Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۶, شنبه

راگەیاندراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" بەبۆنەی 25 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە


راگەیاندراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی 
كوردستان" بەبۆنەی 25 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەوە



خەڵكی خۆڕاگر و قارەمانی كوردستان
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
كۆڕوكۆمەڵە مافپارێزەكانی كورد
خەڵكی ئازارچەشتووی هەڵەبجەی لەخوێندا شەڵاڵی هەمیشە زیندوو

لەیادەوەریی هەر نەتەوەیەكدا كۆمەڵە رووداوێكی ناخۆش و سەرسوڕهێنەر هەن كە هەرگیز لەیادی نەوەكان ناچنە دەرەوە و رێك چارەكە سەدەیەك لەمەوبەر رووداوێكی تاڵ و ترسناك لە مێژووی گەلی كورددا رووی دا كە نەوە بۆ نەوە و نووسراو بۆ نووسراو و ساڵیاد بۆ ساڵیاد دووبارە دەبێتەوە و دیسانەوە ئەم گەلە بەش مەینەتە ماتەمبار دەكات.
25 ساڵ لەمەوبەر لە وەها رۆژێكدا شاری هەڵەبجەی مەڵبەندی قارەمانێتی و لانكەی شۆڕش و خۆڕاگری، كرایە ئامانجی بۆردومانكردنی فڕۆكەكانی حیزبی بەعسی فاشیست و لە چەند سەعاتێكدا 5 هەزار گیانی بێتاوان بە چەكی كیمیایی شەهیدكران.
دیارە لە شەڕی ماڵوێرانكەری نێوان داگیركارانی كوردستاندا ئەوە یەكەمجار نییە ئەو هێرش و پەلامار و تۆڵە ئەستاندنەوانە لە لایەنی بەرانبەر زیانی قەرەبوونەكراو بە گەلی ستەملێكراوی كورد دەگەیەنێ‌، بەڵام وەكو ئەو جینایەتەی كە لە هەڵەبجە و بەشێوەی بەڵگەدار كرا، لە مێژووی ناوچەكەشدا بێوێنە بووە.لە هێرشێكی دڕندانەدا بۆسەر گەلی كورد لە شاری هەڵەبجە زیاتر لە 5 هەزار مرۆڤ زیندەبەگۆڕ كران.
پێویستە لەسەرمان ئەم یادە وەك رۆژی ماتەمینی گشتی و بە تێكڕایی و وەك رۆژی "ژینۆسایدی نەتەوەی كورد" بناسین و هەوڵ بدەین بە هەموومانەوە ئەم دۆسیەیە بەجیهانی بكەین و بیكەین بە رۆژێكی ماتەمینی بۆ گەلانی بەش مەینەتی دنیاش كە رێز لەم كارەساتە مێژووییەی كوردان بگرن.
داوا لە هەموو لایەنە كوردستانییەكانیش دەكەینك
1-              بۆ قەرەبووكردنەوەی ئازارەكانی خەڵكی ستەملێكراوی هەڵەبجە هەموو هەنگاوێكی كرداریی مومكین هەڵبگرن بۆ ئەوەی خەم و مەینەتیەكانیان زیاتر ئازاریان نەدات.
2-              هەوڵ بدرێت بە هەموو لایەنەكانەوە بۆ بە ژینۆسایدناساندنی ئەم رۆژە هەوڵ بدرێت تا لە ساڵیادی كارەساتەكە لە ئاستی جیهانیدا بۆ ئیدانەكردنی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە رابردوو و داهاتوودا مۆمی ماتەمینی هەڵبكرێت.
3-              بۆ ئەوەی ئەم پرسە هەستیارەی گەلی كورد لە ئاستی جیهانیدا پاڵپشتیی گەورەی لێبكرێت، پێویستە رێكخراوی جیهانیی "یەكێتیی نەتەوە ئەنفال و كیمیابارانكراوەكانی جیهان" دروست بكرێت.
هەر لەم یادەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" سەری رێز و نەوازش بۆ قوربانیانی كارەساتەكە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دادەنەوێنێ و داواكارە كار بۆ ئەوە بكرێت كە بكەرانی ئەم كارەساتە بە سزای كردارە ناجوامێرانە و دڤەمرۆڤانەكانی خۆیان بگەن.

ئەنجومەنی سەركردایەتی
پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان
16/3/2013

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر