Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۴, سه‌شنبه

مالکی بڕیارى ده‌ستگیرکردنى ئه‌مینداری حزبوڵای عێراق ده‌رده‌کات



مالکی بڕیارى ده‌ستگیرکردنى ئه‌مینداری حزبوڵای عێراق ده‌رده‌کات
حزبوڵاى عێراقى ئاشکراى ده‌کات که‌ (سوپای گه‌ل) داده‌مه‌زرێنێ و ئه‌و هێزه‌ پشتگیرى له‌ حکومه‌ته‌که‌ى مالکى ده‌کات بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و راوه‌دونانى گروپه‌کانى قاعده‌ و به‌عسیه‌کان و مالکیش فه‌رمانى به‌ هه‌موو هێزه‌ ئه‌منیه‌کان داوه‌ که‌ بۆ ده‌ستگیرکردنى واسق به‌تات ئه‌میندارى ئه‌و حزبه‌ .
ئه‌و سوپایه‌ ناوى سوپاى موختاره‌ و دامه‌زراندانی دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ راگه‌یاندنه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌به‌کان بڵاو بویه‌وه‌ که‌ تارق هاشمى دژ به‌ حکومه‌ته‌که‌ى مالکى سوپاى عێراقى ئازاد پێک ده‌هێنێت و حزبوڵای ئیسلامى ئاماده‌باشى ده‌کات بۆ دژایه‌تیکردنى سوپاى عێراقى. به‌ پێى بڕواى حزبوڵا، گروپى قاعده‌ له‌ پشت خۆپیشانده‌رانى سوننه‌ مه‌زهه‌به‌کانه‌ .
لاى خۆیه‌وه‌ واسق به‌تات، ئه‌میندارى گشتى حزبوڵاى راپه‌ڕینى ئیسلامى له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا ئاشکرای ده‌کات که‌ سوپاى موختار ده‌بێته‌ پاڵپشتى حکومه‌تى عێراق بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و راوه‌دونانى گروپه‌ تیرۆریسته‌کانی قاعده‌. به‌تات روونى کرده‌وه‌ که‌ سوپاکه‌ى به‌ هیچ جۆریک دژى خۆپێشانده‌ران نین، به‌ڵام دژى ئه‌و لایه‌نانه‌ن که‌ هاوکارى خۆپێشانده‌ران ده‌که‌ن بۆ تێکدانى عێراق.
پێشتریش حزبوڵاى رابونى ئیسلامى، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان له‌ به‌عسیه‌کان کردووه‌ ئه‌گه‌ر یاساى لێپرسینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رى هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و ماده‌ى چوار نه‌مێنێت ئه‌مان به‌عس له‌ عێراق ته‌واو ده‌که‌ن. حزبوڵا رونى کرده‌وه‌ که‌ حزبه‌که‌یان چاوه‌ڕوانى گڵۆپى سه‌وز له‌ حکومه‌ت ناکات. چونکه‌ پێى وایه‌ ئه‌و هێزه‌ هاوشێوه‌ى هێزى عه‌شایه‌رین که‌ توانى بریتانیا رزگار بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تى عێراقى بۆ (مه‌داپرێس) ئاشکرای کرد که‌ نورى مالکى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانى به‌ هه‌موو هێزه‌ ئه‌منیه‌کان داوه‌ که‌ به‌ ده‌ستگیرکردنى واسق به‌تات ئه‌میندارى حزبوڵای راپه‌ڕینى ئیسلامى. پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک، هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ واسق به‌تات کردووه‌ که‌ فیتنه‌ له‌ نێوان سوننه‌ و شیعه‌دا دروست نه‌کات، به‌ڵام به‌تات سوره‌ له‌سه‌ر پێکهێنانى سوپاى موختار.
له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ لیستى عێراقیه‌ ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه‌ که‌ مالکى له‌ پشت پێکهێنانى هێزى شیعه‌ى عه‌شایه‌ره‌ دژ به‌ سوننه‌کان. حزبى ناوبراو ئاشکراى ده‌کات که‌ حزبه‌که‌یان له‌ ساڵى 2011دا مۆشه‌کى ئاراسته‌ى میناى موبارکى کوێتى کردووه‌ به‌ ناوى فرسان ده‌وله‌ت قانون که‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تى یاسایه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تى نورى مالکى. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ حزبوڵاى عێراقى له‌ ساڵى 2006 راهێنانیان پێ کراوه‌ له‌ لایه‌ن حه‌رس سه‌ورى ئێرانى.
firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر