هات. سه‌ید عه‌بدوڵا له چڵاو که‌بابی سوڵتانی له ئیسفه‌هان ئاشپه‌ز بوو و له کار چێشتخانه‌دا ته‌ڕده‌ستێکی زۆر ئازا بوو. من زۆر ده‌مێک بوو که ناوبراوم ده‌ناسی. ئه‌ویش خه‌ڵکی قهدریجانی لای خۆمان بوو.
کاتژمێر 2 ی نیوه‌شه‌و، به‌رێز سه‌ید مهدی هاشمی پێی وتین: برؤین بخه‌وین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سبه‌ی کاره‌کان ده‌ست پێ ده‌کات. ژووری من و سه‌ید عه‌بدوڵا که ته‌مه‌نی نزیک به 50 ساڵ ده‌بوو، له راستیدا له ژێرخانه‌که‌ی، ئه‌و ژووره‌دا ماتۆرێکی ئاو هه‌بوو، تۆزێکیش له خانووی تایبه‌تی باخه‌که دوور بوو.
له کاتێکدا که ده‌مانویست بخه‌وین، سه‌ید عه‌بدوڵا ووتی: به قوربانیان بم، حه‌زره‌تی ره‌زا ئێمه‌ی وه‌رنه‌گرت، ئه‌م جاره‌ش که وه‌ریگرتین له‌باتی ئه‌وه‌ی بروین بۆ مه‌شهه‌د سه‌رمان له ده‌رچه پیاز ده‌رهێنا. من زۆر پێکه‌نیم، به‌ڵام له کۆتاییدا ووتی: قه‌یدی ناکات سه‌ید مهدیش یه‌کێکه له عه‌ولیاکان، خزمه‌ت کردن، به عه‌ولیایی دینی ده‌ستی که‌می نییه، له‌وه‌ی که بچی زیاره‌تی ئیمامی زامنی ئاهۆ( ئیمام ره‌زا ده‌ڵێن). که‌م خه‌وی دوێنێ شه‌و و کاری دژواری ئه‌مرۆ وای کرد که زوو خه‌ومان لێ بکه‌وێ.
ئه‌حمه‌د ته‌یموری
له فارسی وه‌رگێراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر