هێمن سه‌یدێ باس له ناکۆکی رێکخراوه‌یی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌نجامی ره‌خنه گرتن له سه‌رکرده‌کان وسەرکردەکانی کورد بێرۆکی دیکتاتۆرێت
وه‌کو باس ده‌کرێت یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که بوه‌ته هۆێ گرفت درووستکردن له ناو پارت و رێکخراوه رامیاریه‌کاندا، گازنده له سه‌رکرده‌کانه به هۆێ تاکره‌ویان وه یاخود ده‌سه‌ڵاتی بێ چه‌ند و چوون و تۆتالیتاره‌یان.
هێمن سه‌یدێ لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له / رادێوێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆتا چه‌ند ئه‌و جۆره بۆچوونه سه‌رکرده‌کانی کوردیش ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت " به داخه‌وه زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد شاملی ئه‌و ره‌خنه‌یه ده‌بن وه من ئه‌و ره‌خنه‌یه هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا بۆ کورد و بۆ سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌کانی کوردستان نابینم. کاک هێمن هه‌ر وا باس له چوار هۆکار ده‌کات یه‌کم زۆربه‌ێ زۆری حیزبه کوردیه‌کان به‌و فۆرمه مۆدیرنه‌ی حیزبایه‌تیه که باسی ده‌که‌ێن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردا سه‌ریان هه‌ڵداوه که دوخی تاێبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م وا بوو که پیویست بوو سه‌رکرده‌کان ده‌ورێکی زیاتر له ووته بێژ بگێڕن، سینترالیزمی ئه‌و کاته‌ی حیزبه‌کان کوردستان و حیزبه کوردیه‌کانیشی گرتبوه‌وه، هۆکارێکی تر پێکهاته‌ی که‌لتوریمان، هۆکاری سیه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ل و مه‌رجی تاێبه‌تی کورد و دۆخه‌که‌ی وه ئاخرین خاڵ ده‌وری تاکه که‌سه".
http://www.dengiamerika.com/content/article/1603181.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر