حاجی ئه‌حمه‌دی : کاتی ئه‌وه هاتووه کورد چاره‌نوسی خۆی ده‌ستنیشان بکات
سه‌رۆکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان عه‌بدولره‌حمانی حاجى ئه‌حمه‌دى به لێدوانێکى نووسراو، پیلانگێرى 15ی شوباتى به تووندى شه‌رمه‌زار کرد و ناوبراو ئه‌و پیلانگێرییهى له دژى ئایینده و هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کورد ناودێر کرد .
سه‌رۆکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان PJAK عه‌بدولڕه‌حمان حاجى ئه‌حمه‌دى له لێدوانه‌که‌ى دا 15 شوبات وه‌کوو ڕۆژێکى ڕه‌ش له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا ناودێر ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:" هێزه هژمونیکهکانى جیهان و داگیرکه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن، وڵاتى ئێمه به به‌رده‌وامى داگیرکراو بێ و درێژه به هه‌موو جۆره کۆیلایه‌تییه‌کی گه‌لى کوردستان بده‌ن ."
سه‌رۆکى PJAK له لێدوانه‌که‌ى دا ئاماژه به هه‌وڵه‌کانى پیلانگێران و به‌رخۆدانى ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێ:" هه‌رچه‌ند ئامانجى هێزه جیهانیهکان و داگیرکه‌ران له‌و پیلانگێرییه، درێژه‌دان بوو به سیسته‌مى نکۆڵى و قڕکردنی گه‌لى کورد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئاکامى پیلانه‌کانیان، ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشتر نه‌مامى شۆرشى له چیاکانى کوردستان چاندبوو و نه‌ریتى به‌رخۆدان و تێکۆشانى مێژووى کوردانى زیندوو کردبووه‌وه.
ئیدى سه‌رجه‌م هێزه جیهانییه‌کان و داگیرکه‌رانى کوردستان ناچارن داواکارییه ڕه‌واکانى گه‌لى کورد له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان وه‌کوو ژیانێکى ئازاد، دادپه‌روه‌رانه و یه‌کسان له‌گه‌ڵ گه‌لانى فارس، تورک و عه‌ره‌ب په‌سه‌ند بکه‌ن. ئیدى کاتى ئه‌وه هاتووه که گه‌لى کورد چاره‌نووسى خۆى ده‌ستنیشان بکات ."
سه‌رۆکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان عه‌بدوڵره‌حمان حاجى ئه‌حمه‌دى له به‌رده‌وامى لێدوانه‌که‌ى دا ده‌ڵێت :" ڕێبه‌ر ئاپۆ به ئافراندنى ئایدیۆلۆژى و فه‌لسه‌فه‌یه‌کى نوێ و مرۆڤانه، گه‌لى کورد له له‌ناوچوون ڕزگار کرد. له کاتێک دا هێرشێکى به‌رفراوان کرابووه سه‌ر کلتوورى کوردان، به‌ڵام کلتوورى به‌رخۆدان و تێکۆشانى گه‌لى کوردى زیندوو کرده‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى تێکۆشانى جهوانانى ئاپۆچى له کوردستان، ترس له داگیرکه‌ران کۆتایى پێهات. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى گه‌لى کورد ئه‌و جاره به پێچه‌وانه‌وه داگیرکه‌رانى کوردستان ترس دایگرتن ."
حاجى ئه‌حمه‌دى له لێدوانه‌که‌ى ئاماژه به فه‌لسه‌فه و ڕامانى ئۆجالان ده‌کات و ده‌ستنیشانى ده‌کات که فه‌لسه‌فه‌ى ڕێبه‌رى گه‌لى عه‌بدوڵڵا ئۆجالان سنووره دهسکردهکانى داگیرکه‌رانى تێپه‌راند و له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستانى گرته‌وه. ئێستا وه‌کوو جه‌سته‌یه‌کى تێکۆشانى ئازادى له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان په‌ره به گه‌لى کورد ده‌دات .
عه‌بدولڕه‌حمان حاجى ئه‌حمه‌دى له کۆتایى لێدوانه‌که‌ى دا بانگێکى به‌و شێوه‌یه ده‌کات: " له 14هه‌مین ساڵرۆژى پیلانگێرى نێوده‌وڵه‌تى له دژى گه‌لى کورد و ڕێبه‌ره‌که‌یان، ده‌بێ گه‌له‌که‌مان له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان به تووندترین شێوه پیلانگێرى شه‌رمه‌زار بکات و کوردستانیان نیشته‌جێ له وڵاتانى ئه‌وروپایى به به‌شداریان کردنیان له خۆپیشاندانى شارى ستراسبوورگ، بێندهگى نێونه‌ته‌وه‌یى که وه‌کوو په‌ڵه‌یه‌کى ڕه‌ش به نێو چاوانى وڵاتانى ئوروپا، وڵاته دیموکراتییه‌کان شه‌رمه‌زار بکه‌ن. له‌م رۆژه‌دا ده‌بێ ئێمه وه‌کوو گه‌لى کورد به به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى تێکۆشان، ئازادى ڕێبه‌رمان مسۆگه‌ر بکه‌ین و به‌و شێوه‌یه پیلانگێرى نێوده‌وڵه‌تى به ته‌واوى پووچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه. "
----------------
قه‌ندیل به خۆپیشاندان گه‌له‌کۆمه‌ى نێو ده‌وڵه‌تی (15)ى شوبات شه‌رمه‌زار کرا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر