Pages

۱۳۹۱ اسفند ۱۱, جمعه

له‌ ماوی دو هه‌فته‌ی رابردودا دو ژن له‌ هه‌ورامان به‌ هۆکارگه‌لێکی جیاواز کوژراون





له‌ ماوی دو هه‌فته‌ی رابردودا دو ژن له‌ هه‌ورامان به‌ هۆکارگه‌لێکی جیاواز کوژراون

زوڵم و نابه‌رابه‌ری ، کوشتن و ده‌سدرێژی کردن دژی ژنان له‌ کوردستان به‌رده‌وامه‌ و سیستمی داگیرکه‌ری به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ک په‌ره‌ به‌و نابه‌رابه‌ریانه‌ ده‌دات ، هه‌ر له‌و باره‌وه‌ و به‌ پێی هه‌واڵێک که‌ به‌ ده‌ستی ژنانی ئازه‌رمێهری کوردستان گه‌یشتوه‌ ،ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ له‌مه‌و پێش کچێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵان به‌ ناوی شادیه‌ باسامی له‌ گوندی بێساران سه‌ر به‌ هه‌ورامانی ژاوه‌رۆ به‌ هۆی ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ن کارمه‌ندێکی سپای ئه‌و گونده‌ به‌ ناوی جه‌مشید چاوشی سه‌ربه‌ ئیتلاعاتی سپای سه‌وڵاواوه‌ ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌کرێته‌ سه‌ر، ئاگر له‌ 

جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات.




جێی وتنه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی سپا بوه‌ ئه‌م کاره‌ساته‌ تا ئێستا به‌ نهێنی ماوه‌ته‌وه‌ .
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ژنێک له‌ گوندی ژان سه‌ربه‌ هه‌ورامانی ژاوه‌رۆ به‌ ناوی لاولاو سادقی له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ و له‌ پێش منداڵه‌کانیدا ده‌درێته‌ به‌ر چه‌قۆ له‌ ئاکامدا گیانی له‌ ده‌ست ده‌دا.
-------------------------------------

ئەحمەد تورک، چەک داماڵین هەر وا ئاسان نیە، بەڵکو لە قۆناغی کۆتایی چارەسەری دا بیری لێدەکینەوە.

‌هەروەها، دەبێ مافی گەلی کورد بە تەواوی بدرێت، و دڵنیا بین کە دەوڵەت تەواوی مافەکانی گەلی کوردی خستۆتە بواری کرداری و عەمەلیەوە، بۆیە چەک دانان بە نیشانەی ئاشتی نایێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر