Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۷, دوشنبه

پاشی ١٤، پانزدەمان کوتایی بێت !!



پاشی ١٤، پانزدەمان کوتایی بێت !!


حەمەی شاسواری


گەرچی بە هۆکار گەلی زور لە خوێندن و زانست دابراین و نەبوینە فەیلەسوف و دانشمەند ! بەلام چەرخی زەمەن فێرە زور شتی کردوین وهاوکات سەلماندویەتی کە دەبێ راستیەکان ئەگەر بە دڵیشامان نەبێ وەری گرین و قەبولی کەین .


 هه‌ر چەن زورن و کەم نین کە تا ئێستاش لە گوێی گادا نوستون و بە حەزەرەوە لێکدانەوەی سەردەمیانە دێننە ئارا و لە خۆیان دڵنیا نین کە بە راست دەرچێت !! و هه‌ر لە بەر ئەوە زور جار خۆیان نادەنە قەرەی باسێک کە داهاتو بە چاک یان خراپ بۆ گەل بێننە بەر باس و گەل بۆ ئەو مەبەستە تەیار بکەن ! لەم یەک دوو دەیەی دوایە زور ئالوگوری هاتە ئاراوە و هه‌موکات ئەم حەزەراتە کەوتونەتە دوای خەلک و بە داخەوەش چون لەغاوی حەرەکەکەیان بە دەستە ناچنە ژێر باری لێپرسینەوە و لە ئاکام بە رێژەی زور خۆلەکەی چوتە چاوی هه‌ژارانەوە ! لە دەسپێکی پەرە پێدانی دەسەلاتی زل هێزی ئەمریکا و رەم بازێنی شەری سارد و پلانی ئالوگوریەکان لە ناوچە و وەخۆ کەوتنی کورد ، داخی گرانم بە هوی نەبونی بەلگەی زانستی و پسپوری کەس گوێی رایەلی باس و تێروانینەکان نەبو ! کورد هه‌لی زێرینی لە لێدانی سەدام بۆ هاتە پێش و بە هوکاری زور ئەو جورەی دەکرا کەلکی لێی وەر نەگیردرا و بە داخەوە تا ئێستاش بوتە گرفتی گەورە . بیری کون ، ئایدیولوژیای رەنگاو رەنگ ، هه‌لدانی پەروی جوراو جور ، لێک دابرانی چین و توێژی ناو کۆمەل ، تاک رەوی و تاک پەرەستی ، لاوازی هه‌ستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و هه‌زاران شتی دی کە ببوە ئامادە کردنی مەیدانێکی ئاوەلە بۆ رەمبازێنی داگیر کەران و پلانی سەرەکیان دوور خستنەوەی کورد لە پێک هێنانی بەرەی نیشتمانی و بناغە دانانی شورشی رزگاری خوازی بو ، ئەم بوشاییە وای کرد کە لەو ئالوگوریە مێژووییەدا توشی کەمایەتی بین و تەنانەت ئەم دەسکەوتانەی وە چنگ کەوت لە داهاتی ئەو پێک گەیشتنەی نێوان لایەنەکان و کۆ بەندی یەک دەنگ بوون هاتە ئارا ، ئەویش بە پێی داگری زل هێزەکان و لە مەر پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان و بەرێوە بردنی پلانەکانیان بو، نەک لە مەر خۆشەویستی کورد ، کەواتە زەمەن بە ئاشکرا تێی گەیاندین مەرجی خاوەنداریەتی لە خاک ، هه‌بونی بەرەیە و بە بێی ئەو یەک ریزیە و تاک رەوی نە دەتوانی دەنگی گشتی کۆمەلگا بیت و نە هیچت بۆ دەچێتە پێش و نە دنیاش حەسێبت لە سەر دەکات ، بە داخەوە کاتێ خەوەکە زور قورس بێت دەبێ شەقی زەمەن وەخۆیی بێنی جا بە چ قیمەتێک هه‌ر باسی مەکە . لە دەم دەمای ئەم ئالو گوریانە ، لایەنی کوردی لە بەشە دابراوەکانی دی لینگاو قوچ روانیانە مەسەلەکە و ناوەروکی چەرخان و ئالوگوریەکەیان لا گوم بۆ کە دەبوا هه‌مو هه‌ولەکەیان لە سەر یەک ریزی مالی کورد لەو پارچەی بە ئەرکیان هه‌ستاون چر کەنەوە و بەرەی نیشتمانی وەگەر بخەن ، زوربەی لایەنی رۆژهه‌ڵات لایان وا بو سبەی نا دووی ئێرانیش دەروخێنن و ئەمان لە گەل لایەنەکانی ئێرانی بە حەزەکانیان دەگەن و هه‌مو هه‌ولیان لە سەر ئەوە چر کردبوو کە چەندی پێیان بکرێ پێگەیان لای حەجەمان زیاد کەن وە لە هه‌مان کات بە دەرفەتێکی باشیان دەزانی کە ئەم هێرشەی سەر سەدام حکومەتی ئێران چاو ترسێن بوە و مڵ کەچی هه‌ندێ لە داواکاریان دەبێ و کەوتنە داوی وتووێژ کردن و بە داخێکی زورەوە بونە قوربانی و پاشی ئەوەش گرسانەوەی زیاتری ئوردوگاو و لەت بون و .... لێی کەوتەوە و هه‌تا ئێستاش لەو خەوە رانەپەریون کە هه‌ست بە بەرپرسایەتی بکەن و واقعەکان وەک خۆ ببینن و یەک ریزی مالی کورد رەچاو بکەن !! لە باشور راپەرین گەلێک هاتە ئارا و حکومەتی بەعسی بە درندانە ترین شێوە کەوتە سەرکوت کردنیان و نانەوەی ئاژاوە لە نێوانیان دا تا ئەوەی کە لە ئاکامی سەر هه‌لدانی ئیسلامی سەردەمیانەی تورک ، ئیسلامی شێعە و گەشەی ئەخوان و قاعیدە و ترس لێی نیشتنی ئیسرائیل کە لە سوریەدا پونگی دەخواردەوە حکومەتی بەعسی سوریەش تێوە تلا و کورد پشویەکی هاتەوە بەر بەلام بە داخەوە ئەوانیش دەردە کوردیان لەگەل بو و پاشی برا کوژی هه‌ستیان بە هه‌بونی بەرەی نیشتمانی کرد و هه‌ر چەن نیوە چلە و هێشتا بە تەواوی سەربەستی وە دەس نەهێناوە بەلام هه‌ندێ پێشکەوتنی بە خۆ وە دیوە و خەلک لێی وەئاگا هاتون و روناکبیرانی مەجبور بە کول دان لە هه‌مبەر ئەم راستیانە کردوە . باکوری وڵاتیش دابراو لەم بگرە و بەردەیە نەبوە و بە داخەوە ئەویش بە شیوازی دی کەوتوتە ناو داو جا چ دوای داگیر کەر و دوژمن یا خۆد سیاسەتی هه‌لەی حیزبایەتی . لە لایەن داوی دوژمنانی کورد بۆ هه‌ر یەک لە جەستەی پیرۆزی خاکی کورد جیاوازی نییە و ئێش و ئازارەکانی چون یەکن ، بەلام ئەوەی داوەکانی دوژمن بە ئاکام دەگەیەنێت سیاسەتی هه‌لەی رێبەران و پێش رەوانی کوردە و ئازاری زیاترە ، هه‌ر وەک ئاماژەی پێی کرا ئەو ئالوگوریەی هاتە ئارا بە پێی پلانێکی لە پێش دارێژدراو بۆ وەی کورد لە دەرفەتەکان کەلکی ئەوتو وەر نەگرێت ، رێبەری کورد لە باکور رووی لە هه‌ندەران کرد و بە داخێکی زورەوە لە ناو دڵی مەکوی ئازادی و دیموکراتیەت و ... ئوروپا ، دەس بەسەر و رادەستی تورکیا کرایەوە . لێدوانی چر و پر وهه‌مەلایەنە لەم بابەتە باسێکی دورو درێژە و زەمەن ماوە نادات و بە کورتی ئاماژە بە چەندین خالی پێویست و هه‌نوکە دەکەم کە ئاگاداری داوەکان بین . هه‌ر وەک ئاماژەی پێی کرا لەو ئالوگوریەی ناوچەکە بە دەس زل هێزەکانەوە بە دەرجەی یەکەم نیازیان پشتیوانی و رزگاری کورد نەبو ، لە لایەکی دی داگیر کەرانی کورد لە پلانی خۆیان لە هه‌مبەر بە داگیرکاری و دەس درێژی زیاتر دەسەوەسان نەمانەوە و نامێنەوە ، بوشایی سەرەکی بۆ دەس پێکی شورش لە قەبارەی رزگاری خوازی هێنانە ئارای بەرەی نیشتمانی بو بەلام بە داخەوە لە باکور بایەخ بەم مەسەلەیە نەدرا !! ئەوەی کە ئالوگوری لە ناوچە هاتە دی ئاکامی شەری ساردی زل هێزە و گورزی کوشەندەیەتی ، وا چاو لێی نەکرا !! داگیر کەر لە ژێر هه‌ر ناو و لیباسێک بێت چون یەکە بایەخی ئەوتوی پێی نەدارا و کردیانە پرد !! بە پێی دابەش بونی کوردستان بۆ ماوەیەکی دورو درێژ وە هاتنە ئارای تایبەتمەندی لە هه‌ر پارچەیەک ، وەک خۆی ئاوری ئەوتوی وێ نەدرا !! کپ کردنی دەنگ و تاک رەوی و .... بوە هوی ئەوەی ١٤ سال رێبەرێک ، دڵسوزێ ، خاوەن ئەزمونێکی کورد دەس بەسەر و لە بەندیخانەی داگیر کەر بێت ، بوە هوی ئەوەی کە ناوی هێزی پێشمەرگە لە لایەن زل هێزانەوە بچێتە ناو لیستەی رەش ، بوە هوی ئەوەی تەمەنی گەیشتن بە ئامانج درێژتر بێتەوە ، بوە هوی ئەوەی لەم ماوە زەمەنییە چیها خوێن برژێ و .... بەلێ زەمەن زور شتمان فێر دەکات .
پاشی چەندین سال بە سەر دەس بە سەرا گرتنی هه‌ڤال ئاپو ، بەرێزان بەوە گەیشتن :
- دەبێ دەس لە تاکە روویی هه‌لگرن و لایەنگەلی دی با بێتە ئارا و ئەگەر لە باری فکریش چون یەک نەبن دەتوانن لە سەر چەن خال پێک بێن و هاتنە ئارای لایەنی سیاسی وەک حیزبی سولح و دیموکراسی و ....
- بەرێزان بەوە گەیشتن کە ئاوریان دەبێ لە سەر ناوخۆی وڵات چر کەنەوە ئەگینا دابران لە ناوخۆ و بە تەنێ شاخ ناتوانی ولام دەر بێت .
- بەرێزان بەوە گەیشتن کە لە هه‌مبەر گرژی بەرانبەر بە لایەنی سیاسی پارچەکانی دی دەبێ خۆ بپارێزن و لە قازانجی کورد نییە و ..... 
دیارە باسی جوراو جوری میدیایی و دەربرینی سەلیقەی جیاوازی حیزبایەتی کوردەواری و پلانە یەک لە دوای یەکەکانی دوژمنانی کورد هه‌ریەکە ئامانجێک رەچاو دەکەن و بویە ناکری بە یەقین رای دیاری دەربرم ، بەلام ئەوەندەی لە بەر چاوە :
- یەکەم قارەمانێک لە دەس حەجەمانە و بۆ کار ئاسانی ئەو بەرێزە هه‌ر جورە سیاسەتێک بە کار بهێنرێ باشە بە ومەرجەی دوژمن لێت نەکەوێتە خۆ هه‌ل بە قازانجی خۆی نەقوزێتەوە .
- دووهه‌م ئەوەی کە دەبێ لایەنە سیاسیەکانی باکور لە دامەزرانی بەرەی نیشتمانی وەخۆ بێن و کات بە فیرو نەدەن . بەرەی نیشتمانی بە رەسمی رابەرایەتی سەرجەم پلان و بەرنامەکانی دانوسان لە گەل حکومەت بگرێتە ئەستو و داوا کاری بەشداری نوێنەرانی وڵاتە یەکگرتوەکان و کوردانی ماباقی بەشە دابراوەکان لەو وتووێژ و دانوسانانەدا بن.
- سێهەم شێوازی هاتنە ئارا و دەسەلات داریەتی بەرەی نیشتمانی دەکەوێتە ئەو قالبەی تورک شەرعیەتی کورد بناسێ و پێناسەیەکی دی بۆ هه‌بێ و بە دەهول لێدانی پەکەکە تیروریستە و .... دانیشتنەکان بە لا رێدا نەبەن .
- چارەم بەشداری نوێنەرانی ولاتە یەک گرتوەکان جورێک لە رێگری ئەگری پلانی شومی تورکە و بەشداری نوێنەرانی کوردی پارچەکان هه‌م بەگوێی دانی یەک گرتویی کوردە لای بەشداران و هه‌م ژیانەوەی ئاواتی گشتی گەلە لە هه‌مو بستێکی کوردستان .
- پێنج لە کۆی هاتنە ئارای بەرەی نیشتمانی لە باکور و بەشەکانی دی کار ئاسانیە بۆ بەشداری گشتی و خۆ ئامادە کردن و تەیار کردن بۆ راگەیاندنی حکومەتی کورد .
- شەشەم هه‌ر وەک ئاماژەی پێی کرا لە هه‌مبەر هه‌ڤالی هێژا ئاپو چی بکرێ رەوایە بەلام نابێ کورد ئەوە لە بیر بکات کە دوژمن و داگیر کەری کوردستان هه‌ر گیزاو هه‌ر گیز بە ئازادی و سەربەخویی کوردستان رازی نابن و کورد لە مەیدانی سیاسەت نابێ ئەو ئەسلە لە بیر بکا و وەک دەلێن بۆ گورچیلەیەک گایەک مندارەوە بکات .
هیوادارم پاشی ١٤ پانزدەمان کوتایی بێت و هنگاوەکان ئاکامی جوان و پەسەندی بە دواوە بێت و رێبەر و سیاسەت وانانی کورد و سەرجەم وڵات پارێزان و نیشتمانپەروەران غەمیان غەمی خاکی پاکی کوردستان بێت و پەرەی تەواو بە گەشەی زیاتری بەرەی نیشتمانی بدەن .


حەمەی شاسواری

برواری ٢٦ / ٠٢ / ٢٠١٣

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر