Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۶, پنجشنبه

ده‌میرتاش: AKP ئاماده‌کاری شه‌ڕ ده‌کات

ده‌میرتاش: AKP ئاماده‌کاری شه‌ڕ ده‌کات

هاسه‌رۆکى BDP سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به‌ دیداره‌کانی ئیمراڵى و گفتوگۆکانى سه‌ر بابه‌ته‌که‌ قسه‌ى کرد و هه‌لویستى پارته‌که‌یانى جارێکى تر ئاشکرا کرد وتى :"له‌گه‌ل هه‌موو زولم و سته‌مێکیش له‌ گه‌لى کورد ، به‌لام پشتگیرى له‌ پرۆسه‌که‌ ده‌کات و داواى ئاشتى ده‌کات ."

ده‌میرتاش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراکسیۆنی پارته‌که‌یان له‌ په‌رله‌مان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ سیاسه‌تمه‌دارانى کورد بێ ئیراده‌ بکه‌ن ، ئه‌و کاته‌ ناوى دانوسان نیه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌لێن پێویستیمان به‌ BDP نیه‌ و وتی:" با ئه‌وه‌ش ئاشکرا بکه‌ن، ئێمه‌ ئه‌رێنیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و ، له‌ ده‌ره‌وه‌ پشتگیرى له‌ پرۆسه‌که‌ ده‌که‌ین، ناڵێین ئه‌گه‌ر BDP نه‌چێته‌ ئیمرالى هه‌موو شت کۆتایى دێت، قۆناغه‌که‌ به‌هۆى ئیمه‌وه‌ بن به‌ست نه‌بووه‌ ، قه‌یرانێک هه‌یه‌ که‌ به‌ زۆره‌ملێى دروست کراوه‌ . "

له‌ به‌رده‌وامی ئاخاوتنه‌که‌یدا ده‌میرتاش وتیشی:"تا ئێستا ده‌یانگوت که‌شى ئیمرالى خراپ بووه‌ ، ئیستاش سه‌رۆک وه‌زیر هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڵێ که‌ ئه‌حمه‌د تورک نیازى خۆى تێدا، کێشه‌یه‌کى هێنده‌ گرنگ به‌ قسه‌یه‌کى که‌ دڵى ئه‌وان پرۆسه‌که‌ بن به‌ست ده‌بێ، ده‌ڵێن با چه‌ک بێ ده‌نگ ببێ ، سیاسه‌ت قسه‌ بکات ، ئایا سیاسه‌ت که‌ی ده‌بێت به‌ سیاسه‌ت له‌کاتێکدا تۆ ده‌ته‌وێت هه‌موو که‌سێک به‌دڵی تۆ قسه‌بکات ؟. " 

هاسه‌رۆکى BDP راشیگه‌یاند که‌ له‌ شوینى پرۆژه‌ى چارسه‌رى ، حکومه‌تى AKP تا ئێستاش هه‌نگاو بۆ شه‌ڕ ده‌نێ نمونه‌ى له‌سه‌ر چه‌ولیک دا که‌ هه‌زار جاشى دیکه‌یان ئه‌رکدار کردووه‌  و وتی:"باشه‌ که‌ ئێوه‌ ئاشتیتان ده‌وێ و باسی ئاشتی و پرۆژی چاره‌سه‌ری پرسه‌که‌ ده‌که‌ن، ئه‌ی ئه‌م ئاماده‌کارییانه‌ی شه‌ڕتان له‌ چی ؟، ئه‌وه‌ نیشانى ده‌دات که‌ هێشتاش قسه‌ى ئاشتى و ، هه‌نگاوى کرده‌یى بۆ ئاشتى له‌ مێشکى دا نیه‌ ."

ده‌میرتاش ده‌رباره‌ى ئاماده‌کارى ده‌ستورى بنه‌ره‌تى نوێ بۆچونى خۆى بۆ پارته‌که‌یان ده‌ربڕى و ، وتی: "له‌ ده‌ره‌وه‌ى کۆمسیۆنێکى که‌ بۆ ئه‌و کاره‌ ئاماده‌ کراوه‌ له‌گه‌ل هیچ پارتێکى ترى سیاسى قسه‌مان نه‌کردووه‌ ،  پێشنیاره‌کانى پارته‌که‌مان بۆ ده‌ستورى بنه‌ره‌تى نوێ کرد ، هه‌موو پێشنیاره‌کانمان ئازادیخوازن ،نه‌ک ته‌نیا بۆ گه‌لى کورد ، بۆ کورد ، چه‌رکه‌ز ، تورک و ، هه‌موو گه‌لانى ترى ئه‌م وڵاته‌  ، که‌سانێکى ئه‌و پێشنیارانه‌ى ئێمه‌ ڕه‌چاو نه‌که‌ن ناتوانن ده‌ستورى نوێ داڕێژن .
____________________________________________________________________
Haserokî BiDP selahedîn demîrtaş sebaret be dîdarekanî îmrallî û giftugokanî ser babeteke qsey kird û heluyistî partekeyanî carêkî tir aşkra kird wtî :"legel hemû zulm û stemêkîş le gelî kurd , belam piştgîrî le proseke dekat û daway aştî dekat ."
Demîrtaş le kobûnewey heftaney frakisyonî partekeyan le perleman wteyekî pêşkeş kird û raygeyand ke eger deyanewê syasetmedaranî kurd bê îrade bken , ew kate nawî danusan nye , eger delên pêwîstîman be BiDP nye û wtî:" ba eweş aşkra bken, ême erênyane mamelley legell dekeyn û , le derewe piştgîrî le proseke dekeyn, nallêyn eger BiDP neçête îmralî hemû şit kotayî dêt, qonaxeke behoy îmewe bin best nebuwe , qeyranêk heye ke be zoremlêy drust krawe . "
Le berdewamî axawtnekeyda demîrtaş wtîşî:"ta êsta deyangut keşî îmralî xrap buwe , îstaş serok wezîr helldestê û dellê ke ehmed turk nyazî xoy têda, kêşeyekî hênde gring be qseyekî ke dllî ewan proseke bin best debê, dellên ba çek bê deng bbê , syaset qse bkat , aya syaset key debêt be syaset lekatêkda to detewêt hemû kesêk bedllî to qsebkat ?. " 
Haserokî BiDP raşîgeyand ke le şuynî projey çarserî , hkumetî AKP ta êstaş hengaw bo şerr denê nmuney leser çewlîk da ke hezar caşî dîkeyan erkdar kirduwe  û wtî:"başe ke êwe aştîtan dewê û basî aştî û projî çareserî pirseke deken, ey em amadekarîyaney şerrtan le çî ?, ewe nîşanî dedat ke hêştaş qsey aştî û , hengawî kirdeyî bo aştî le mêşkî da nye ."
Demîrtaş derbarey amadekarî desturî bneretî nwê boçunî xoy bo partekeyan derbrrî û , wtî: "le derewey komisyonêkî ke bo ew kare amade krawe legel hîç partêkî trî syasî qseman nekirduwe ,  pêşnyarekanî partekeman bo desturî bneretî nwê kird , hemû pêşnyarekanman azadîxwazn ,nek tenya bo gelî kurd , bo kurd , çerkez , turk û , hemû gelanî trî em wllate  , kesanêkî ew pêşnyaraney ême reçaw neken natwanin desturî nwê darrêjn .
http://www.qandilpost.com/sorani/details.aspx?id=237 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر