Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۷, جمعه

دوو گه‌نجی کورد له‌ژێر داری چه‌کدارانی ئێراندا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن


دوو گه‌نجی کورد له‌ژێر داری چه‌کدارانی ئێراندا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
گه‌نجێکی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانی له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ى چه‌کدارانى رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا گیانى له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها گه‌نجێکی تری خه‌ڵکی شاری بۆکان به‌ شێوه‌یه‌کى گووماناوى له‌ زیندانێکی تاراندا گیانی له‌ده‌ستدا .


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستکه‌وتوون گه‌نجێکی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان به‌ ناوى ( عیسا غۆلام وه‌یسی ) ته‌مه‌ن (25) سال و خه‌لکى گوندى بێسارانى ناوچه‌ى ژاوه‌رۆ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رژێمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت، دوێنێ ته‌رمه‌که‌ی له‌ لاکۆڵانێکی نزیکی ماڵی خۆیان دۆزرایه‌وه‌ . 
بانگه‌شه‌ کرا که‌ رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ره‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام چه‌کدارانی رژێم تاوانه‌کانیان خستۆته‌ ملی  عیسا و ئه‌ویان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌، هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا  که‌ شوێنی ئه‌شکه‌نجه‌ و لێدانێکی زۆر به‌ ته‌رمه‌که‌یه‌وه‌ دیاربووه‌، دوای لێکۆڵینه‌وه‌ ئاشکرابووه‌ که‌ به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی هه‌ناوه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ . 
هه‌رچه‌نده‌ که‌سوکاره‌که‌ی هه‌وڵى به‌دواداچوونى هۆکارى کوشتنی عیسایان دا، به‌ڵام دواتر رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ کراونه‌ته‌وه‌ . 
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند که‌ گه‌نجێکی خه‌ڵکی شاری بۆکان به‌ناوی ( هاشم پینه‌چى ) ماوه‌ى مانگێک پێش ئێستا له‌ تاران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستبه‌‌سه‌ر کرابوو و دواى ماوه‌یه‌ک له‌ ناو زینداندا به‌ شێوه‌یه‌کى گوماناوى گیانى له‌ ده‌ستداوه‌ .
ته‌رمى هاشم پینه‌چى سه‌رله‌به‌یانى 10ی شوبات له‌ گۆڕستانى جامه‌رد به‌خاک سپێردرا . 
تا ئێستاش هۆکاری کوژرانی هاشم پینه‌چی کاسبکاری خه‌ڵی شاری بۆکان ئاشکرا نه‌بووه‌ . 
http://so.firatajans.com
------------------
باکوری کوردستان له‌ ئاماده‌کاری چالاکی به‌رفراواندایه‌
له‌ 14 هه‌مین ساڵڕۆژی گه‌له‌کۆمه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیدا بێ ده‌نگی باڵی به‌سه‌ر باکوری کوردستاندا کێشاوه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ هیچ یه‌کێک له‌ پارێزگا و شار و شارۆچکه‌کانی سه‌رتاسه‌ری باکوری کوردستان دوکان و بازاڕ نه‌کرانه‌وه‌ و خوێندنگاکان بایکۆت کران و ئۆتۆمبێله‌کان راگیران . 
له‌ شاره‌کانی ئامه‌د، مێردین، رۆحا، ئێلیح، شڕناخ، وان، جوله‌مێرگ، ئاگری، موش، قه‌رس، ئیدر و چه‌ندین پارێزگا و ناوچه‌ی باکوری کوردستان جگه‌ له‌ فڕن و ده‌رمانخانه‌کان، هیچ یه‌کێک له‌ دوکان و بازاڕه‌کانی ناوچه‌کان ده‌رگایان نه‌کرده‌وه‌، خوێندنگاکان بایکۆت کران و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌ فه‌رمییه‌کان نه‌چوونه‌ سه‌ر کاره‌کانیان، له‌ هه‌رێمی سه‌رحه‌دیش قوماشی ره‌ش به‌سه‌ر ماڵ و ناوه‌نده‌کانی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کاندا هه‌ڵواسراون و له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌دا ئاماده‌کاری بۆ ئه‌و چالاکییانه‌ ده‌کرێت که‌ له‌ نیوه‌ڕۆدا ده‌ستپێده‌که‌ن . 
هاوکات له‌ شاری ئامه‌د له‌سه‌ر بانگه‌وازی BDP خه‌ڵک به‌رگی سوری ره‌مزی به‌رخۆدان پۆشراوه‌ و ئاماده‌کاری خۆپیشاندانێکی مه‌زن ده‌کرێت . به‌ڵام له‌ ئێستادا بێده‌نگی باڵاداره‌ . له‌ شارۆچکه‌ی ئه‌رغه‌نی سه‌ر به‌ شاری ئامه‌د له‌ کاتژمێر 13.00 به‌کاتی ئامه‌د ده‌ست به‌ خۆپیشاندان ده‌کرێت . 
له‌ شاری بیسمیل دوای نوێژی هه‌ینی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌ خۆپیشاندان ده‌کرێت و پاشان لێدوانێکی رۆژنامه‌نووسی ده‌درێت ، له‌ سیلڤانیش ئاماده‌کاری خۆپیشاندان ته‌واوبووه‌ . هه‌روه‌ها له‌ شارۆچکه‌ی دیجله‌ش جه‌ماوه‌ر له‌ گۆڕه‌پانی چه‌شمه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن . 
له‌مێردین وه‌کو هه‌موو ناوچه‌کانی تر خوێندکاران نه‌چوونه‌وه‌ خوێندنگاکان و جگه‌ له‌ناوه‌ندی شاره‌که‌، له‌ شارۆچکه‌ی نسێبین، دێرک، قزڵته‌په‌، مازی داغی سه‌ر به‌ مێردین قوماشی ره‌ش به‌ زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌کاندا هه‌ڵوسراوه‌ و ئاماده‌کاری رێپێوان و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ ئارادایه‌ . 
هاوکات له‌ناوه‌ندی شاری شڕناخ و ناوچه‌کانی سلۆپی، جیزره‌، ئیدیل ی سه‌ر به‌ شڕناخ به‌ سه‌دان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له‌سه‌ر کوچه‌ و کۆڵانه‌کان راگیراون و ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیس له‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کانی ناوچه‌کاندا جێگیرکراون . 
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌ شاری ئێلیح و رۆحا جگه‌ له‌ فڕن و ده‌رمانخانه‌کان درگای کراوه‌ی بازاڕ و دووکانی تر به‌دی نه‌کرا، له‌ هه‌ردوو شاره‌که‌ و چه‌ندین ناوچه‌یان ئاماده‌کاری چالاکی جیاجیا له‌ ئارادایه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ چالاکییه‌کان بکرێن . 

له‌ شاری وان و ناوچه‌کانی باشقه‌له‌ و ئۆزاڵپ و به‌تایبه‌تیش له‌ ناوه‌ندی شاری وان دا پۆلیسه‌کانی تورک به‌ بڵندگۆ بانگه‌وازییان له‌ خه‌ڵک ده‌کرد که‌ دووکانه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌ و بچنه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان .
هه‌روه‌ها له‌ جوله‌مێرگ و ناوچه‌کانی گه‌ڤه‌ر، چه‌لێ، شه‌مزینانیش هیچ خوێندکارێک نه‌چوونه‌وه‌ بۆ خوێندنگا، دووکان و بازاڕ نه‌کرانه‌وه‌. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی جوله‌مێرگ ده‌ست به‌ چالاکی جیاجیا بکرێت . 
له‌ ناوه‌ندی شاری ئاگری و ناوچه‌کانی بایه‌زید، دیادین قوماشی ره‌ش به‌ زۆربه‌ی شوێنه‌ فه‌رمییه‌کانی حکومه‌ت به‌تایبه‌تی به‌ شوێنه‌کانی تری ناوچه‌که‌دا هه‌ڵواسراون . 
له‌شاری موش له‌ ناوچه‌کانی مازگرد، وارتۆ ده‌یان یه‌کینه‌ی پۆلیس و تیمی تایبه‌ت جێگیرکراون. 
له‌ قه‌رس و شارۆچکه‌ی کاغزمان و دیگۆر جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر بانگه‌وازی BDP قوماشی ره‌شیان به‌ ده‌رگا و دیوار و شوێنه‌ به‌رچاوه‌کانی ماڵه‌کانیاندا هه‌ڵواسیوه‌ و هاوکات زانرا ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیس له‌ ناوچه‌که‌دا جێگیر کراون . هه‌روه‌ها له‌ شاری ئیدر و ناوچه‌کانی بایه‌زید، خه‌ڵفه‌لیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاماده‌کاری ئه‌نجامدانی چالاکی پرۆتێستۆکردنی گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 15ی شوبات به‌ره‌و کۆتا چووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ کاتژمێر 14.00 به‌دوا چالاکییه‌کان ده‌ست پێ بکه‌ن. 

--------------
له‌سه‌رێکانی مانگی سوور هاوکاری به‌سه‌ر هه‌له‌سه‌رێکانی مانگی سوور هاوکاری به‌سه‌ر هه‌زار ماڵدا بڵاو کرده‌وه‌زار ماڵدا بڵاو کرده‌وه‌
مانگی سووری کورد له‌شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان ، ئه‌و هاوکاریانه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش کرد که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئابووری ده‌سته‌ی باڵای کورد و گه‌لی باکووری کوردستانه‌وه‌ کۆکرابوونه‌وه‌ .
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامی مانگی سووری کورد ( د.جوان مسته‌فا ) رایگه‌یاند که‌ ئه‌وان ئه‌و هاوکاریانه‌ی له‌ لایه‌ن گه‌لی باکووری کوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری ئابووری ده‌سته‌ی باڵای کورده‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌، به‌گوێره‌ی ئاستی پێویستی به‌سه‌ر دانیشتوانی شاره‌که‌دا دابه‌ش ده‌که‌ن .
د. جوان وتی: "به‌هۆی هێرشی گرووپه‌ چه‌ته‌ و هێزه‌کانی رژێمی به‌عسه‌وه‌، سه‌رێکانی وێران و خاپوور کراوه‌ و هیچ ئازووقه‌و پێداویستیه‌کی مرۆیی نه‌ماوه‌، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش مانگی سووری کورد به‌هه‌موو هێز و توانایه‌وه‌ هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لا ده‌دات هاوکاری پێویست بگه‌یه‌نێته‌ ده‌ستی هاووڵاتیان".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر