په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان له راگه‌یاندنه جیهانیه‌کاندا ده‌نگی دایه‌وه
یه‌کیک له‌و تهلهفیزۆنانهی جیهان ، ته‌له‌ڤیزۆنی بی بی سی به‌ریتانیه که، جێیه‌کی فراوانی دا به پیرۆزبایی به هه‌یبه‌تی ئامه‌د و په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان .
بی بی سی له هه‌والێکی دا رایگه‌یاند که پاش ده‌یان سال له شهر و پێکدادان له نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که و ئه‌رته‌شی تورک دا سه‌رۆکی گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالان له په‌یامه‌که‌ی خۆی دا بۆ نه‌ورۆز بانگی رێککه‌وتنی کرد و بانگی له گه‌ریلاکانیش کرد که له تورکیا بکشێنه‌وه .
بی بی سی له هه‌واله‌که‌ی دا باسی له‌وه‌ش کردووه که سه‌دان هه‌زار که‌س له ئامه‌د کۆبوونه‌ته‌وه‌و گوێیان له په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان گرتووه .
بی بی سی به بیریشی هێناوه‌ته‌وه که چه‌ندین مانگه له نێوان تورک و کوردا چاوپێکه‌وتنی ئاشتی به‌رده‌وامه.
ته‌له‌فیزۆنی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریکیش په‌یامه‌که‌ی ئۆجالانی بۆ تهماشاوانهکانی بلاوکرده‌وه.
سی ئێن ئێنی په‌یامه‌که‌ی ئۆجالانی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند:
ئێمه که‌وتوینه‌ته پرۆسه‌یه‌که‌وه ،که ئیدی له شوێنی چه‌ک ، پێویسته به فکر قسه بکه‌ین.
سی ئێن ئێن جێگه‌ی داوه به ووته‌کانی ئۆجالان که ده‌لێت:
ئێستا پرۆسه‌یه‌کی نوێ ده‌ستی پیکردووه ، پێویسته له پرۆسه‌که له بری چه‌ک سیاسه‌ت پێشه‌نگی بکات.
ئه‌مه‌ش به واتای کۆتایی هاتنی تێکۆشان نیه، به‌لکو ده‌ستپێکردنی تێکۆشانی نوێیه.
ئیرۆ نویسیش جێی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی مه‌زنی ئامه‌د تهرخاندکرد بوو.
ئیرۆ نویس رایگه‌یاند که سه‌دان هه‌زار که‌س له ئامه‌د کۆبوونه‌ته‌وه‌و پێشوازیان له په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان کرد.
ده‌لێت:
ئۆجالان له په‌یامه‌که‌ی دا ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی تێکۆشانی نوێی به رێبازی دیموکراتی راگه‌یاندووه‌و ووتوێتی که ده‌روازه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراتی کراوه‌ته‌وه .
ئیرۆ نویس له شرۆڤه‌ی خۆی دا رایگه‌یاندووه‌و که ، بانگه‌وازه‌که‌ی ئۆجالان بۆ رێککه‌وتن له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به شهر وه‌کو شانسیکی مه‌زن هه‌لده‌سه‌نگێندرێت .
ئاژانسی هه‌والی رۆیته‌رزیش هه‌والێکی فراوانی ده‌رباره‌ی نه‌ورۆزی ئامه‌د و په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان بلاوکرده‌وه .
رۆیته‌رز له هه‌واله‌که‌ی دا ژماره‌ی به‌شداربووانی نه‌ورۆزی ئامه‌د به سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌ستنیشانی ده‌کات و رایگه‌یاندووه‌و که له مه‌یدانه‌که‌دا سه‌دان هه‌زار که‌س به هه‌لگرتنی پۆسته‌ره‌کانی ئۆجالانه‌وه له چاوه‌روانی په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان دا بوون.
رۆیته‌رز جێی داوه به هه‌ندێ له ووته‌کانی په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان وده‌لێت:
ئۆجالان داوای له گه‌ل و هێزه‌کانی خۆی کردووه که پرۆسه‌یه‌کی نوێی مێژووی ده‌ستی پێکردوو، به‌لام ئه‌مه به واتای کۆتایی نیه، به‌لکو به واتای ده‌ستپێکێکی نوێیه.
رۆیته‌رز به بیریشی هێناوه‌ته‌وه که له ژیر سه‌رۆکوه‌زیرانی تورک ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دا له‌گه‌ل په‌که‌که هه‌ندێک چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام دراوه، به‌لام پاش په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان ، ئه‌ردۆگان تا ئێستا هیچ هه‌لوێستیکی نیشان نه‌داوه.
رۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسی له مۆندیش ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌که هه‌والی بلاوکردۆته‌وه و سه‌رنجی خستۆته سه‌ر جه‌ماوه‌ری سه‌دان هه‌زار که‌سی که له مه‌یدانی نه‌ورۆزی ئامه‌دن و بانگه‌وازیه‌که‌ی ئۆجالانیشی وه‌کو ده‌ستپێکێکی نوێ راگه‌یاندووه.
له مۆندی ئاماژه به په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان ده‌کات که ده‌لێت، ئیدی له‌م پرۆسه‌یه‌دا پێویست به چه‌ک نیه و له بری چه‌ک، پێویسته سیاسه‌ت پێشه‌نگ بێت.
رۆژنامه‌یه‌کی دیکه‌ی فه‌ره‌نسی له فیگارۆش بۆ خوێنه‌ره‌کانی ده‌رباره‌ی نه‌ورۆزی ئامه‌د و په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان، هه‌والی بلاوکردۆته‌وه.
له فیگارۆ له هه‌واله‌که‌ی دا رایگه‌یاندووه که سه‌دان هه‌زار که‌س له چاوه‌روانی په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان دا بوون ، ئۆجالانیش له په‌یامه‌که‌ی دا بانگه‌وازێکی مێژووی بۆ پێش‌گرتن له کوشتن و خوین رشتن کرد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر