هێنانی سپای عێراق و خه‌نده‌ق لێدان هه‌ر دوو ناڕه‌وان!
له نووسینی؛ ئاریتما موحه‌ممه‌دی
"ئه‌گه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی هه‌رێم و كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان
ئه‌وه‌نده قووڵ بێته‌وه، ئه‌وا ئه‌مجاره نه‌ك خوێن، به‌ڵكوو ئه‌وه خاكه كه
ده‌بێته قوربانی كێشه‌ی نێوان حیزبه‌كان و كورد خۆی خاكی خۆی له‌توپه‌ت ده‌كات" .
ئاریتما موحه‌ممه‌دی"
لێدانی
خه‌نده‌ق له نێوان شاری هه‌ولێر و كه‌ركووك، جارێكی دیكه خاكی كوردستان له به‌شێكی
دیكه‌ی كوردستان جیا ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه سنوورێكی دیكه‌ی ده‌ستكرد
بكه‌وێته نێوان دوو به‌شی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجاره جیاوازه له‌گه‌ڵ
جاره‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه سنووره‌كانی دیكه‌ی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی
كورستانه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌ییشتوون و سه‌پاونه‌ته‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵام
هاوكات له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه به فه‌رمی نه‌ناسراوه و خه‌بات بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی
كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه به‌رده‌وامه و هه‌میشه له مێژووی
نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا شۆڕش و بزووتنه‌وه بۆ لاواز كردن و لابردنی ئه‌و سنوورانه‌وه
له گۆڕێ‌دا بووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌نووكه له لایه‌ن به‌شێك له هێزه
كوردییه‌كانه‌وه سنوورێكی دیكه‌ی ده‌ستكرد ده‌كێشرێت. پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێ له‌و پارتانه بووه كه هه‌میشه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی شانازی به نه‌ته‌وه‌یی
بوونی خۆیه‌وه كردووه و ژێنڕاڵ مه‌لا مسته‌فا به‌رزانی كه‌ركووكی به دڵی
كوردستان نێو بردووه و ئه‌ركه له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌و
پێوه‌ندییه‌دا ڕێبازی به‌رزانی نه‌مر له‌بیر نه‌كات. كێشانی سنوورێكی دیكه به واتای
دابڕینی به‌شێكی دیكه له خاكی كوردستانه كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه
به‌ته‌واوه‌تی ئیدانه ده‌كرێت و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كانی عه‌ره‌بیش پتر گوشار بۆ سه‌ر
هاوڵاتییانی كورد له شاره‌كانی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
دێنن بۆ ئه‌وه‌كه كورد ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكات، چونكه كه‌ندنی ئه‌و خه‌نده‌قه و
جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان به واتای پاشه‌كشه‌كردنی كورد پێناسه ده‌كرد.
به‌و
هیوایه كه هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، دوور بێت له
ڕاستی. چونكه هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا كه به‌شێكی زۆر له
خاكی كوردستان كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناكۆكی و كێشه‌ی له‌سه‌ره
و پێویسته كه كورد پتر گرینگی و باییخ به‌و ناوچانه بدات و نه‌هێڵێت كه به ته‌واوه‌تی
له كوردستان دابڕێن. ئه‌و پڕۆسه‌یه كه هه‌نووكه له‌ژێر پاساوی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی
هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له هاتنه‌ناوه‌ی
تیرۆرستان ئه‌نجام ده‌درێت، دان پێدانانه به‌و سنووره كه هه‌نووكه به‌شێكی مه‌زن
و گرینگ له كوردستان ده‌په‌ڕێنێت و ده‌لكێنێت به عێراقی شیعه و سوونه‌وه. گره‌وی
سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی له باشووری كوردستان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دایه و پێویسته سیاسه‌ت و ئیستراتیژی
حیزب زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر هزری سیاسیی و ئیستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و ناكرێ كه لایه‌نێكی
دیاریكراو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و كاتیی حیزبی باییخه نه‌ته‌وه‌یی و
مێژووییه‌كان له‌بیر بكات و بیانكاته قوربانی ئیستراتیژی كاتیی حیزب.
هێڵی سوور؛
له
مێژووی سیاسیی و كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگایه‌كدا كۆمه‌ڵێك هێڵی سوور بوونیان
هه‌یه كه نابێت له لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسیی و كولتوورییه‌وه له‌به‌ر
چاو نه‌گیرێن و گرینگیی و باییخیان پێنه‌درێت، ئه‌و هێڵه سوورانه‌ش خۆ له سنوور
و زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كان ده‌بینێته‌وه و پێویسته كه نه‌ته‌وه‌ی
كورد و پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانیش ئه‌و هێڵانه به مه‌به‌ستی سیاسیی و
تاكتیكی حیزبی به‌كار نه‌هێنن، چونكه ئه‌وه یاریكردنه به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
خاوه‌ن مێژوو كه سه‌دان ساڵه له پێناو ئه‌و هێڵانه‌دا خه‌بات ده‌كات و خوێن ده‌دات
و پارێزگاری له‌و باییخه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییانه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ
بوونه‌ته به‌شێك له گه‌مه‌ی سیاسیی نێوان حیزبه‌كان.
ئه‌گه‌ر به‌و
چه‌شنه سیاسه‌ت و هه‌ڵه‌ی سیاسیی ئه‌و حیزبانه له‌و ئاسته به‌رزه‌دا به‌ڕێوه
بچێت و هه‌وڵ بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه نه‌درێت كه له مێژووی نه‌زۆر
دووری هه‌رێمی كوردستان ڕوویان داوه، دووباره به‌شێكیان لێ دووپات ده‌كرێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌ك خوێن، به‌ڵكوو ئه‌وه خاكه كه ده‌بێته قوبانی كێشه‌كانی
نێوان حیزبه‌كانی كوردستان. بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی وه‌ك كورد كه له‌هه‌ر
چوارلاوه داگیركه‌ر چاوه‌ڕێی لاوازی هه‌رێم ده‌كات، ده‌بێت پارته‌كانی هه‌رێمی كوردستان
به به‌رپرسیارێتی قووڵتره‌وه هه‌نگاو هه‌ڵنێنه‌وه و تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیی
نه‌بن، كه قورس له‌سه‌ر خاك و نه‌ته‌وه، گه‌ل و وڵات بكه‌وێت.
ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی؛
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی و هاوكات كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان له ڕوودانی هه‌ر
ڕووداوێكی نه‌خوازراو كه شكۆی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی كورد بخاته مه‌ترسییه‌وه
به‌رپرسیارن و پێویسته كه ئاگاداری دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌كه و كوردستان بن و هه‌وڵی
خۆیان بۆ بنبڕكردنی كێشه‌كانی سیاسیی هه‌رێم بخه‌نه‌گه‌ڕ و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا
جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئاگادار كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
ئه‌ركی قورسی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و پێویسته میدیای ده‌سته‌مۆ نه‌كراویش كه له
سێبه‌ری حیزب‌دا چالاكی خۆیان به‌ڕێوه نابه‌ن، ڕۆڵی سه‌ره‌كیی خۆی له خستنه‌ڕووی
ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و گه‌نده‌ڵی و به‌ربه‌سته‌كانی حیزب بخاته‌ڕوو. له ڕاستیدا
ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتدا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی
و میدیا و ڕاگه‌یاندی ئازاد و سه‌به‌خۆیه كه ڕاستییه‌كان به چه‌شنێكی به‌رفه‌راوان
بۆ ڕای گشتیی ڕوون ده‌كاته‌وه و كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی هه‌ردوو دێوی سیاسه‌ت ده‌خاته‌ڕوو،
له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوشار ده‌خاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌ركدار ده‌كات
كه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و خه‌زمه‌تكردن به گه‌ڵ چالاكتر بێت.
ده‌سه‌ڵات، حیزب و دراوسێ؛
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان تاكوو ئه‌مڕۆ تووشی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی ئیستراتیژی و سیاسیی
بووه كه تێكڕای ئه‌و هه‌ڵانه له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌دا ئه‌نجام دراون و بۆ
باڵاده‌ست بوونی حیزب به‌جێ گه‌یه‌ندراون، نزیك بوونه‌وه‌ی پارتی له توركیه و یه‌كێتی
له كۆماری ئیسلامی ئێران باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی ئه‌و دۆخه‌ن كه ده‌سه‌ڵات
له ژێر كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌ردوو ڕژیمی ئاماژه پێكراو دان. به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل
و كۆمه‌ڵگا وا ده‌خوازێت كه هه‌میشه ده‌سه‌ڵات پێوه‌ندی باش و درووستی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا
هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و پێوه‌ندی و دۆستایه‌تییه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو
گه‌ل ڕێكی ده‌خات و ده‌یكاته بنه‌مای پێوه‌ندی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووری
نێوانیان. ئه‌وه‌ی كه تاكوو ئه‌مڕۆ بینراوه ئه‌وه بووه كه ئه‌و دۆستایه‌تییه
بناغه و بنه‌مای له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دانه‌ڕێژراوه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر
ویست و داخوازییه‌كانی ئێران و توركیه پێكهێنراوه و ئه‌و دوو وڵاته‌ش ده‌ستێوه‌ردان
له كاروباره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌كه‌ن. هاتنی
نوێنه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی نێوان پارته‌كانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حوكوومه‌تی هه‌رێم
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی ئه‌و ڕاستییه‌ن، ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌واڵی ئه‌وه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه
كه گوایا ئه‌و دوو ڕژیمه‌ی داگیركه‌ر به‌شێك له وه‌زیره‌كانی هه‌رێم دیاری ده‌كه‌ن
و هێڵی سیاسیی خۆیان ده‌رخواردی ئه‌و حیزبانه ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ش
بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونه كه ئامانج و ئیستراتیژی كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیه
له ناوچه‌كه جیاوازه و ئاره‌سته‌ی بیركردنه‌وه‌یان دژبه‌یه‌كه. بۆیه تاكوو
دێت كێشه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قووڵتر
ده‌بێته‌وه و پارتی بۆ پێكهێنانی حوكوومه‌ت په‌نا بۆ گۆڕان ده‌بات، گۆڕانیش هێرشه‌كانی
خۆی بۆ سه‌ر هه‌ردوو پارت تنتر ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه واژۆی پێكهێنانی
حوكوومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات. له پاش پێكهێنانی حوكوومه‌ت و به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان له ده‌سه‌ڵات و گرتنه‌ده‌ستی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی گرینگ پتر ڕوون ده‌بێته‌وه
كه ئاره‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و بیروبۆچوونیان به‌ره‌و كام لا ده‌ڕوات و له كام هێزی
ناوچه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه! به‌ڵام گومان له‌وه ده‌كرێت كه درێژه به هه‌مان
سیاسه‌ت و ئیستراتیژی یه‌كێتی و پارتی بده‌ن و به‌هه‌مان ڕێدا بڕۆن كه ئه‌و دوو
حیزبه پێیدا ڕۆییشتوو‌نه. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌شداری كردنی
حوكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و نه‌توانێ ئه‌و ئاڵووگۆڕانه‌ی كه به‌ڵێنی به‌گه‌ل
داوه جێبه‌جێ بكات، تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه و ئاڵۆزی ده‌بێته‌وه كه له‌وانه‌یه
بزووتنه‌وه‌كه تووشی سه‌رلێشێواوی و داڕمان بكات و ئه‌و كات ئه‌گه‌ر یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بۆ قۆناغی هه‌نووكه‌یی
خۆی كردبێت شانسی دووباره گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دواڕۆژی هه‌رێم؛
هه‌روه‌ها
پاش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حوكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك
كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ حوكوومه‌تی ناوه‌ند ده‌بێته‌وه، چونكه كێشه‌كانی
نێوان هه‌رێم و به‌غدا گه‌ییشتوونه‌ته بنبه‌ست و چووه‌ته قۆناغێكی گرینگ و هه‌ستیار
و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ژیرانه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه نه‌جووڵێته‌وه
و هه‌ڵسووكه‌وت نه‌كات، له‌وانه‌یه هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی مه‌زن
بكاته‌وه. هه‌ر بۆیه گوتاری سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان پێش به‌ڕێوه‌چوونی خولی هه‌ڵبژاردنی پێشوی پارله‌مانی كوردستان پێكهێنانی
حوكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری و شه‌راكه‌تی تێكڕای لایه‌نه براوه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی قورس ده‌خاته ئه‌ستۆی ئۆپۆزیسیۆن، چونكه ئه‌وانیش
هه‌ڵگری هه‌مان گوتار و په‌یام بوون و پارتی دیموكراتی كوردستانیش نایهه‌وێت كه
به ته‌نیا هه‌م ڕووبه‌ڕووی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م ڕووبه‌ڕووی
حوكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بێته‌وه، ئه‌و مافه‌شی له لایه‌ن گه‌له‌وه پێنه‌دراوه
كه بۆچوونه‌كانی خۆی به‌سه‌ر پلانه دوورهاوێژه‌كان و داهاتوی هه‌رێمدا بسه‌پێنێت
و ده‌نگ و پشتیوانه‌ی پێویستی كۆمه‌ڵگاشی به‌ده‌ست نه‌هێناوه كه یه‌كلایه‌نه
بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌كانی چاره‌نووسسازی هه‌رێم بدات. حوكوومه‌تی عێراقیش چاوه‌ڕێی
ڕوودانی ئاڵووگۆڕ له هاوسه‌نگی هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌و چه‌شنه
ده‌توانێت كه ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر گوشاری سیاسیی و ئابووری
خۆی ڕابگرێت و خۆی به‌هێزتر بكات و ئه‌و كات كه هێزی جێگیر كرد، گوشاری زێتر بۆ
سه‌ر هه‌رێم ده‌هێنێت، هه‌نووكه حوكوومه‌تی عێراق هیواداره كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
یه‌كێتی و پارتی ده‌نگی كه‌متر به‌ده‌ست بهێنن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ده‌نگی
زیاتر مسۆگه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستپێشخه‌ری كردووه، بڕینی بووجه و
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ئه‌وه‌دا بوو كه
هاوڵاتییانی هه‌رێم له‌و دوو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بێزار بن و ده‌نگیان پێنه‌ده‌ن
و هاوكات سرنجی شۆڤینیزمی عه‌ره‌ب كه دژی كورده بۆ لای خۆی ڕابكێشێت،
ئه‌و كات ئه‌گه‌ر مالكی له ئاستی عێراق ده‌نگی پێویستی هێنایه‌وه شانسی دووباره
به سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌بێت و به هه‌مان زمان و سیاسه‌تی چه‌ند ساڵ پێش له‌گه‌ڵ
ئه‌وانیش قسه ده‌كات. ئه‌و زمانه نه‌رمه‌ش كاتییه و ته‌نیا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی
كات و به‌هێزبوونی حوكوومه‌تی ناوه‌ندییه.
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ئیستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی؛
نزیك
بوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له توركیه یه‌كێ له‌و سیاسه‌ت و تاكتیكه
هه‌ره باشه‌كانی ئه‌و حیزبه بووه كه پێی هه‌ستاوه و ئه‌نجامی داوه، به‌ڵام
نابێت ئیزن به توركیه بدات كه له‌و ئاسته به‌رزه‌دا ده‌ست وه‌ربداته كاروباری
هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی توركیه به‌سه‌ر هه‌رێمدا
زاڵ بكات، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا كه ده‌بێت پێوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان دوو
وڵات و دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌سه‌ر پێوه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، نه‌ك
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك لایه‌ن زاڵ بێت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نه‌كه‌یتر دا.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كه هه‌نووكه به قه‌یرانی نێوخۆیی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت،
پێویسته كه له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌مان ڕێ و سیاسه‌ت له‌به‌ر
چاو بگرێت كه له پێوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌م پێكرد. پارته
ئیسلامییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش تووشی هه‌مان هه‌ڵه‌ی سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه
بوونه و هه‌نووكه ڕووی وته‌ی من به ئاره‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌ڕوات
كه ئه‌ویش سه‌رده‌مانێك له‌و پێوه‌ندییه ناهاوسه‌نگییانه‌دا تێوه‌گلاوه. هه‌نووكه
گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات و هێڵی سیاسیی و ئیستراتیژی خۆی گۆڕاوه، ئایا تووشی
هه‌مان هه‌ڵه ده‌بێت كه ڕۆژگارێك سه‌ركرده‌كانی پێی هه‌ستاون و ئایا ئه‌ویش هه‌ڵه‌كانی
ڕابردووی هه‌رێم دووپات و چه‌ند پات ده‌كاته‌وه؟ ئایا گۆڕانیش له ده‌سه‌ڵاتدا
خۆی له‌پاڵ یه‌كێ له‌و دوو هێزه‌ی ناوچه‌كه ده‌بینێته‌وه؟ یانخود ئاڵووگۆڕێكی
قووڵی سیاسیی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هه‌رێم ڕوو ده‌دات
كه نه‌وه‌ی نوێ پێشه‌نگایه‌تی بكات و بنه‌مای هه‌موو پێوه‌ندی و دۆستایه‌تییه‌كیش
به‌رژه‌وه‌ندی هابه‌ش بێت!
كۆی وتار؛
له
كۆی ئه‌م وتاره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه شۆڕش و خه‌بات و
تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هیچكام له به‌شه‌كانی كوردستان له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
داگیركه‌ران و چه‌قبه‌ستوویی سیاسیی و درووستبوونی چینی جیاواز له كۆمه‌ڵگا سه‌ری
هه‌ڵنه‌داوه، به‌ڵكوو پێچه‌وانه له‌به‌ر پێكهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی
كورد هاتووه‌ته كایه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی و خۆماڵی حوكووم بكات و دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تیی باڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا بكێشێت و جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان بنبڕ بكات
و كولتوور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد گه‌شه پێ بدات. هه‌نووكه ده‌بینین كه
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ركووكیان
كردووه‌ته جێی ململانێی سیاسیی خۆیان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشیان
كردووه‌ته شوێنی ڕمڕمانی حیزبی، له ماوه‌ی ئه‌و ده، یانزه ساڵه‌دا هه‌ردوو
پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یانتوانیوه كێشه‌كانی نێوان خۆیان له‌ناو كه‌ركووكدا یه‌كلایی
بكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه ئیستا پارتی به كه‌ندنی خه‌نده‌قێكی نوێ و به‌كرده‌وه كه‌ركووك
له كوردستان داده‌بڕێ و یه‌كێتیش پێشی سپای عێراق ده‌كه‌وێت و ده‌یهێنێته ناو كه‌ركووك.
هێنانی سپای عێراق له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه بۆ ناو كه‌ركووك و خه‌نده‌ق لێدانی
پارتی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك له هه‌رێم له ژێر هه‌ر چه‌شنه پاساوێكدا بێت تاكتیكێكی
هه‌ڵه‌یه. ئیستا ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونه كه هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكراتی
كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه و ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه پتر ئاڵۆز ده‌كات و پێویسته درێژه
به‌و ئیستراتیژییه هه‌ڵه نه‌درێت، چونكه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاكی
كوردستان ده‌بێته قوربانی هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر