حزبوڵای عیراق، به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی موجاهدینی خه‌لقی ئێران راگه‌یاند
خه‌ندان ـ
سوپای موختار-ی سه‌ربه حزبوڵای عیراق به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی لیبه‌رتی موجاهدینی خه‌لقی ئێران راگه‌یاند و ئهمیندارهكهشی جه‌ختی كرده‌وه، كه هێشتا له به‌غدای پایته‌خته.
رۆژنامه‌ی سه‌باح بڵاویكرده‌وه: واسق به‌تات، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای عیراق ره‌تیكرده‌وه كه عیراقی جێهێشتبێ ده‌ڵێت: "من له به‌غدا و له عیراق ده‌ژیم و ده‌مرم، هه‌رچییه‌كیش رووبدات جێی ناهێڵم".
واسق به‌تات دانی به‌وه‌شدا ناوه، كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی لیبه‌رتی تایبه‌ت به موجاهدینی خه‌لقی ئێران كاری سوپای موختاری سه‌ربه حزبوڵای عیراق بووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌ندامانی سوپاكه‌ی رۆژ به رۆژ له‌زیادبووندایه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌و كه‌سانه‌ی موقته‌دا سه‌در له ریزه‌كانی سوپای مه‌هدی ده‌ریكردوون، په‌یوه‌ندییان به سوپای موختاره‌وه كردووه‌و به‌مدواییانه‌ش سێ هه‌زار داواكاری بۆ په‌یوه‌ندیكردن به سوپاكه‌یه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
ده‌ركه‌وتنی به‌تات له‌كاتێكدایه كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و سه‌ركرده سه‌ربازییه باڵاكانی سوپای عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد و له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ (سوپای موختار)ی سه‌ر به حزبوڵای عیراق، مالیكی رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی سوپا به‌ده‌ستی ئاسنین گورز له‌و گروپه چه‌كدارانه ده‌وه‌شێنن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تن." داواشی له هاوڵاتیان كرد بۆ ده‌ستگیركردنی واسق به‌تات-ی ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای عیراق، هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=50588&Jor=2
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر