مه‌سعود بارزانی: مادده‌ی 140ی ناوچه دابڕاوه‌كان جێبه‌جێكراوه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆبوه‌وه، بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ماده‌ی 140 نه‌ماوه و كۆتاییی پێهاتووه و جێبه‌جێكراوه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق كه دوێنی ده‌ستی پێكرد و له وێستگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌یدا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبوه‌وه، به‌یانی ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وڵیه‌م هێگ گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له شارۆچكه‌ی پیرمام له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی كۆبوه‌وه.
دوای به‌كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رێكخرا.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مه‌سعوود بارزانی باسی ناوچه كێشەلەسەرەكان كرد كه په‌یوه‌ستن به ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌وه و وتی: "ماده‌ی 140 نه‌ماوه و كۆتاییی پێهاتووه و جێبه‌جێكراوه."
هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسیان له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كراوه ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه به وردی باسیان له په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كردووه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزكردن و پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها وڵیەم هێگ وتی: "له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستا عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆبوینه‌وه و قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی كردووه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و ره‌وشه‌دا ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری عێراقه‌وه؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی: "ئه‌وه كاری ئێمه نییه كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ین."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر