Pages

۱۳۹۱ اسفند ۹, چهارشنبه

فڕٍۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک بۆ جاری شه‌شه‌م سنووره‌کانیان به‌زانده‌وه‌؛ قه‌ندیلیان بۆردومان کرد


فڕٍۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک بۆ جاری شه‌شه‌م سنووره‌کانیان به‌زانده‌وه‌؛ قه‌ندیلیان بۆردومان کرد

ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپاى تورک ئاسمانى هه‌رێمى کوردستانیان به‌زانده‌وه‌ و ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیلیان  بۆردومان کرد . 

ئه‌مڕۆ بۆ شه‌شه‌مین جار و کاتژمێر 00.30ی ئه‌م شه‌و ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپاى تورک ئاسمانى هه‌رێمى کوردستانیان به‌زانده‌وه‌ و به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانى ( مه‌تینان، چه‌مچۆ، ئاواشین، زاپ و گاره‌ ) و ناوچه‌کانى تری ده‌ڤه‌ری بادینان و ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیلدا بۆماوه‌ی (40) خوله‌ک سوڕانه‌وه‌ و ناوچه‌کانیان بۆردومان کرد . 
راگه‌یه‌ندرا که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کان هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر گوندی سڵێ زیانێکی زۆریان به‌ باخ و زه‌وی وزاری دێهاتییه‌کان گه‌یاندووه‌ و هێرشه‌که‌ تا کاتژمێر 01.10 خوله‌ک به‌رده‌وام بووه‌ . 
جێگای سه‌رنجه‌ که‌ له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی (14) کاتژمێری رابردوودا ئه‌مه‌ بۆ شه‌شه‌مین جاره‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک سنووره‌کانی هه‌رێمی باشوری کوردستان ده‌به‌زێنن، هاوکات دوێنێ له‌کاتژمێر 16.45 شوێنێکی نزیک له‌ شێلادزێ و له‌ کاتژمێر 19.45 خوله‌کدا ناوچه‌یه‌کی تری نزیکی شارۆچکه‌ی دێره‌لووکی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکه‌وه‌ بۆردومان کرا . 
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر