Pages

۱۳۹۱ اسفند ۹, چهارشنبه

پارتی کرێکارانی کوردستان، کە هیواو ئومێدی ملوێنها کوردە، دەبێ وشیار بێت کە لە پەنا ئاشتی دا، بە پلانێکی چەپەڵی تر، یان گەلەکۆمی نێودەوڵەتی تر ترۆرو کۆمەڵکوژمان نەکەن.


پارتی کرێکارانی کوردستان، کە هیواو ئومێدی ملوێنها کوردە، دەبێ وشیار بێت کە لە پەنا ئاشتی دا، بە پلانێکی چەپەڵی تر، یان گەلەکۆمی نێودەوڵەتی تر ترۆرو کۆمەڵکوژمان نەکەن.
‎رەحمەت قەلەرەشی‎



‌داگیرکەران هەرگیز ئاشتی ناناسن، بە تایبەتی تورکیە کە من وەک خۆم هەرگیز بە ئاشتی تورک باوەر ناکەم.
‌پکک دەبێ پێگەی خۆی قایمتر و بە هێزتر کات، وە هەوڵی بەهێزکردنی خۆی لە بواری نیزامی و سیاسیەوە زیاتر بدات چۆن بەو پێیەی تورکیە هێرشەکانی زیاتر دەکات مەسەلەی ئاشتی، بۆ ئومێد پێبون نیە.
‌دیارە ئێستا تورکەکان وەزحیان باش نیە، لە نێوان ئەو ئاڵ و گۆڕانەی لە ناوچە دا پێکدێن، تورکیە خۆی کۆکردۆتەوەو زۆر بە وشیاری شەقاو هەڵدێنن، بۆیە تورکیە کە باسی ئاشتی دەکات، تەنیا دیهەوێت خۆی لەو بەسەرهاتانەی ناوچە بپارێزێت و خۆی لە هەر سەرهەڵدانێک یان گۆڕانێک دور بگرێت، ئەگینا ئاشتی و تورکیان نەگوتوەو جێگای باوەڕ نیە.
‌لە هەمان کاتدا پرۆسەی ئاشتی لە نێوان کورد و تورک لە ئارادایە، و هەوڵی ئاشتی وەگەڕ خراون، هێرشی فرۆکەکان بۆ سەر قەندیل زیاتر بون و بەردەوام بۆمباران لە سەر قەندیل و باشوری کوردستان هەیە.
‌هەر وەک ئاگادارین، لەو پەنایەش دا تیرۆری پاریس بەڕێوەبرا.
‌دەی باشە با وا فەرز بکەین، کە دەوڵەتی ئەردوغان ئاگای لە تیرۆری پایس نەبوە، بەڵکو ئاژاوەگێڕان یان تورکە فاشیستەکان ئەو تیرۆرەیان کردوە بۆ لە بار بردنی ئاشتی، ئەی خۆ ئەردوغان ئێستا ئاگای لە بۆمبارانی قەندیل هەیەو بە ئاشکرا دەیکا،کە وا بێت پرۆسەی ئاشتی پلانێکەو مەترسی بۆ سەر کورد زیاترە لە چارەسەری.
‌من پێم وایە پارتی کرێکارانی کوردستان هەرگیز و بە هیچ شێوەیێک چەک دانانێت، دەبێ واش بێت، بەڵکو خۆی ئامادە بکات و گەورەترین هێزی نیزامی پێکبێنیت، چۆن ئەوڕۆ هیچ وەڵاتێک ڕوحمی نیە وە حیساب بۆ مرۆڤایەتی ناکات، بەڵکو حیساب بۆ بە هێزی دەکرێ، قودرەت دەور دەبینیت.
‌بەڕاستی پکک لەڕوی هێزەوە بەهێزەو، وشیاری سیاسیشی هەیە، گەلی کوردیشی لە پشتە، بە ملوێنها کەس ئامادەی خزمەت کردن بە گەلی کوردو ڕێبازی ئەو پارتەیە، بۆیێش هیوادارین بیر لە بەهێزبونی زیاتر و خۆی ئامادە بۆ بەهارێکی تازە، .
‌سەرکەوتن بۆ گەلی کورد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر