Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۳, چهارشنبه

نا بۆ خۆسووتاندن بەڵێ بۆ ژیان



نا بۆ خۆسووتاندن بەڵێ بۆ ژیان

راگەیاندراوی هەڵسووڕاوانی ژن و رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان
سەبارەت بە خۆسووتاندنی کچێکی تەمەن 13 ساڵ لە مەریوان



هەواڵی خۆسووتاندنی پەریا رەحمەتی کچە منداڵێکی تەمەن 13 ساڵی خەڵکی شاری مەریوان یەکێک لە دڵتەزێنترین رووداوەکان بوو کە لە چەند رۆژی رابردوودا هەمووانی تووشی خەم وپەژارە کرد.خۆسووتاندنی ژنان و کچان یەکێک لەو خەسارە کۆمەڵایەتیانەیە کە لە ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە رادەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە. لە هەمووی دڵتەزێنتر ئەوەیە کە تەمەنی خۆسووتاندن دابەزیوە بۆ ئاستی 13 ساڵ کە ئەمەش مەترسییەکی جیدییە کە دەبێت لەبەرامبەریدا کەمتەرخەم نەبین.
پێشێل کردنی مافە بنەڕەتیەکانی ژنان و توندوتیژی و سوکایەتی بە ژنان لە کۆمەڵگەیەک وەک ئێران کە دەسەڵاتدارانی بە تەواوی دژی ژن و بنەماکانی مافی مرۆڤن، رەوتێکی ئاساییە و هەر ئەمەش وایکردووە کە هیچ دەرفەتێک بۆ ژنان نەمێنێت و بارودۆخی خراپی ژیان زۆر جار، ئەوان بەرەو هەڵبژاردنی مەرگ پاڵ پێوە دەنێت و ژنان لەبەر بێدەرەتانی و نەبوونی ترووسکایەک هیوا بۆ باشتر بوونی رەوشی ژیان و گوزەرانیان پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن و خۆسووتاندن. هەر بۆیە ئەرک و کاری چالاکانی ئازادیخوازو یەکسانی خواز، بە تایبەتی ژنان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی ژنانە کە هەوڵەکانیان بۆ وشیار کردنەوەی ژنان چڕتر بکەنەوەو هاندەری کۆمەڵگا بن بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ بێ مافی و کلتوری پیاوسالاری و دەسەڵاتی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی.
لێرەوە روو دەکەینە هەموو حزبە سیاسیەکانی کوردستان و هەموو چالاکانی مافی مرۆڤ کە پرسی ژن و بە تایبەت دیاردەی خۆسووتاندن وەک پرسێکی سەرەکی لە ئاجێندای کاری خۆیاندا دایبن و ئەمە تەنیا بە ئەرکی ژنان و رێکخراوەکانی ژنان نەزانن. لە هەر رێگایەکەوە کە بۆیان دەکرێت بەتایبەت لە رێگای میدیا و راگەیاندنەکانی خۆیانەوە زیاتر زووم بکەنە سەر کێشەکانی بەردەم ژنان.چیتر لە بەرامبەر خۆسووتاندن و خۆکوشتنی ژنان بێدەنگ نەبین و هەموو هاودەنگ دژ بە دیاردەی خۆسووتاندن بوەستینەوەو بڵێن نا بۆ خۆسووتاندن، بەڵێ بۆ ژیان.

21ی رەشەممەی 1391ی هەتاوی
11ی مارسی 2013ی زایینی
رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان
کومیتەی ئافرەتانی سازمانی خەبات
ژنانی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستان
رێکخراوی مافی ژنی کورد
سەنتەری ژنانی کورد لە ئاڵمان
رێکخراوەی ژنانی کورد لە ئۆپسالا (سوئد)
شکوفە قوبادی
فەریبا محەمەدی
جەمیلە رەحیمی
بەدری تەوحیدی
کوێستان فتوحی
حەلیمە رەسووڵی
ناهید موکری
شەهلا دەباغی
گوڵاڵە کەمانگەر
گەلاوێژ حسێنی
ئارێز محەمەدی
مەندانا حەبیب زادە
گەلاوێژ پەیرەوان
عایشە عیسا نژاد
شەهین مورتەزازادە
فریشتە بەهاری
سنوور حەنفی پوور
سوبحان دارایی
زەینەب حسێنی
شیلان محەمەدی
شنۆ شەریعەت پەنا
گوڵاڵە سەعید
رۆژین شەریفی
مەهین شوکروڵاپوور
زەینەب ئیلخانی زادە
پرشنگ محەمەدی
شلێر باپیری
روفیا رەمەزانعەلی
روئیا حسێنی
توبا قوڕەیشی
ئەستی پیرۆتی
شەهین شەهلایی
فەرزانە عەلی
شلێر شبلی
کوێستان داودی
سەما شاملو
سورەیا ساتوری
نەسرین رەحیمی
سۆهیلا قادری
سوسەن محەمەدخانی غیاسوەند
ئیلهام چایچی
حەنیفە پارسا
کوێستان جەعفەری
سارا بەهمەنی
زارا فەتاح نژاد
سۆما عەزیزی
ئاژوان یەزدانی
لەیلی حەسەن پوور
فایزە ساڵحی
سەبری بەهمەنی
لیموبایزیدزاده

سامۆئیل کرماشانی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر