Pages

۱۳۹۲ فروردین ۱, پنجشنبه

رژێمی ئێران له‌شاری ره‌به‌ت هێرشی سه‌ر دانیشتوانی شاره‌که‌یان کرد




رژێمی ئێران له‌شاری ره‌به‌ت هێرشی سه‌ر دانیشتوانی شاره‌که‌یان کرد

به‌پێ‌ زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان که‌وتووه‌، هێزه‌کانی ئه‌منی رژێمی ئێران به‌هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ‌ و رێگرتن له‌ پیرۆزبایی نه‌ورۆز شه‌وی رابردوو هێرشی سه‌ر خه‌ڵکی شاری ( ره‌به‌ت )یان کرد .

هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی رژێمی ئێران پێشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره‌ مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان له‌شاری ( ره‌به‌ت ) قه‌ده‌غه‌ راگه‌یاندبوو و خه‌ڵکی شاره‌که‌یان هۆشیار  کردبووه‌ که‌ له‌ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رجۆره‌ مه‌راسمێک به‌توندی به‌ڕه‌نگاریان ده‌بنه‌وه‌ .
به‌پێ‌ زانیاریانه‌ی به‌ ده‌ستخراوه‌ دوێنێ‌ مه‌یدانی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌شاری ( ره‌به‌ت ) له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ئێرانه‌وه‌ به‌توندی گه‌مارۆ درابوو و هێزێکی زۆری چه‌کدار رژابوونه‌ مه‌یدانه‌که‌و رێگایان له‌خه‌ڵکی شاره‌که‌ گرت که‌ ده‌ربازی مه‌یدانی پیرۆزبایی نه‌ورۆز ببن . 
جه‌ماوه‌ری شاره‌که‌ پاش ئه‌و رووداوه‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شاره‌که‌ و ئاگری نه‌ورۆزیان له‌ناو شه‌ردا هه‌ڵکرد و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر رژێم ده‌ربڕی . شایانی باسه‌ زیاتر له‌ ( 4 ) هه‌زار هاوڵاتی شاره‌که‌ دوێنێ‌ رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و به‌ڕه‌نگاری هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بوونه‌وه‌ و له‌ناو ئاڵۆزی و پێکدادان نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد .
راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ هێزه‌کانی رژێم چه‌ندین که‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌ و بۆ جێگایه‌کی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌ و له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵک ژماره‌یه‌کی زۆر بریندار کراون .
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر