Pages

۱۳۹۱ بهمن ۲۴, سه‌شنبه

ئاماری توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ به‌ ڕاستی جێ شه‌رمه‌زاریه‌.


ئاماری توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ به‌ ڕاستی جێ شه‌رمه‌زاریه‌.

هه‌یفا دۆسکی: توند وتیژی دژ به‌ ژنان له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان



خانم هه‌یفا دۆسکی  ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " توند و تیژی لێره‌ له‌ بادینان له‌ پارێزگاری دهۆک و قه‌زا و ناحیه‌کانی بوه‌ته‌ بابه‌تێکی هه‌ره‌ هه‌ستیار وه‌ بوه‌ته‌ مشت و مڕێکی سه‌رسوڕمان و ئه‌و توند و تیژیانه‌ی که‌ دژ به‌ ئافره‌تانه‌ توند و تیژی ده‌سته‌یی و توند و تیژی ده‌روونین که‌ هه‌ره‌ مه‌ترسیدارترین توند و تیژیه‌. وه‌ له‌ باره‌ی ئاستی توند و تیژی له‌ دهۆک به‌رامبه‌ر به‌ شاره‌کانی تری کوردستان هه‌ێفا خانم ده‌ڵێت وه‌کو ده‌ڤه‌ری دهۆک وه‌کو باژێڕ تا ڕاده‌ییه‌ک باشه‌ به‌ڵام قه‌زا و ناحیه‌کانی ده‌وروبه‌ر باش نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌گه‌نه‌ یه‌کێتی ئافره‌تان و ئه‌نجومه‌نی پاریزگاری دهۆک راستی زۆر جێ ناخۆشیه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌کدا 6-7 ئافره‌ت بێنه‌ کوشتن، خویان بسۆتێنن یان خودکوژی بکه‌ن له‌ راستیدا جێ دڵگرانیه‌". 
http://www.dengiamerika.com/content/article/1602258.html
---------------

ڕۆژنامه‌نووس قادر نادر ده‌ڵێت: رێزگرتن له‌ مافی مروڤ کێشه‌ی کورد له‌ جیهان جوانتر ده‌کات



ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ  ڕاپـۆرتێـکی نوێی خۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان و که‌سایه‌تیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی سه‌ر به‌ ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتگیرده‌کات.
ڕێـکخراوه‌که‌ که‌ ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی به‌ زمانی کوردی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت پـێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کۆتایی بهێنێت به‌ سـزادانی ڕۆژنامه‌نووسـان به‌ ناوی سووکایه‌تیکردنیان یان له‌که‌دارکردنی ناوبانگی که‌سـایه‌تیـیه‌ حزبی و حکومیـیه‌کاندا.
پاشـان ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش به‌بێ فه‌رمانی دادگا هه‌سـتاون به‌ ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌نووس و که‌سـایه‌تیانه‌ی که‌ له‌ نووسین و بڵاوکراوه‌کانیاندا ڕه‌خنه‌یان له‌ به‌رپـرسـان گرتووه‌ و هه‌ندێـکیان به‌بێ دادگایی‌کردن و ئاڕاسته‌کردنی هیچ تۆمه‌تێـک له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که‌وه‌ هه‌تا سـاڵێـک ده‌سـتگیریان کردوون.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1601301.html
---------------------

ره زا مه نوچه‌هری: هێزه‌کانی ئێرانی و کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد



ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرڤ ره‌زا مه‌نوچه‌هری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ  ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌به‌ر چی وا به‌و شێوه‌ به‌ ده‌ست  و چاو به‌ستراوییه‌وه‌ کوژراوون ده‌ڵێت  " له‌ راستیدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌کانی سه‌ر سنور، له‌ ناو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ، به‌رامبه‌ر به‌ کاسبکاره‌کان تاوانی زۆر گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌و تاوانانه‌ یه‌ک و دوو سێ نیین که‌ دوواترینیان ئه‌وه‌ته‌ له‌ بۆسه‌یه‌کدا چوار دانه‌ کۆڵبه‌ریان ده‌ستگیر کردووه‌،  ئه‌و چوار کۆڵبه‌ره‌ که‌ گێراوون بردویان ده‌ست و لاقیان به‌ستونه‌ته‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ له‌سه‌ر شاخی سوور کێو فڕێ دراونه‌ته‌ خواره‌وه‌ دیسانه‌وه‌ سێ له‌ کۆڵبه‌رانی کورد له‌ بانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی جمهوری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌کوژرێن و وه‌کو باس ده‌کرێت خانه‌واده‌کانیانیش که‌وتونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌.
وه‌ دووای ئه‌وه‌ش گولله‌ بارنیان کردوون و به‌جێان هێشتوون"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر