رژێمی ئێران له‌شاری ره‌به‌ت هێرشی سه‌ر دانیشتوانی شاره‌که‌یان کرد
به‌پێ زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان که‌وتووه، هێزه‌کانی ئه‌منی رژێمی ئێران به‌هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ و رێگرتن له پیرۆزبایی نه‌ورۆز شه‌وی رابردوو هێرشی سه‌ر خه‌ڵکی شاری ( ره‌به‌ت )یان کرد .
هێزه ئه‌منیه‌کانی رژێمی ئێران پێشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان له‌شاری ( ره‌به‌ت ) قه‌ده‌غه راگه‌یاندبوو و خه‌ڵکی شاره‌که‌یان هۆشیار کردبووه که له‌ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رجۆره مه‌راسمێک به‌توندی به‌ڕه‌نگاریان ده‌بنه‌وه .
به‌پێ زانیاریانه‌ی به دهستخراوه دوێنێ مه‌یدانی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌شاری ( ره‌به‌ت ) له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ئێرانه‌وه به‌توندی گه‌مارۆ درابوو و هێزێکی زۆری چه‌کدار رژابوونه مه‌یدانه‌که‌و رێگایان له‌خه‌ڵکی شاره‌که گرت که ده‌ربازی مه‌یدانی پیرۆزبایی نه‌ورۆز ببن .
جه‌ماوه‌ری شاره‌که پاش ئه‌و رووداوه رژانه سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانی شاره‌که و ئاگری نه‌ورۆزیان له‌ناو شه‌ردا هه‌ڵکرد و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر رژێم ده‌ربڕی . شایانی باسه زیاتر له ( 4 ) هه‌زار هاوڵاتی شاره‌که دوێنێ رژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و به‌ڕه‌نگاری هێزه ئه‌منییه‌کان بوونه‌وه و له‌ناو ئاڵۆزی و پێکدادان نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد .
راگه‌یه‌ندراوه که هێزه‌کانی رژێم چه‌ندین که‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه و بۆ جێگایه‌کی نادیار گواستراونه‌ته‌وه و له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵک ژماره‌یه‌کی زۆر بریندار کراون .
http://so.firatajans.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر