Pages

۱۳۹۱ بهمن ۲۸, شنبه

KNK : پیلانگێڕیى چه‌په‌ڵى 15 شوبات، دووڕوویى زلهێزه‌کانى جیهان و ملهوڕى داگیرکه‌رانى کوردستانه‌


KNK : پیلانگێڕیى چه‌په‌ڵى 15 شوبات، دووڕوویى زلهێزه‌کانى جیهان و ملهوڕى داگیرکه‌رانى کوردستانه‌
کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان له‌ (14)یه‌مین ساڵیادى پیلانگێرى (15)ى شوبات رایده‌گه‌یه‌نێت :" داواکارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هانده‌ر بۆ گشت لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی سه‌رتاسه‌رى کوردستان که‌ هه‌نگاوى جدى و به‌ کرده‌وه‌ بنێن بۆ گرێدانى کۆنفرانسێکى نه‌ته‌وه‌یى و کوردستانى سه‌رتاسه‌رى له‌ پێناو پێکهێنانى ده‌مه‌زراوه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى کورد، که‌ ئه‌گه‌ر کورد به‌ یه‌کێتى و یه‌کڕیزى مه‌رجه‌ع و دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌وه‌یى خۆى هه‌بێت ئیدى ده‌وڵه‌تانیش جه‌ساره‌ت ناکه‌ن به‌شدارى پیلانگێرى وه‌ک 15 شوبات بکه‌ن. " 


له‌لێدوانه‌که‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان KNK دا هاتووه‌ :" چوارده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند په‌ڵه‌هه‌ورێکى چڵکن ویستیان بریسکه‌ و دره‌وشاوه‌یى ئه‌ستێره‌ی مرۆڤێکى مه‌زن داپۆشن... ویستیان رێڕه‌وى دیجله‌ و فورات پێچه‌وانه‌ بکه‌نه‌وه‌... ویستیان به‌ هه‌موو ملهوڕى خۆیان به‌ گرتنى مرۆڤێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێده‌نگ بکه‌ن، به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ى که‌ ده‌ستگیریان کردووه‌ ته‌نیا مرۆڤێک نیه‌، ئه‌وه‌ سومبولى نه‌ته‌وه‌یى و مرۆڤدۆستى و ئازادى و دادپه‌روه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کى هه‌ره‌ دێرینى جیهانه‌، ئه‌وه‌ ئاوێنه‌ى رۆحى په‌نجا ملیۆن مرۆڤى کوردی نیشتیمان داگیر کراوه‌ ، ئه‌وه‌ ئاپۆیه‌، ئاپۆ ! "

KNK ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ چوارده‌ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر له‌ پیلانگێڕییه‌کى چه‌په‌ڵى تورکیا به‌ هاوکارى ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌کانی جیهان ئۆجه‌لان له‌ وڵاتى کینیا ده‌ستگیر کرا و ئه‌م رووداوه‌ هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان و ناوچه‌که‌ و جیهانى هه‌ژاند و ده‌ڵێت :"ئه‌م کرده‌وه‌ پۆلیسى و موخابه‌راتیه‌ سه‌لماندى که‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌کانى جیهان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان چه‌نده‌ دوو ڕوون به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی، چه‌نده‌ دوو ڕوون به‌رامبه‌ر قسه‌و و دروشمه‌ بریقه‌داره‌کانى خۆیان ، چه‌نده‌ دوو ڕوون به‌رامبه‌ر یاسا، چه‌نده‌ دوو ڕوون به‌رامبه‌ر دیموکراتیه‌ت و مافى مرۆڤ و مافى گه‌لان، ئه‌م رووداوه‌ تراژیدیایه‌ سه‌لماندی، که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا و داگیرکه‌رانى کوردستان چه‌نده‌ ملهوڕن به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کى دێرین و ئاشتیخواز و واز له‌ سیاسه‌تى قڕکردن و نکۆڵیکردن ناهێنن.. "
KNK ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پیلانگێڕان به‌هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ خواستی ئازادی گه‌لی کورد سه‌رکوت بکه‌ن و ده‌ڵێت :"وایانزانى ئیتر سه‌نگه‌ره‌کانى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتى چۆڵ ده‌بن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر چۆڵ نه‌بوون، به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌ى کورد جگه‌ له‌ خه‌باتى شۆڕشگێڕى به‌ جۆره‌ها شێوازى دبلۆماسى و مه‌ده‌نى سه‌نگه‌ر و گۆڕه‌پانى خه‌باتى به‌رفراوانتر کرد ."
له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌دا KNK داوا ده‌کات که‌ له‌پێناو پێکهێنانی یه‌کڕی زی پته‌وکردنی ریزی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێویست به‌ کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌ڵێت:" ئێمه‌ له‌ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (K.N.K) له‌م یاده‌وه‌ریه‌ تراژیدییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌مان به‌ توندى ئه‌م پیلانگێڕییه‌ ریسوا ده‌که‌ین و داواکارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هانده‌ر بۆ گشت لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی سه‌رتاسه‌رى کوردستان که‌ هه‌نگاوى جدى و به‌ کرده‌وه‌ بنێن بۆ گرێدانى کۆنفرانسێکى نه‌ته‌وه‌یى و کوردستانى سه‌رتاسه‌رى له‌ پێناو پێکهێنانى ده‌مه‌زراوه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى کورد، که‌ ئه‌گه‌ر کورد به‌ یه‌کێتى و یه‌کڕیزى مه‌رجه‌ع و دامه‌زراوه‌ى نه‌ته‌وه‌یى خۆى هه‌بێت ئیدى ده‌وڵه‌تانیش جه‌ساره‌ت ناکه‌ن به‌شدارى پیلانگێرى وه‌ک 15 شوبات بکه‌ن. "
firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر