Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۲۹, سه‌شنبه

گرنگی په‌یامی ئۆجالان ده‌بێته‌ رۆژه‌ڤی رۆژنامه‌ جیهانییه‌کان



گرنگی په‌یامی ئۆجالان ده‌بێته‌ رۆژه‌ڤی رۆژنامه‌ جیهانییه‌کان

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ‌ شاندێکی پێکهاتوو له‌هاوسه‌رۆکی BDP، ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتاران، په‌روین بوڵدان و سرری سوره‌یا ئونده‌ر ) سه‌باره‌ت به‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ئیمرالی رایانگه‌یاندبوو که‌ ئۆجالان له‌نه‌ورۆزدا په‌یامێکی گرنگ بڵاوده‌کاته‌وه‌، ئه‌م یه‌که‌یه‌ له‌زۆرێک له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ ناوداره‌جیهانیه‌کاندا جێگایه‌کی گرنگی پێدرا .

شانده‌که‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی هاوسه‌رۆکی گشتی BDP ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ) دوێنێ 19ی ئادار دیداریان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵلا ئۆجالان ئه‌نجامدابوو وه‌ده‌ستنیشانیان کردبوو که‌ ( 21 ) ئادار یاخود نه‌ورۆز ئۆجالان په‌یامێکی گرنگ بڵاو بکاته‌وه‌ و ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆجه‌لانیان راگه‌یاندبوو .
" له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ئامانجه‌دا خه‌باتی من بۆ نه‌ورۆز 21ی ئادار به‌به‌رده‌وامی راگه‌یاندنی په‌یامێک به‌رده‌وام ده‌بێـت، من بانگه‌وازیه‌کی مێژوویی ده‌که‌م ئه‌م بانگه‌وازیه‌ بۆ سه‌رباز و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ئاگاداریه‌کی گرنگه‌، من ده‌مه‌وێت مه‌سه‌له‌ی چه‌ک به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ خوێن بڕژێت چاره‌سه‌ر ببێـت. بۆ ئه‌مه‌ پشتگیری په‌رله‌مانتاران و پارته‌ سیاسیه‌کان گرنگ ده‌بینم، به‌ڕاستی من هیوام وایه‌ کشانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی خێرا دروست ببێـت، ئه‌وه‌نده‌ش خێراکردن بۆ په‌رله‌مه‌نتارانیش پێویسته‌. هیوادارم، چه‌ندێک پێواژۆ به‌ره‌و پێش بڕوات، بتوانم رای گشتی ئاگادار بکه‌مه‌وه‌ ) .
ئه‌و لێدوانه‌ی ئۆجالان له‌راگه‌یاندنه‌کانی جیهانیدا ده‌نگێکی مه‌زنی دایه‌وه‌. ئاژانسی ناوبانگی جیهان وه‌ک رۆیترز، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رانسا ( AFP ) و ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لمانیا ( DPA ) به‌مانشێتی ( ئۆجالان لێدوانێکی مێژووی ده‌دات )، ( هێوی چاه‌رسه‌ری بۆ کێشه‌ی کورد )، ( پێویسته‌ ئۆجالان بانگی ئاگربه‌ست بکات ) ئه‌و هه‌واڵه‌یان دابه‌زاندووه‌ . 
له‌هه‌واڵه‌کاندا ئه‌و شرۆڤانه‌ی که‌ ده‌گوترێت  ئۆجالان له‌ ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورک دیدار ئه‌نجام ده‌دات راگه‌یه‌ندراوه‌ : " پێواژۆی ( 30 ) ساڵه‌ی شه‌ڕ کۆتایی پێ‌ هاتووه‌ ". ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌ستنیشانیان کردووه‌ که‌ پێویسته‌ ئۆجالان پرۆژه‌ی ئاشتی ئاشکرا بکات و تیشکیان خستووه‌ته‌ سه‌ر پیرۆز کردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ( 21 )ی ئادار که‌ له‌ئامه‌د به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .
هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌که‌ناله‌ ناوه‌داره‌کانی جیهان ( BBC ) لێدوانه‌که‌ی هاوسه‌رۆکی گشتی BDP ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ) که‌دوای دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ‌ ئۆجالان په‌یامێکی راگه‌یاند، له‌ناو وه‌شانی هه‌واڵه‌کانیدا له‌ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌ بڵاو کرده‌وه‌ . 
 ده‌ستنیشان کراوه‌ که‌ دیداره‌کانی نێوان رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجالان و ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ ( پێشبینی چه‌ک دانان و کشانه‌وه‌ی گه‌ریلاکان بۆ ناو سنوور زۆر دوور نییه‌ ) . 
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر