فڕٍۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک بۆ جاری شه‌شه‌م سنووره‌کانیان به‌زانده‌وه؛ قه‌ندیلیان بۆردومان کرد
ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپاى تورک ئاسمانى هه‌رێمى کوردستانیان به‌زانده‌وه و ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان کرد .
ئه‌مڕۆ بۆ شه‌شه‌مین جار و کاتژمێر 00.30ی ئه‌م شه‌و ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپاى تورک ئاسمانى هه‌رێمى کوردستانیان به‌زانده‌وه و به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کانى ( مه‌تینان، چه‌مچۆ، ئاواشین، زاپ و گاره ) و ناوچه‌کانى تری ده‌ڤه‌ری بادینان و ناوچه‌کانی بناری قه‌ندیلدا بۆماوه‌ی (40) خوله‌ک سوڕانه‌وه و ناوچه‌کانیان بۆردومان کرد .
راگه‌یه‌ندرا که فڕۆکه جه‌نگییه‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی سڵێ زیانێکی زۆریان به باخ و زه‌وی وزاری دێهاتییه‌کان گه‌یاندووه و هێرشه‌که تا کاتژمێر 01.10 خوله‌ک به‌رده‌وام بووه .
جێگای سه‌رنجه که له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی (14) کاتژمێری رابردوودا ئه‌مه بۆ شه‌شه‌مین جاره فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک سنووره‌کانی هه‌رێمی باشوری کوردستان ده‌به‌زێنن، هاوکات دوێنێ له‌کاتژمێر 16.45 شوێنێکی نزیک له شێلادزێ و له کاتژمێر 19.45 خوله‌کدا ناوچه‌یه‌کی تری نزیکی شارۆچکه‌ی دێره‌لووکی سه‌ر به پارێزگای دهۆک له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکه‌وه بۆردومان کرا .
http://so.firatajans.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر