له سویسرا مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ( ساکینه، فیدان و له‌یلا ) سازکرا
له شارى سالترونى سویسرا مه‌راسیمێکی تایبه‌ت بۆ چله‌ی ماته‌مینى شۆڕشگێڕ و سیاسه‌تمه‌دارانى کورد ( ساکینه جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان ) رێکخرا .
له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ى کلتووری کوردان له شارى سالترونى سویسرا مه‌راسیمێکی تایبه‌ت بۆ چله‌ی ماته‌مینى شۆڕشگێڕ و سیاسه‌تمه‌دارانى کورد ( ساکینه جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان ) به به‌شداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و شاره و ژماره‌یه‌ک له دۆستانی کورد رێکخرا .
دوای خوله‌کێک رێزلێنان مه‌راسیمه‌که به وته‌ی سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى ژنانى کورد ی ئه‌و شاره ( نوراى دهمیرجى ) ده‌ستی پێ‌کرد. دهمیرجى جارێکی تر کۆمه‌ڵکوژی پاریس و گه‌له‌کۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی 15ی شوباتی شه‌رمه‌زار کرد و ئاماژه‌ى به‌وه کرد که پێویسته به زووترین کات بکوژانى هه‌ر سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد ئاشکرا بکرێن و راده‌ستی دادگا بکرێن و هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که تا ئه‌و داوایه‌یان جێبه‌جێ نه‌کرێت، پیلانگێڕی دژی سیاسه‌تمه‌داران و هه‌ڕه‌شه‌ی دژی گه‌لی کورد به‌رده‌وام ده‌بێت .
دهمیرجى وتى: " سه‌رباری هه‌موو هێرشه‌کانی دژی گه‌لی کورد و به‌تایبه‌تیش دژی سیاسه‌تمه‌داران و نوێنه‌رانی گه‌لی کورد، گه‌له‌که‌مان به به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی خۆی توانیویه‌تی وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌کانیان بداته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز و هه‌رگیز ئه‌و هێزه پیلانگێڕانه ناتوانن بێ هێزمان بکه‌ن " و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که تاکو ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه ئاشکرا نه‌بێت، ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێک به‌رده‌وام ده‌بن له‌چالاکى جۆراوجۆر .
دوای پێشکه‌شکردنی چه‌ند وتارێکی تر، سینه‌فزیۆنێکی تایبه‌ت و تۆماری وته‌کانى هه‌رسێ ژنه سیاسه‌تمه‌دارى کورد له‌کات و شوێنی جیاجیادا، نمایش کرا.
مه‌راسیمه‌که پاش ته‌واوبوونى سینهفزیۆنهکه به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی "بژى سه‌رۆک ئاپۆ ــ شه‌هید نامرن " کۆتایى هات.
http://so.firatajans.com/news/jn-w-jyn/lh-swysr-mh-rsymy-chlh-y-mth-myny-skhynh-fydn-w-lh-yl-szkhr.htm
-----------------
-----------------
چه‌کدارانی ئێران له سنووری سه‌رده‌شت کاسبکارێکیان به‌سه‌ختی
بریندارکرد
ه‌درێژه‌ی هێرش و په‌لاماره‌کانی چه‌کدارانی رژێمی ئێران‌دا بۆ سه‌ر کاسبکارانی کورد له سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان، کاسبکارێک به‌سه‌ختی برینداربوو و ده‌یان وڵاخی بارهه‌ڵگریش له‌ناوبران .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناوچه‌که‌وه ده‌ستکه‌وتوون، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک کاسبکاری کورد ده‌که‌ونه بۆسه‌ی چه‌کدارانی رژێمه‌وه و له ئه‌نجامدا کاسبکارێک به ناوی ( ئیبراهیم کاداڵ )ی ته‌مه‌ن (32) ساڵ به سه‌ختی بریندار ده‌کرێت .
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا که برینداره‌که له ژێر چاودێری هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران‌دا ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت .
هاوکات هه‌ر له‌و هێرشه‌دا زیاتر له (15) وڵاخی بارهه‌ڵگری کاسبکاران له‌ناو ده‌برێن و باره‌کانیشیان ده‌سووتێنرێن .
------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر