Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۷, دوشنبه

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانی فه‌ره‌نسا په‌یماننامه‌ی دژ به‌ کوردی نێوان ( فه‌ره‌نسا ــ تورکیا ) تاووتوێ ده‌کات


ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانی فه‌ره‌نسا په‌یماننامه‌ی دژ به‌ کوردی نێوان ( فه‌ره‌نسا ــ تورکیا ) تاووتوێ ده‌کات

ه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستى دێت ده‌یکات بۆ دره‌نگ خستنى لێپرسینه‌وه‌ له‌ تیرۆرکردنى سێ ژنه‌ تێکۆشه‌رى کورد که‌ له‌ رۆژى 9ى کانوونى دووه‌مدا له‌ نوسینگه‌ى کوردستان بۆ راگه‌یاندن له‌لایه‌ن گلادیۆى تورکه‌وه‌ به‌ هاوکارى گلادیۆى رۆژئاوا ئه‌نجامدرا، له‌کاتێکدا که‌ تا ئێستا بکه‌رانى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ ئاشکرا نه‌کراون حکومه‌تى فرانسوا ئۆلاند و ، حکومه‌تى تورک په‌یمانێکى نوێى ئاسایشى ئیمزا ده‌که‌ن .

پێشتر له‌ 11ی تشرینی یه‌که‌م ( ئۆکتۆبه‌ر )ی سالى 2011 دا له‌ کاتى سه‌رۆک کۆمارى نیکۆلاى سارکۆزى په‌یماننامه‌یه‌ک له‌ نێوان پاریس و ئه‌نقه‌ره‌دا مۆکرابوو، به‌ڵام حکومه‌تى نوێى سۆسیالیستى ده‌سه‌ڵاتدار له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشنیار یاسایه‌کى پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مان کرد . له‌ چوارچێوه‌ى په‌یماننامه‌که‌دا مۆڵه‌ت به‌ پۆلیسى هه‌ردوولا ده‌درێت که‌ به‌شێویه‌کى هاوبه‌ش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ن .
له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌شدا راى گشتى فه‌ره‌نسا ناڕازیه‌ و داوای به‌تاڵکردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌که‌ ده‌که‌ن . بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ رۆژی 26 شوبات کۆمسیۆنى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى فه‌ره‌نسا به‌ به‌شدارى په‌رله‌مانتارانى فه‌ره‌نسا، په‌یمانى ئیمزاکراوی نێوان ( تورکیا و فه‌ره‌نسا ) تاووتوێ بکات . 
ئه‌و په‌یمانه‌ که‌ به‌ناوی په‌یمانی ئاسایشه‌وه‌ له‌ سه‌روبه‌ندى ده‌سته‌ڵاتدارى سارکۆزى دا مۆر کرا له‌لایه‌ن حکومه‌تى نوێى سۆسیالیسته‌وه‌ وه‌ک پێشنیار یاسایه‌ک پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مان کرا. له‌ ئێستاشدا له‌ فه‌رنسا له‌ لایه‌ن راى گشتى و به‌ تایبه‌تى پارتى کۆمۆنیستى فه‌ره‌نسا و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى ناره‌زایى لێکه‌وته‌وه‌ . کۆردناسیۆنى پشتگیرى کوردستان له‌ فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانیکى دا و بانگى له‌  په‌رله‌مانتاران کرد که‌ نه‌بنه‌ هاوکاری ره‌وایه‌تیدان به‌ سیاسه‌تى تورکیا له‌ پێشلێکارییه‌کانى مافى مرۆڤ دا و داوایان کرد که‌ ئه‌و په‌یمانه‌ ره‌ت بکرێته‌وه‌ . 
کۆمسیۆن رایگه‌یاند که‌ ئازادییه‌کان ده‌کرێته‌ قوربانى سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ى ئابورى و ، سه‌رنج بۆ سه‌ر دوو بابه‌تى په‌یمانه‌که‌ راده‌کێشێ.
خاله‌کانى ئیداره‌ى زیاد بوونى دیموکراتى گه‌لان و ، خالى تایبه‌ت به‌ تیرۆریزم و ، چالاکى تیرۆریستى وه‌ک ئامانج نیشاندان و ، تۆمه‌تبارکردنى پاریزه‌رانى مافى مرۆڤ و ، چالاکیه‌ ره‌وا و، ئاشتیخوازیه‌کانیانه‌ و راده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و په‌یمانه‌ ده‌کرێ رێ له‌سه‌ر سنوربه‌نده‌کردنى ژماره‌یه‌کی زۆری کورد له‌ فه‌ره‌نسا بکاته‌وه‌ .
هاوکات له‌گه‌ڵ پارتى کۆمۆنیست ، بزوتنه‌وه‌ى ئاشتى ، ته‌ڤگه‌رى دۆستانى گه‌لان له‌ دژى فاشیزم ، فیدراسیۆنى کۆمه‌ڵه‌کانى کورد له‌ فه‌ره‌نسا و ، زۆر ده‌زگا و، رێکخراوه‌ و ، کۆمه‌له‌ى کوردى له‌ فه‌ره‌نسا ئه‌و بانگه‌وازییه‌کان ئیمزا کردووه‌ . 
له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی له‌ 7ی تشرینی یه‌که‌می 2011 دا له‌نێوان سارکۆزى و ئه‌ردۆغاندا مۆکرابوو، مۆڵه‌ت به‌ پۆلیسى هه‌ردوولا ده‌درێت که‌ به‌شێویه‌کى هاوبه‌ش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ن .

خاڵه‌ سه‌رنج راکێشه‌کانى په‌یماننامه‌که‌ وه‌هان:
1خاڵى (1) ــ به‌ گشتى  (18) بوارى هاوکارى له‌ خۆده‌گرێ ، له‌ په‌یمانه‌که‌دا خۆبه‌خۆ یاساى ئاسایشى ناوخۆیى فه‌ره‌نسا هه‌یه‌ به‌لام بۆ تورکیا ئه‌وه‌ى لێ زیاد کردووه‌ ، قاچاخچێتى  و ئیداره‌ى دیموکراتى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى گه‌لان . 
خاڵى (3) ــ فۆرمگه‌لى جیاوازى ناساندنى هاوکاری
خاڵى (5) ــ دیارى کردنى هاوکارى بوارى تێکۆشان له‌ دژى تیرۆریزم 
خاڵى (6) ــ ریز کردنى هاکاورى له‌ دژى تاوانى ئابورى و دارایى 
خاڵى (8) ــ ڕێکه‌وتن کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ لایه‌نى ته‌کنیکى په‌یماننامه‌که‌ جێبه‌جێ بکرێ ، بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆرانى ته‌کنیکى و بودجه‌ى ساڵانه‌ى بۆ ته‌رخان کراوه‌ .
خاڵى (10) ــ هاوکارى هه‌لومه‌رجى گۆڕێنه‌وه‌ى زانیارى دوو لایه‌نه‌ دیار ده‌کات 
ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌تایبه‌تیش له‌ دوای ساڵى 2007 کاتێ سارکۆزى بووه‌ سه‌رۆک کۆمار په‌ره‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنى گرتنى کورد درا . 
ئه‌و په‌یمانه‌ له‌ کاتێکدا مۆر کراوه‌ که‌ له‌ له‌ تورکیا گوشارى سه‌ر گه‌لى کورد وگروپه‌ چه‌په‌کان ڕووى له‌ زیاد بوون کراوه. ئه‌و په‌یمانه‌ دواى ئه‌وه‌ى که‌ پارتى سۆسیالیست بووه‌ ده‌سته‌لاتدار ویراى ناره‌زایى به‌تاڵ نه‌کرایه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ فراوان کرا . خۆبه‌خۆ له‌ سالى 2007 دا نزیکه‌ى (250) سیاسه‌تمه‌دارى کورد ده‌ستگیر کران.
دوایین جار له‌ 12ى کانوونى دووه‌مدا (17) سیاسه‌تمه‌دار ده‌ستگیر کران، حه‌وتیان گه‌نجن و ده‌رباره‌ى (11) که‌سیش دۆز کراوه‌ته‌وه‌ ..  ئه‌ندامى KNK ئاده‌م ئوزون که‌ له‌ ئۆکتۆبه‌رى سالى 2012 دا له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه‌ گیرا تا ئێستا له‌ زیندان دایه‌. 
له‌ رۆژى 2ى تشرینى دووه‌مى 2011 دا ناوه‌ندى کلتورى ( ئه‌حمه‌د کایا ) له‌ پاریس به‌ بریارى دادگا داخرا . فه‌ره‌نسا که‌ هه‌میشه‌ خاوه‌ن هاوکارى ژێر به‌ژێره‌ ، ئه‌مجاره‌یان ئاماده‌کارى بۆ گه‌ڵاڵه‌ یاسایه‌کى نوێى مه‌ترسیدار ده‌کات .
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ له‌م ماوه‌ى دواییه‌دا له‌ نێوان تورکیا و فه‌ره‌نسادایه‌ له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیدار ده‌بینرێ . پسپۆران ده‌ڵێن ئه‌و مه‌ترسیه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌موو که‌سێکه‌وه‌ هه‌یه‌ ، شتێکى به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانانى تورکیا هاتوون پێده‌چێ بۆ ئازادى رۆژنامه‌وانیش ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ .
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا پارتى کۆمۆنیستى فه‌ره‌نسا له‌ دژى ئه‌و په‌یمانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵات ده‌ستى به‌ هه‌ڵمه‌تیکى ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ کردووه‌.
پارتى کۆمۆنیست له‌گه‌ڵ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ى په‌یماننامه‌که‌دایه‌ ، و داوا ده‌کات که‌ کۆمه‌لکوژى پاریس ڕوون بکاته‌وه‌ په‌یمانه‌که‌ وه‌ک فاشیزم به‌ناو ده‌کات و ، له‌ ده‌قى کۆکردنه‌وه‌ى ئیمزاکان دا داواى ده‌کات دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان بکرێ بۆ چارسه‌رى پرسى کورد و ، PKK  له‌ لیستى تیرۆر ده‌رخرێ .
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر